پێكه‌نین له چاوه‌كانت ده‌ڕژێ
03/08/2025, 14:43 (GMT+1)
شـه‌ڕ نەیهێشت بە زۆر شت بگەم
به‌ڵام تۆی پێگه‌یاندم
ده‌مه‌وێ په‌ی به‌له‌ره‌كانی خه‌یاڵم به‌ری
له ته‌نیشت لێدانی دڵت سه‌رخه‌وێ بشكێنه
ئه‌وكاتانه‌ی له چاوه‌كانت ده‌ڕژێ
پێكه‌نین
من میوان برژانگت بم
ئه‌و ساتانه‌ی
نازانه له كوێی بێزاریتام
له خه‌یاڵما
تۆ دانسقه‌ترین بوونه‌وه‌ری
سوپای كه تۆ له ته‌نیش خه‌ونه‌كانم سه‌رخه‌وێ ده‌شكێنی و
تا به‌ریبه‌یان له باخ خه‌ریكی نۆشكردنی جوانی بیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























