کوفرە ڕەخنە لە پارتی و مەسرور بارزانی بگری!
19/08/2025, 20:20 (GMT+1)
ئەو مۆدێلەی سیاسەتکردن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە دواکەوتوەکان بەگشتی هەیە و ئەو کارانەی مەسرور بەناوی حزبەوە پەیڕەوی دەکات لە هەرێمی کوردستان بەبێ پەردە کار بۆ بەکۆیلە کردنی تاک بەتاکی هاوڵاتیان و برسیکردن و چاو بەرەژێرکردنی سەرجەم چین و توێژەکان دەکات
ئەمەش عەقڵیەتی دیکتاتۆری و خۆسەپێنیە کە مەسرور بارزانی و حیزبەکەی دەیکەن و هیچ گفتوگۆ هەڵناگرێ و ئەوانیش بە ئاشکرا دژیاتی دەکەن.
بەڵام تەنها بۆ چاو بەستنی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و بەشێکی کەم لە ڕۆشنبیرانی ناو کۆمەڵگە هەندێ جار پەردە دەخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەدیهێنانی ئامانجەکەیان بە بیانوی نیشتمان پەروەری و خۆڕاگری و تاوانبارکردنی دەوروبەر، وەک ئەوەی لەکاتی قەیران و کێشەکاندا مەسرور بارزانی و حیزبەکەی کە پارتیە بێبەری بن لەهەموو ئەو بارودۆخە نالەبار و چەقبەستوەی کە لە ئارادایە بێ ئاگا لەوەی ئەوان لەسەرەتای لەدایک بونیانەوە قوڕدەکەن بەسەر میللەت و کۆمەڵگا و نیشتیماندا.
بە تێگەشتنی من هیچ ڕەخنە گرتنێک لە پارتی و سەرۆک و داشەکانی لەناو گۆڕەپانی دامەی سیاسیدا ئەرزشی نیە، چونکە بەڕاستی ئەوانە دەبێت بە نەفرەت بکرێن، تاک بە تاکیان لە سەرۆکە نەخوێندەوارەکەیانەوە تا دوا ئەندامێک کە مەنهەج و ڕێبازی ئەم بەناو حزبەی لێ بوبێتە دەقێکی پیرۆز و لادان لێی بە کوفر و هەڵگەڕانەوە بزانێت.
دواجار قسەیەک هەیە دەڵێت (مرۆڤ ئەو شتەی کە نیەتی بەردەوام بەدوایدا وێڵە و داوای دەکات)، ئەمە ڕێک بۆ سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی درووستە کە باسی کەرامەت دەکەن. چونکە بەڕاستی ئەوان خاڵین لە کەرامەت و هەرچی شتێکی مرۆییە هەر بۆیە پێیان وایە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمان بەران و مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆران بەتایبەتی وەک مەسروربارزانی و حیزبکەی بێ کەرامەتن و دەبێت لەبری مووچە و سەرچاوەی بژێوی ژیان کەرامەتیان پێ بدرێت.
مەسرور بارزانی و حیزبەکەی بونەتە هۆکاری شکاندنی شکۆی تاک بەتاکی هاوڵاتیان و برسیکردنی ژن و منداڵ و پیر و دەربەدربوونی هەزاران گەنج لەسەر خاکی نیشتمان کفرە جگە لە نەفرەتکردن و تف کردن لێیان هیچی تریان لەبارەوە بگوترێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























