<

کوا پارەى گومرگ، کوا پارەى نەوت

19/08/2025, 20:49 (GMT+1)
ماوەى نزیکەى ٣٤ ساڵە هەردوو حیزبی کوردستان (ی.ن.ک)و ( پ.د.ک) بەیەکەوە حوکمڕانى هەرێمى کوردستان دەکەن. بەهۆى ناکۆکیەوە لەماوەى ئەو ٣٤ ساڵەى ڕابردودا، نەیانتوانیوە دڵنیاییەک بەکۆمەڵانى خەڵک ببەخشن‌و کوردستان بگەیەننە کەنارى ئارام
لەبرى تەبایی، لەبرى داڕشتنى پڕۆژەیەکى هاوبەش بۆ پێشخستنى هەرێم‌و پاراستنى ئەزمونەکە لەبرى نوسینەوەى دەستورێک بۆ چوارچێوەى حوکمڕانى دروست، لەبرى یەکدەنگى لەبەرامبەر ناهەقیەکانى بەغدا بەرامبەر کوردستان، لەبرى خەمى چارەسەرکردنى ناوچە دابڕێنراوەکان، لەبرى هەوڵدان لەبنەبڕکردنى شەڕى داعش، هەمیشە لەململانێ‌و شەڕە جوێن‌و شەڕى خوێناویدا بوین
هێندەى خەریکى ناوزڕاندنى یەکترو تۆمەتى ناڕەوا بۆ یەکتر دروستکردن بوین، نیو هێندە لەخەمى خزمەتگوزاریى‌و دڵنیابونى جەماوەر نەبوین
هەر لەکاتى دوا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە تا ئەمڕۆ، هەردوو حزب لەشاشەى تەلەفزیۆن‌و لاپەڕەکانى ڕۆژنامەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان‌و کۆڕو کۆبونەوە جەماوەرییەکاندا، هەڵمەتێکى توندو بێ ئامانیان لەبەرامبەر یەکتردا دەستپێکردوە
پارتیەکان (ی.ن.ک) بەوە تۆمەتباردەکەن گوایە بەشێکى واریداتى گومرگى سنورەکان‌و باج‌و خەراجى ناوخۆى ناوچەى سەوز ناگەڕێتەوە گەنجینەى وەزارەتى حکومەتى هەرێم‌و کەس نازانێ بەرەو کوێ دەڕوات، (ى.ن.ک)یش دەڵێ، تەنها بەشێکى واریداتى پارەى نەوت‌و باج‌و خەراجى ناوچەى زەرد دەگەڕێتەوە گەنجینەى وەزارەتى دارایی‌و باقیەکەى نادیارە
هەردوو حزب ڕۆژانە کادیرو لایەنگرانى خۆیان بەگیانى دوژمنایەتى لەبەرامبەر یەکتر پەروەردە دەکەن‌و قسەى سوک‌و هەڵبەستراو بەیەکتر دەڵێن، ڕەفتارى هەردوو حزب جەماوەریان بێزارو ناڕەحەت کردوە، متمانەیان لەنێوان هەردوو حزب‌و حکومەت لەلایەک‌و لەلایەکى ترەوە لەگەڵ جەماوەر کزو لاوازکردوە
خەمى جەماوەریان نییە، هێندەى خەمى خۆیانەلەکۆتای دا دەڵێین  کارەکە لەدەست ئەوان  دەرچوە هاوار بۆ تۆ خودایەرەحەم بەو  میللەت‌ە بکەی 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان