<

ئەوە ئێوە لەکوێن ، بۆ لەپر دیار نامێنن ؟!

26/06/2025, 22:12 (GMT+1)
لە ڕۆژی هەینی ڕابوردووەوە کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکردووە ، دەسەڵاتدارە عەنتەرەکانی ناوخۆ نە پەنجەکانیان ڕائەوەشێنن ، نە باسی وەفدناردن ئەکەن بۆ بەغدای موفلیس نە تەوتین و هەژمار و مووچەش سۆڕاغێکی دیارە ! نە سیمایەکی حوکمڕانی بە دەسەڵاتە شکستخواردووەکەیانەوە ئەبینرێت .
ئاگر لەتاران و تەلئەڤیڤە ئێوە بۆ لەسەری ڕەش و دەباشان خۆتان شاردۆتەوە یان بەرەو دەرەوەی ووڵات سەفەرتان کردووە !؟
لەوەتەی جەنگ هەڵگیرساوە تەنها بڕیار و ڕاسپاردەیەک کە درابێت لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەبوو بۆ دواخستنی تاقیکردنەوەکان کە هۆکارەکەی بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان گەڕاندەوە، بێئاگا لەوەی کە ئەمە دەروونی خوێندکارەکانی خراپترکرد. لەڕاستیدا دەرکەوت ئەم بڕیاڕە بۆ ئەوە بووە ئەو بەرپرسانە و منداڵاکانیان لەترسی گەورەبوونی شەڕەکە هەڵاتوون و لەشارنەماون یان خۆیان حەشارداوە !
 لەو کاتانەی کە میللەت پێویستی بە ناو سەرکردەکانە وونن و هیچ ڕێنمایی و بەرچاوڕونیان پێ نیە ، ڕۆژانی تریش کە جەوەکە سافە هەمیشە بەلێدوان و هەڕەشە و ئەدا ئاست لاوازەکانیان لەسەر شاشە و ماڵپەڕەکانن .
پرسیارێکی سادە !
میللەتێک بەبێ پەرلەمان و حکومەت و سەروەری و بودجە و سوپا بێت و ژیانیشی بڕوات بەڕێوە! ئەی بۆچی بێ ئێوەش نەبین ؟ خێری ئێوە چیە هەبن ؟! جگە لە زیان و دادۆشینی داهاتی نیشتیمان و حەپەلوشکردنی نەبێت بۆ خۆتان و نەوەکانتان !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان