چەکدانانی (پ. ک. ک) کۆتایی دونیایە!
28/06/2025, 21:56 (GMT+1)

بەشێکی زۆری ئەو ڕەخنانەم خوێندەوە کە باس لە چەکدانان دەکەن وەک کۆتاییەکی تڕاژیدی و سەرکزبوون و دۆڕان بۆ شۆڕشگێرانی قەندیل ، لە ڕاستیدا نەم دەویست شتێک بنوسم لەو باڕەیە و تێڕوانینی زۆر و خڕاوەتە ڕوو و زۆر شت لەو باڕەیەوە نوسڕاوە بەڵام کە دەبینی شتەکان دووبارەن یان تێڕوانینێکی کڕچ و کاڵ و کوڕت بینە دەڕباڕەی چەکدانان و بەدیموکراسیەتکردنی زیاتری تورکیا ، ماوەیەک لە تورکیا ژیاوم و لە هاوکێشە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانی ئەو وڵاتەم لە واقیعدا دیووە بۆیە دواتر پێم باشبوو شتێک لە باڕەی چەکدانانی پارتی کرێکاران بنوسم، لە ڕاستیدا کورد چڵ ساڵ خەبات دەکات و خوێنی زۆری ڕشتووە لەم ڕێگایە و وزەی گەنج و میڵلەتەکەمان بەم ڕێگایە ڕۆشتووە و تائێستا تەنها دەستکەوتی مەعنەویمان چنیووەتەوە لەم ڕێگایە، لە بنەڕەتدا چەکدانانی پارتی کرێکاران پەیوەست نیە بەوەی تورکیا سەرکەوتوو بووە لەجەنگەکەدا، بەڵکو دەکرێت بەرێز ئۆجەلان بەڕاوردی خەرجکردنی وزەی میڵلەتەکامانی کردبێت لە نێوان بەڕدەوام بوون لە شۆڕشی چەکداری و خەرجکردنی وزەی گەنجان لەپێناو زانست و وەرزش و پێشکەوتنە تەکنەڵۆجیەکان کە دەبێت ئێمە یەکێکیان هەڵبژێڕین بەتێگەیشتنی ئۆجڵان لێڕە بەدواوە خەساڕەتێکی گەوڕەیە وزەی گەنج لە مڵملانێی چەکداری خەرج بکرێت لەکاتێکدا دیوارێکی گەوڕە و هاوکێشەیەکی گەوڕەی سیاسی نێو دەوڵەتی دژی تۆ دەوەستێتەوە و ئەمەش واتا مەڵەکردن بەئاڕاستەی تەوژمی دەڕیا.
ڕەنگە کۆتایی فیداکاری و گیانبەخشی شۆڕشگێرانی قەندیل بە دڵی زۆڕینەمان نەبێت یان کۆتاییەکەی ئەو ئەنجامە چاوەڕوان کڕاوە نەبێت کە تێدا یەکێک بڕاوە بێت و ئەوی تر دۆڕاو بێت و بەتایبەت ئێمە لە ڕەوانگەی نەتەوەییەوە دەمانەوێت کوردانی باکوڕ سەرکەوتوو بن و نەتەوەی تورک دۆڕاو بێت،گۆڕینی ئامڕازی خەبات دۆڕان نیە، میڵلەتی ئێمە وێنایەک لە مێشک چەسپاوە کە دەبێت سیناریۆکان وەک فلیمی هیندی بێت لە کۆتایدا پیاو خڕاپەکە بکوژڕێت و کور و کچەکە بگەن بەیەک، مەرج نیە شانۆی خەبات هەمووی بەیەک وێنا کۆتایی پێ بێت.چەکدانان و ڕۆشتنە نێو پڕۆسەی دیموکراسیەوە بەتایبەت ئەگەر پڕۆسە هەڵبژاردنەکە تەزویر تێدا نەکرێت و مافی گەڵەکەت وەک هەمووان پاڕێزڕاوە ئەواسەرکەوتنێکی گەوڕەیە نەک دۆڕان.
ئەوەی یەک کتێبی ئۆجەڵانی خوێندبێتەوە تێدەگات ئۆجەلان پیاوێکی دووڕبینە و بە ووڕدی هەڵسەنگاندن بۆ باڕوو دۆخەکەدەکات.
ڕاستە پارتی کرێکاران زۆر شتی بەخشی بە کورد و هەموو دونیا وەک نمونە دەکرێت رێکخراوێکی چەکداری دە هەزار کەس لە سەخترین کەش و هەوا خەبات بکەن بەبێ ئەوەی دەستدڕێژی بکەنە سەر مافی کەس، بەبێ ئەوەی داڕێکی سڕوشت ببڕنەوە، بەبێ ئەوەی بۆ خواڕدنی خۆیان دەست بکەنە ڕاوکردنی ئاژەڵەکێوییەکان. بەلێ دەکڕێت شۆرشگێر دز و چەتە نەبێت و لەگەڵ هاتنە ناوشار و سەرکەوتنی شۆڕش ببێتە نمونەی ئەخلاق و ژینگە دۆستی و وڵات دۆستی زۆر شتی تر ...هتد، هەڤاڵانی پارتی کرێکاران تاجی زێرینی خەبات و بەرگڕی و ڕوو بە ڕوو بوونەوە دڵسۆزی و ئەخلاقیان بڕدەوە بەلام ڕەنگە ئامڕازگەلێکی تر هەبن کە بتوانێت دەستکەوتی زیاتر بۆ نەتەوەکەت بە دەست بهێنیت.
خەرجکردنی وزەی میڵلەتێک لە بەڕنگاڕبوونەوەی چەکداڕیدا دەبێتە تێکچوونی باڕی دەڕوونی و ئاڕامی ئەو میڵلەتە ، تڕساندن و تۆقاندن و رفاندن و زیندانیکردن لەلایەن میڵلەتی بەهێزەوە زیاتر دەبێت ، لە ئێستادا دەوڵەتی تورک و ئەڕدۆغان شاڕازایەکی باشیان پەیدا کردووە لەم یارییەدا و بە چەکدادانی پارتی کرێکاران ئەو ژینگە تێک دەچێت و ڕەنگە نەتوانن وەک پێشتر یاریەکە ببەنەوە پاساوەکانیان بۆ گڕتن و زیندان کردن لەپێش نەتەوەی کورد و تورکیش بێ هێز دەبێت، بۆیە هەر خۆی لەخۆیدا چەکدانان گورزێکی گەوڕەیە لەو کەسانە دەکەوێت کە بازڕگانی بە فرمێکسی کورد و تورکەوە دەکەن و هەنگاوێکی سیاسی گەوڕە و کەمەڕ شکێنە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر دژایەتی و کوشتن و رفاندنی کورد لە تورکیا توانیویانە ببنە هێزی سیاسی گەوڕە بەم هەنگاوە دەستەکەیان دەسوتێت یان ئاشکڕا دەبێت یان چی دیکە ناتوانن بەم لوژیکە یارییەکە ببەنەوە.
بەرێز ئۆجەڵان بە دڵنیایەوە دونیایەکی گەوڕەتر دەبینێت و تێدەگات کە ئەردۆگان و دەسەلاتەکەی کاتین و تێدەپەڕن وتورکیا خاوەنی گەوڕەتری هەیە و یاریزانی تر هەن لە پشت تورکیاوە دەبێت یارییەکە لەگەڵ ئەوان بکڕێت و ئامڕازی یارییەکە بگۆڕین.
ئێستا ژیان لە گۆڕانکارییەکی سەیردایە، حەقیقەتێک هەیە ڕەنگە ئەو خزمەتەی یانەی ئامەد سپۆڕت بتوانێت بە میڵلەتی کوردی بکات ڕەنگە چەک و توندوتیژی نەتوانێت ئەو دەسکەوتە بۆ میڵلەت بە دەست بخات، هەندێکجار تابلۆیەک لە رێکخڕاوێک چەکداری زیاتر خزمەت بە میڵلەتێک دەکات.زانکۆیک دەتوانێت زیاتر خزمەت بە میڵلەت بکات وەک رێکخڕاوێکی چەکداری ، پێشخستنی تواناکانی میڵلەت لە بەڕەنگاڕبوونەی چەکداڕی کاریگەڕترە، هەرێمێکی وەک کەتەڵۆنیا لەرێگای مڵملانێ وەرزشیەکەوە باشتر پەیامەکەی گەیاندووە بە جیهان و بە ئیسپانیا کە ئەوان توانای مڵملانێیان هەیە و مافی ئەوەیان هەیە داوای سەربەخۆی بکەن و هەرچەندە لەوێش بەزەبڕی هێز ریفڕاندۆم و مانۆڕە سیاسیەکەیان کۆتایی پێ هێنڕا بەلام قوڕبانی و خوێنی لێ نەکەوتەوە و بۆیە ناکرێت بە دونیابینینێکی کورت یان توندڕەوانە لە پڕۆسەی چەکدانان بڕوانین کە لەڕاستیدا یارییەکی ئاڵۆزی سیاسیە و ئەگەڕی سەرکەوتن تێدا زۆر زیاترە وەک لە توندو تیژی و ڕووبەڕوو بونەوەی چەکداری و بەهۆی ئەوەی لە تورکیا ئۆپۆزسۆنێکی بەهێزیش ئامادەیە و تێڕوانینی تڕ ئامادەن لە گۆڕەپانی سیاسیدا بۆیە دەکرێت ئامانجی گەوڕە بە دەست بهێنیت بەتایبەت ئەگەر کەسانێکی وەک (سەلاحەدین دەمیرتاش) ئازاد بکرێن کە توانای بەرزی سیاسی و دیپڵۆماسیان هەیە و مێژوویەکی پرشنگداری پڕ سەڕوەریان تۆمارکردووە، بۆیە هەنگاوەکانی پاش چکدانان بۆ کورد زۆر گڕنگترن ئایا سەرکەوتووی یارییەکەین یان دۆڕاوین ، هاوکێشەکانی دوای چەکدانان بڕیار لەسەر بڕاوەی کورد دەدەن لە یارییەکەدا. لەم باڕەیەوە نوسەری گەوڕەی ڕوسی تۆڵستۆی شتێکی جوانی نوسیووە کە دەلێت؛
مڕۆڤ بەوە گەوڕە نابێت کە بەدەستی دەهێنێت بەڵکو بەوە گەوڕە دەبێت کە وازی لێ بێنت!
تۆلستۆی
جا لێڕەدا گەوڕەیی مڕۆڤ لەوەدا نیە کە سوڕ بێت لەسەر بیڕو بۆچونەکانی ئەگەر چی هەڵەش بێت، یان سوڕ بوون لەسەر رێگایەک ئەگەر چی بزانیت هەڵەیە ئەوا تاوانێکی کوشندەیە و بەتایبەت لە چاڕەنوسی میڵلەتێکدا کە رووح و ووزەی هەزارەها گەنج لەو رێگایە خەرج دەبێت ، گەوڕەیی لە وازهێنان و پێداچوونوەوەیە وەک تۆلستوی دەلێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























