تەختی شانۆی ژیان زۆر شتمان پیشان دەدات
01/08/2025, 19:29 (GMT+1)

بەختەوەری لە هەبوونی زۆر پێک نایەت، بەڵکو لە ڕازی بوون بەو شتەی کە مرۆڤ هەیەتی " ئێرنست هێمینگوای"
ئەو ژیرییەی لە زەردەخەنەیەکدا دۆزراوەتەوە کە وەک جوڵەیەکی باشی جێبەجێ کراو قووڵ و هاوسەنگ بێت. سەرنجی هێزی بێدەنگی کەسێک بدە کە بە جوانی بەناو ژیاندا دەڕوات. چ بەهرەیەک لەوە گەورە تر هەیە کە جیهان بە دڵێکی کراوە و ڕۆحێکی شادەوە ببینیت؟
هیوادارم ئەم وێنەیە هانی هەموومان بدات بۆ گەڕان بەدوای ئارامی لە ئێستدا چونکە ئەمەش بەشێکە لەکۆمێدیا کە ماهیر حەسەن لەسەر تەختەی شانۆی ژیان بۆی نمایش کردین .
ئێمە هەرگیز بە برین ڕانایەین ، چونکە هەموو برینێک ئازاری خۆی هەیە . ئێستا دەبێت من ڕووبەڕووی رابردووم ببمەوە ،چونکە هەموومان سزای تاوانەکانمان وەردەگرینەوە ،چ لەم جیهانە بێڕەحمەدا بێت ،یاخود لەجیهانی داهاتوومان بێت.
جارێک لەماڵی ناسیاوێکم میوان بووم وێنەیەکی گەورەی سەرکردەیەک و چەند کەسێک کە لەدەوروبەری سەرکردەکەبوون بەدیوارەکەوە هەڵواسیبوو ، زۆرم لام سەرسوڕهێنەربوو چونکە ناسیاوەکەم هەمیشە ڕەخنەی دەگرت و جوێنی دەدا بەدەسەڵاتداران ، راستگۆبم مرۆڤێک بوو خاوەنی چیرۆکی ترسناکی ڕووداوەکانیش بوو . تۆزێک لەبەردەم وێنە هەڵواسراوەکەدا وەستام ویستم پرسیارێک بکەم ، بەڵام خانە خوێکەم پێشم کەووت و ووتی : دەپرسی ئەم وێنەیە چییە بەم دیوارە نەعلەتیەوە؟
ووتم نا بەمن چی ، خۆ بەبەرۆکی منەوە هەڵت نەواسیوە ؟ تۆ ئازادی و ماڵی خۆتە خوای دەکرد وێنەی سەدام حسێنت هەڵدەواسی بەژوورەکەتدا . خانە خوێ ووتی : ئەم وێنەیە مێژووە .
ئەی تۆ منت نەبینی ....!؟
جارێکی تر سەیری وێنەکەم کرد ڕیزی یەکەم دووهەم خانەخوێم نەدی ، ووتم ببورە ناتبینم . زۆر ناشرین دەمی پانکردەوەو پێکەنی دانە داماوەکانی دەرکەوت و دەستی درێژ کردوو پەنجەی لەسەر دەموو چاوی دانا لەڕیزی دواوە بەپێوە وەستابوو ئارەق بە ناوچەوانیەوە دیاربوو ، لام وایە لەشەرما بووە لەوێنەکەدا دەرکەوتبوو ئارەقەکەی .، یاخود ڕۆژێکی هاوینی پڕوکێنی هەرێمەلاقەکراوەکەبوو،
ووتی خەڵک نازانن چیت کردووە و چیت بەسەر هاتووە ، ئەم وێنەیە وەک ناسنامەیە بۆ من خەڵک زیاتر لەوەدەگەن و وێنەکە گەواهی دەری ئەوەیە کەمنیش ڕۆژێک سیاسەتم کردووە وچوومەتە چیا.
خانە خوێکەم نەی دەزانی چۆن لەو چڵکاوە قوتاربێت . کەلەکۆتاییە چاوەڕوان نەکراو و گاڵتەجاڕێکانی ڕۆژگارەوە سەرچاوەی گرتبوو.
لەجەنگدا هەر ئەوکەسانە بەدبەخت نین کە تێیدا دەمرن ، لەوان بەدبەخت تر ئەوانەن کەڕێز لەو مێژووە ناگرن و خۆیان هەراج دەکەن هەرزان . ماهیر شتێکی پێووتین کە ئێمە کەمتر بۆی دەچیت بڵێ شازادە بوبێتە دەرهێنەری فلیم و ئێمە نەمان زانیبێت ؟ بڵێ بەخزمایەتی بگاتەوە بە COPPOLA یان SCORSESE کاپولە یان سکوسەزی و دەستی کردبێت بەدەرهێنای فلیم ، لەسەر ئەو بەدبەختیەی کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە لە سایەی ئەو دەسەڵاتەوە . ماهیریش دەرکی بەو پڕۆژە جەهەندەمیەی شازادە کردووە و بێ ئاوڕدانەوە ڕێگەی مان و نەمای گرتووە و چۆتەلای دەرهێنەرە گەنجەکە کە خەریکی فلیمێکە لەسەر بەدبەختێکانمان و ماهیریش دەبێتە پاڵەوانی سەرسەختی ئەو فلیمەچاوەڕوان کراوە . ئەحلام موستغانمی دەڵێت :"ئەگەر مرۆڤ ڕێکەوتی شتی جوان ،ئێجگار جوان بکات ، ئەوە ئارەزووی گریانی هەڵدەستێت " . ئێمەش ئەم دیمەنە لە شازادەو ماهیر نەک گریان بەڵکو شتی تریشی لێدەکەوێتەوە ، چەپڵەکوتان بۆ ئەوەی هەموو ناتوانن بەو مەرتەبەیە بگەن .
بڵی ماهیر وێنەی خۆی و شازادە بەدیواری ماڵەکەیدا هەڵواسێت و وێنەی ئەحمەد جۆڵای هاوڕی داگرێ و کە شەوهات لەتاریکیدا توڕی بدات ؟
قەت ئارەزووی ئەوەم نەکردوە کە قسە لەسەر پوچێکانی نیشتمان و کەسە دیارەکانی ناو کایە هونەری و یان بەهرەکانی تر بکەم ، چونکە دەزانم و گومانم نییە تا چیلکەی تێوەدەی بۆنی زیاتر بڵاو دەبێتەوە . بەدیوەکەی تردا من هیچ جیاوازیەک نابینم لەمابەینی سەوزو زەردا و هەردوکیان ڕووی یەک دراوی قەڵبن . بۆیە هونەر پیشەکان باگلەی نەکەن و نەکڕوزێنەوە بۆ ئەوەی خەڵک کارەکانیان بە بێ بەها دەزانن . هونەری راستە قینەئەوەیە هونەرمەند قوربانی بدات وەک" یەلماس گونای " چل ساڵە لەناوماندا نییە کەچی لەبیری ناکەین و هەمووڕۆژێک خۆی نوێ دەکاتەوە.
ڕەفتاری ئەم هونەرمەندو شاعیرو نوسەرانە تژیان کردووین لەگومان و دەپرسین بڵێ ئەحمەدی خانی و مەلای جزیرو قانع ونالی و حەمدی لەمانە بچن؟
درێژەی نادەمێ بەڵام ماهیر حەسەن هونەرەکەتو ڕۆڵەکانت خستە ژێر پرسیارەوە ، لوتبەرزی ئەمانە لەوەدایە نایەن ڕوونی بکەنەوە کە بۆ بەتاکو کۆ دەکڕوزێنەوە بۆ سامان . لەکاتێکدا تەنها سەرەتە کە تۆ خاوەنی هەرچی بیت . خەڵکی سەیری ئەوەناکات شاپلین یان میستەر بین بانقەکەی چی تێدایە بەڵکو هونەرەکەی قسەمان بۆدەکات ، خوانەخواستە ناڵێم هونەرمەند ماهیرحەسەن شاپلین و میستەر بینە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















