شەڕی ئێران ئیسڕائیل لێکەوتەکانی لەسەر کوردستان
25/06/2025, 21:39 (GMT+1)
ئەگەر بۆ مێژو بگەڕێینەوە دەبینین کوردستان هەمیشە گۆڕەپانی شەڕبوە لەنێوان زلهێزەکەندا ،خێرو بێری شەڕ بۆ ئەوانو کاولکاری و وێرانکردنیش بەش و چارەنوسی ئێمە بوە لەسەردەمی شەڕی چاڵدێران لەساڵی ۱٥۱٤تا ئیستە کوردستان زەبێ ویستی خۆی گۆڕەپانی ململانێ و شوێنی یەکلا کەرەوە بوە ئیستەش والەشەڕو گۆبەندی نێوان ئەمریکاو ئیسڕا ئیلدا قوتابخانەی منداڵەکان ئێمە دادەخرێت ئێمەکەلو پەلو شتو مەکمان گران دەبێت ئێمە باجی ئەو شەڕە دەدەین لەکاتێکدا شەڕ نەشەڕی ئێمەیە نەپەیوەندی خزمایەتی و خوێنمان لەتەک یەکێ لەم دوو هێزەدا هەیەئەوان بۆخۆیان شەڕ دەکەن ساروخو درۆن ئێمەی هەراسان کردوەهەر حیزبێک لەکوردستان بیگریت کلکی لەتەک یەکێ گرێ داوەو بەئاشکرا بەرگری لە تیۆروئەجێندای لایەک دەکەنلەپێش هەمو کەسیشەوە ڕادەکەن بەجێی دەهێڵن میلەت دەکەنە سوتەمەنی ئەو دۆزەخە هەرجارەو لەژێر تایتڵو ناو نیشانێکدادەمان گەوجێنن سەرکردەو بنکردە کانیشمان دۆلارو دینارە کانیان لەگەڵ خێزانو خزمو کەسو کاریاندا نیشتمان دەفرۆشن یان جێی دەهێڵن مەسڵەحەتو بەرژەوەندی خۆیانو تاقمەکەیان پێش هەمو شتێکە گەر مەترسیەک دروست ببێت پێش هەمو کەس جێی دەهێڵن دەڕۆن ئیتر چ باکیان بەموچەو قوتی خەڵک هەیە هاو وڵاتی باجی دەدات ئەمان هەمو شتێکیان کۆنتڕۆڵ کردوە معیشەتی ماڵو مناڵیان پارەو ئاڵتونو نەوتو هەمو شتیان بردوە وەکو پێشینان دەڵێن هی خۆم بۆخۆم هی تۆش دەخۆم ئیستە لەم دۆخەداو بەپێی زانیاریە کان هەمو ماڵو منداڵ خۆیان قوتار کردوە لەدەرەوەی کوردستانن میلەتیش بێ ساحێب بەڕەڵا کراوە نەمو چە هەیە نەدەوامی قوتابخانەو خوێندن گەکان هەن هەمو فەرمانگە کانیش لەلێواری بایکۆتدان پێش بینی دەکرێت گەر ئەم دۆخە درێژە بکێشێت دەوامی فەرمانگەکان دەبێتە بایکۆت چونکە پارەکەی موچەی ختڵکیان دزیوەو هەمو یان یان بردوەتە دەرەوەی کوردستان یان لەژێر زەمینو تونێلەکاندا حەشاریان داوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























