<

بڕیارمدا دەفتەرێک دۆلار ببەخشم بە منداڵانی غەززە ..!

26/07/2025, 21:38 (GMT+1)

مەلا کاروان خوشکە تێریزاکەی هەژاران 

"خێرخوازێک ١١ دەفتەر دۆلاری یا بە ڕێکخراوی بەخشین "
ئەمە سەر دێڕی ئەو هەواڵە بوو کە بڵاو کرایەوە کە دوای ئەم ڕاپۆرتە درووست و نا درووستی ئەو هەواڵەتان بۆ دەخەمە ڕوو کە بە چ فرت و فێڵێک.ئەو کارە دەکرێت سەرەتا ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە بخوێننەوە و لەگەڵم بن 
ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوە ئاشكرا دەكات كە ژمارەی توشبووان لە ساڵی رابردوودا  نزیكبووەتەوە لە 10 هەزار كەس، لەو ژمارەیەش 5 هەزار و 456 كەس كە دەكاتە 55% لە پارێزگای هەولێر، 3 هەزار و 275 كەس كە دەكاتە 33% لە سلێمانی و هەزار و 180 كەسیش لە دهۆك كە رێژەی 12% یە.
ژمارەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا بەم شێوەیە بووە، لە ساڵی 2020دا  7 هەزار و 293، لە ساڵی 2021دا  7 هەزار و 904، لە ساڵی 2022دا 9 هەزار و 61 كە تووشی نەخۆشییەكە بوون، ئەم ئامارە ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 9 هەزار و 911 كەس.
لە هەرێمی کوردستان ١٠٧ هەزار کەمئەندام بوونی هەیە کە زۆرینەیان منداڵن و لەو منداڵانەش زۆرینەیان تالاسیما و نەخۆشی کوشندەی درێژخایەنیان هەیە کە پێویستیان بە چارەسەری بەردەوامە 
من لەگەڵ خێر و خێرات نیم بەڵام کورد ووتەنی" خێر بۆ خێش نەک بۆ دەروێش "
وەک ووتم هەرچەند من.لەگەڵ هیچ خێر و خێراتێک نیم لە کاتێکدا دەسەڵات دەتوانێت چارەسەری بکات ، خێر کردن واتە دەسەڵات کێشە نیە تۆ داهاتی ناوخۆ و دەرەوە بخۆ ئێمەش لە ناوخۆ هەژاریەکە بە خێر پڕدەکەیتەوە ئەم مۆدێلی خێر کردنە بە ناو پەرلەمانتار و سیاسیەکیان دایان هێنا 
ئەوە ئازایەتی و پاڵەوانێتی نیە پەرلەمانتار بیت و مووچەیەکت یا نیوەی مووچەکەت بدەیت بە نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی و بە خێر سەدەقەی خەڵک پینەی پیشە سەرەکیەکەی دەسەڵات بکەیت و وەک پاڵەوانی سەر شاشە بۆ دەنگدانی داهاتوو خۆتی پێدەربخەیت ، پاڵەوانێتی ئەوەیە وا لە دەسەڵات و بڕیار بەدەستان بکەیت کە بە کاری خۆیان هەستن کە دابینکردنی جیهازی پێشکەوتوو لەگەڵ دەرمانی پێویست و دانانی تاقیگە بە خۆڕای بۆ توشبوانی شێرپەنجە ، پاڵەوانێتی ئەوەیە وا لە دەسەڵاتدار بکەیت موادی ماوە بەسەرچووی شێرپەنجەی داخەڵ نەکەن ، پاڵەوانێتی ئەوەیە ئەو هۆکارانەی کە شێرپەنجە چالاک دەکەن دوریان بخەیتەوە لە شوێنی نیشتەجێ بوون کە هیچکام.لەوەتان نەکردوە تەنها بوون بە پینەکەری کارەکانی سەرانی تاڵانچی کە خەڵکتان فێری خێر و سەدەقە کردوە
ئەوە پاڵەوانێتی نیە بە بستێک ڕیشەوە خەریکی قۆڵبڕی بیت پارە لە خەڵک کۆبکەیتەوە بە ناوی غەززەوە و کەچی پارەکەش بچێتە گیرفانی محمود عبەاس و خوێڕیەکانی حەماس ، 
 لە کاتێکدا سەرۆکانی دەوڵەتانی ئیسلامی و عەرەبی فڕۆکەی چوار سەد ملیۆن دۆلاری و گرێبەستی ترلیۆنات دۆلاری ئەدەن بەوانەی غەزەیان بەو دەردە بردوە .
- ئێستا با بزانین ئەو بڕە پارەیە بەخشراوە کە لەمیدیاکان بانگەشری بۆ دەکرێت ؟؟
من دڵنیاتان دەکەمەوە کە کەس ئەو بڕە پارەیەی نەبەخشیوە و پارەکە هەر هی خۆیانە و بە ناوی خێرخوازەوە بڵاوی دەکەنەوە تا وا لە خەڵک بکەن بچێت پارە ببات بۆ ئەو ڕێکخراوانە بە تەحەداوە ئەم قسەیە دەکەم .ئەمە هاوشێوەیی مەلهاو سەماخانەکانە کە کەسێک دێت پارە هەڵدەدات بە سەر سەماکارێکدا کە پارەکە لە بنەڕەتدا هەر هی خاوەن نادیەکەیە تا کەسێکی دی وا لێبکات پارەکانی شاباش بکات بە ناوی منافەسەوە ، ئەمە هاوشێوەی ئەو پارانەیە کە لە تیکتۆک و لایڤەکاندا لە کەسێک دەدرێت کە لە بنەڕەتدا ئەو پارەیە هی کەسەکان خۆیانە تا وا لە کەسێکی تر بکەن پارەی خۆی بدات لە لایڤەکان ،  
لە ڕابردوو ملیارەها دۆلار لە خەڵک کۆکرایەوە بۆ چارەسەرکردنی بێ ئاوی و برسێتی ئەفریقا بەڵام خۆشبەختانە پاش پێگەیشتنی چینێکی خوێندەوار و بەردەستبوونی تەکنەلۆژیا ڕاستیەکان دەرکەوتن کە کۆمەڵێک چالاکەوان دەستیان کرد بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و ووتیان پێتان دەڵێن ئەفریقا ئاوی تێدا نیە ئەمە چیە ئێستا ئێمە دەیخۆینەوە خاوەنی دەریا و ڕووبار و زەریاین ، برسێتیش ڕێژەکەی زۆرکەمە و ئەمەش پێشکەوتنی ووڵاتەکەمانە کە بە بیابانێک ئەفریقایان پیشانداون لە کاتێکدا ئێمە تاوەری هەور بڕمان هەیە .
جا خوشکە تێریزایەک هەبوو هاوشێوەی مەلا کاروان و ئەو ساختەچیانەی تر نۆبڵی ئاشتیشی پێدرا لە دواتردا دەرکەوت ئەم خوشکە تێریزایە کە خانمێکی بە ناو لە خواترسە و هەموو کارێکی بۆ هەژارانە سەرۆکی باندێکی قاچاخچێتی مرۆڤ و منداڵانی فڕێندراوە و لە ماوەی کارکردنیدا بە ناوی خێرخوازیەوە زیاتر لە شازدە ملیار دۆلار پارەی کۆکردبۆوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست