رەنگە تورکیا دەستورەکەی بگۆڕێت
14/07/2025, 19:14 (GMT+1)

لەکەناڵی وڵات تی ڤی پێش چەند کاتژمێرێک چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەڕێز عبدالرحمان سەماوی، چاودێری سیاسی کورد کە سەرۆکی لێکۆلینەوەی تەمەل’ە لە تورکیا کراو وە ڕایگەیاند کە تا ٣ مانگی دیکە هەرچی چەکداری سەر بە پێ ک ک یە کە ژمارەیان ١٤، ٢٠٠ گەرێلایە چەکی خۆیان دادەنێن و ڕۆژانە گرووپ گرووپ لە ناوچەی سڵێمانی ئەو پڕۆسەیە بەردەوامە.دوا گرووپ بۆ چەکدانان دەستەی جەمیل بایک دەبێ.
بەڵام عبدالرحمان سەماوی، خۆی لە وەڵامی ئەو پرسیارە بە دوورگرت ئەگەر ئەو چەک دانانە هەسەدە و کوردی ڕۆژاڤا بگرێتەوە یان نەء؟ بەڵام دڵنیایی کردەوە کە پژاک ناگرێتەوە و لە مەلەفی تورکیا پژاک ئاماژەی پێ نەکراوە.
وا دیارە تورکیا دەخوازێ پژاک وەک کارتێک دژی ئێران بەکاری بهێنێ لە دوارۆژ.
سەماوی گووتی لەم ماوەیە عبداللە ئوج ئاڵان بە ڤیدیۆ پەیامێکی تایبەت بۆ مەزلوم عەبدی و هەسەدەش پەخش دەکا کە پێویستە لەسەریان لەگەڵ جەولانی ڕێک بکەون و چیتر شەڕ نەکەن.
سەماوی گووتی بەم زوانە مەزڵوم عەبدی و جەولانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبنەوەجو کۆتایی بە پرسی یەکلاکەرەوەی ڕۆژاڤا دێ ئینجا لامەرکەزی بێ یان فێدێرالی.وە گوتی لە دوا ڕۆژ تێکەڵ بوونی هەرسێ پارچە ئاسانکاری دەکرێ بۆ یەکگرتنێکی کورد و تەباییەک
سەماوی گووتی هەرچی سیاسی کوردە بە تۆمەتی ئەندام بوون و تێکەڵ بوونی بە کاری سیاسی کوردەوە گیراوە یان حوکمی سیاسی لەسەرە یان لەدەرەوەی وڵاتە کە بە ١٢٠، ٠٠٠ سیاسی کوردە لێبوردەییان بۆ دەردەکەێ و چیتر تۆمەتیان لەسەر نامینێ .
سەماوی گووتی هەر لە ئێستاوە لیژنەیەک دامەزراوە بۆ دارشتنەوەی دەستور کە تا کۆتایی ساڵ بخرێتە پەرلەمانئ تورکیا ئەگەر کەمتر لە ٣٦٠ ئەندام پەرلەمان دەنگی پێدا ئەوا لەوانەیە رێفێراندۆمی بۆ بکرێ ئەگەر نەء ٣٦٠ پەرلەمان کە ئەگەری زۆرە هەندە دەنگ بهێنێ بۆ نووسینەوەی دەستووری تورکیا بە ئەندامەکانی ئاک پارتی و مەهەپە و دەم پارتی بەڵکو ٤٠٠ دەنگیش دەهێنن بە حیزبە بچووکەکانی ناو پەرلەمان و هەندێک لە ئەندامانی جەهەپە و ئەوکاتە پێویستی بە رێفێراندۆم و هەڵبژاردن و دەنگدانئ گشتی جەماوەر نیە.
لەو دەستوورە نوێیە دان بە کورد و ماف و زمان و کیانێک کە لە جوگرافیایەکی تورکیا دەژین.
زۆر پرسی هەستیار هەیە کە کورد و تورک ڕێککەوتوون لە تورکیا بەڵام بۆ میدیا هێشتا ئاشکرای ناکەن چونکە توورەهاتێکی زۆر تورکئ شۆڤێنی و کەمالیستی هەن کە پێیان خۆش نیە بەو پرۆسە ئاشتیەو دەخوازن تێکی بدەن بۆیە بە نهێنی ماوەتەوە.
لەو دانوساندن و ناوبژی کردنە حوکومەتی شیمالی العراق و دەوڵەتی عێراق تێیدا بەشدارە و ئاگادارە، بەڵام نە ئەورووپاو ئەمەریکا تێیدا بەشدار نین لەو پرس و دانوساندنانەی نێوان تورک و کورد.
بۆ بینینی ئەو چاوپێکەوتنە کلیک لەم لینکە بکە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

