<

دەربرینی نارەزایەتی لەنێوان هەرکیەکان و باڵەکیەکان

24/07/2025, 21:09 (GMT+1)
چەند دەقە و سەعاتەک لە کاتی خۆت بگرە و تۆزەک بەناو  کەناڵەکانی دەسەڵات بگەڕێ، وا هەست دەکەی لە لە ئارامترین هەرێمی دونیای ، رەنگە واش هەست بکەی کەوا ئەو هەرێمە بەهەشتی سەر زەویە و باشترین حکومەت و سەرۆکی هەیە. خەیاڵی ئەوە دەکەیت کەوا ژیانی هاوڵاتی لە هیچ کوێی دونیا ئەوەندە پارێزراو نیە و نابێت. بەڵام ئەوەی لە راستیدا دەگوزەرێ رێک پێچەوانەکەی راستە. 
کابینەی نۆیەمی بەسەرچوو لەسەرەتای دەست بەکاربوونیەوە بە گرتن و سەرکوتکردنی رۆژنامەنووسان دەستی پێکرد و دوای ئەوەی بە نزیکەیی هەشتا رۆژنامەنووس و چالاکوانی بێ پشت و پەنای عەشیرەتی لە دەڤەری بادینان دەستگیرکرد و تۆمەتی بێ بنەمای خستە پاڵیان و تا ئەوەی هیچ کەس بوێری ئەوەی نەبێ بەرامبەر بە حکومەتەکەی برا گەورە تەنانەت بە وشەیەکیش نارەزایی دەرببرێت هەرگیز خەیاڵی ئەوە نەکا بیر و باوەری جیاوازتری لە سەرۆک هەبێ.
هەر دوێنێ شەو پارتی وەک کەلتوری چەندین ساڵەی دوبارە بەرگەی چەند سەعاتێک خۆپیشاندان و نارەزایەتی هاوڵاتیە خێر لەخۆ نەدیوەکانی دەڤەری باڵەکایەتی نەگرت و دەستی کردەوە بە کوشتنی خۆپیشاندەران و بەبەر چاوی کامێراوە بە کلاشینکۆڤ فەرمانبەرێکی کوشت کە حەفتا و پێچ رۆژە موچەکەی نەداوەتێ و بە نزیکەی شەست موچەشی قەرزارە وە چەندین خۆپیشاندەریشی بریندار کرد بەڵام ئەوان چونکە خەڵکی ناوچەیەکن کەوا زۆر باوەریان بە توند و تیژی نیە هەمیشە لانکەی شۆڕش بوون ئەوا دڵنیام بەبێ هیچ سزایەک تێدەپەری.  
بەڵام لەبەرامبەردا عەشیرەتی هەرکی  بەتایبەتیتر خورشید هەرکییەک کە خاوەنی هێز و بازوە و بەچکە شێرەکانی عەشیرەتەکەی بەدەورەوەن و، خاوەنی چەک و عیتادی نەک بەرگریی، بەڵکو هێرشبردن و بۆردومانکردنیشە و چەکی هاوانی بەرامبەر هێزی حکومەت داناوە و ساتر و حەفری جەنگی دروستکردووە و پێشمەرگەیەکی شەهدی کرد و چەند هەمەر و زرێپۆشەکی سوتاند و ژیانی خەڵکی لە ناوچەکە راگرت، کەچی وەفدەکانی حکومەت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە لێی دەپارانەوە و تاکو چیتر گولەی نایاسایی بە هێزەکانی حکومەتەوە نەنێ. دواتریش نەک هەر لێپێچینەوە نەکرا بەڵکو لە ناوازەترین هۆتێلی هەولێر میوانداری کرا و وەک قارەمانێک لە میدیاکانی خۆیان وێنا کرا. 
ئیدی ئاوایە، کوردستان جەنگەڵستانە و مانەوە بۆ بەهێزەکان و ئاغاکانە ، بەهێزەکان بێ هێزەکان دەخۆن، و هەژارانیش با هەر خەریکی خۆ فریوودان بن بە درۆی شیرینی "سەروەریی یاسا".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان