وانەیەک
17/06/2025, 23:28 (GMT+1)
لە زانکۆیەکی کۆڵۆمبیا وانەی بیرکاری دەخوێند.درەنگ هاتبووە ژورەوە چوو لە کۆتایی هۆڵەکە دانیشت (و بە بێدەنگی خەویدەباتەوە)...
لە کۆتایی وانەکەدا، بە دەنگی قوتابیان بەخەبەردێتەوە.
سەیری تەختەکەی کرد (سەبورە بە گەرمیانی)و بۆی دەرکەوت کە ماموستاکە دوو بابەتی لەسەر نووسیوە وای زانی ئەرکی ماڵەوەیە.
بۆیە بەخێرایی گواستونیوە وە لەهۆڵەکە چووە دەرەوە ، کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە دەستی کرد بە بیرکردنەوە لەچارەسەرکردنی ئەو دوو کێشەیە...
ئەم دوو بابەتە قورس بوون، بۆیە چوو بۆ کتێبخانەی زانکۆ و سەرچاوەی پێویستی وەرگرت.
چوار ڕۆژ دواتر، توانی یەکەم کێشە چارەسەر بکات.
زۆر رقی هەستابو لە ئەو دکتۆرە کە ئەم ئەرکە قورسەی پێ سپاردوون!!
لە وانەی بیرکاری دواتر سەرسام بوو کە دکتۆرەکە داوای ئەرکی ماڵەوەی لێنەکرد
ئەویش چوو بۆ لای و پێی گوت: «دکتۆر، چوار ڕۆژی خایاند تا یەکەم کێشەم چارەسەر کرد.»
لە چوار وتاردا چوار لاپەرەی شیکاریم بۆ کرد
دکتۆرەکە سەرسام بوو و بە خوێندکارەکەی گوت: بەڵام من هیچ ئەرکێکی ماڵەوەم پێنەداویت!!
ئەو دوو بابەتەی کە لەسەر تەختەکە نووسیبوم نمونەن بوو بۆ ئەو کێشانەی کە زانست نەیتوانیوە تا اێستا چارەسەری بکات..!!
باوەڕی نەرێنی وای لە زۆرێک لە زانایان کردووە تەنانەت بیر لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەندێ کێشە نەکەنەوە.
ئەگەر ئەم خوێندکارە بەخەبەر بوایە و گوێی لە ڕوونکردنەوەکەی دکتۆر بووایە، بیری لە چارەسەرکردنی کێشەکە نەدەکردەوە.
بەڵام خەوێ بەرێکەوت بەسود وای کرد ببێت بە نمونە ...
ئەم روداوە به چوار لا پەرە شیکردنەوەوە تا ئێستا له هۆڵی وانەکە هەڵواسراوە.
پێم وایە ئەوەی بە خەڵکی تر ئەکرێێ هەوڵ بەی بە تۆش ئەکرێ هەمو سەرکەوتنێ کۆششی ئەوێێ بای خۆی هەیە، ئامانجەکەت بخە مێشکت ئەگەر وەک کیسەڵیش هەنگاوی بۆ بنێیت رۆژێ هەر پێی ئەکەی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























