ئۆپۆزسیۆنی عێراقچی !
19/08/2025, 21:22 (GMT+1)

دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی چەندە نابووتن، ئۆپۆزسیۆنەکەشیان دوو هێندە نابووتە، یەکێتی و پارتی لەپێش ئاوێنە بوەستن ئەوا ئۆپۆزسیۆنەکەیان دەبینی لە ئاوێنەکەدا، ئەگەر دەسەلاتی یەکێتی و پارتی جاشی تورکیا و ئێران بن ئەوا ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان جاشی میلیشیا و کەسایەتیەکانی حەشدی شەعبین، ڕەنگە ئێمەش لە ریزی ئەم ئۆپۆزسیۆندا ڕۆژانێک دژایەتی دەسەلاتی یەکێتی و پارتیمان کردبێت بەلام هەر زوو هەستمان پێکرد کەپێویستە بڵێین (رەحمەت لە کفن دز )، ئۆپۆزسیۆنی ساختەچی تەنها شاسوار و حزبەکەی نیە بەڵکو ئەوانەی ڕەخنەش لە شاسوار دەگڕن جاشێکی عەیار 24 حەشدی شەعبین. جا ئەم ئۆپۆزسیۆنە لەناو گۆڕان لەکاری سیاسی ئەوەندە فێڕبوون شەڕە جنێو بکەن لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەتوانن خەڵکی پێ فڕیوو بدەی ، ئیتر یەکێتی و پارت وتیان ماست سپیە ئێوە بلێن ڕەشە و بیکەن بە غەلبە غەلب دڵنیابن موچەی پەڕڵەمانتان مسۆگەڕە ، ئەم ئۆپۆزسیۆنە نە کاری رێکخستن دەزانن نە پەیرەوێکی سیاسی و خۆیان لە هەموومەوزوعێکی کارگێری و سیاسی و ئابڕووری هەڵدەقوڕتێنن بەبێ ئەوەی هیچ لە ڕاستی بابەتەکە بزانن.
ئێستا ئۆپۆزسیۆنی کوردستان بوون بە زوڕناژەنێکی عێراقچی، تاکە هەوڵیان میکیاجکردنی حکومەتی عێراقە و بەوێنایەک پیشانی خەڵکی دەدەن کە دڵسۆزی خەڵکی کوردستانە و خەمخۆری میڵلەتی کوردبن.جا ئەم ئۆپۆزسیۆنە عێراقچیە هەوڵیان داوە عێراق وەک فریشتەیەک دەربخەن و باسی دزینی (400) هەزار بەرمیڵلی نەوتی کوردستان دەکەن کە پێویستە ڕادەستی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی موچە و بودجە بنێرێت کە لە ڕاستیدا نیەتی حکومەتی عێراق زەڵیلکردنی کورد و قەواڕەیی هەرێمی کوردستانە.جا ئەم ئۆپۆزسیۆنە ساختەچی و عێراقچیە بۆ پێمان ناڵێن پشکی کودستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان چەندە لەو (600) هەزار بەرمیل نەوتەی کەرکوک کە ڕۆژانە لە لایەن عێراقەوە دەفڕۆشڕێت بەبێ هیچ حسابکردنێک بۆ کورد و هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا کەرکوک ناوچەیەکی کێشە لەسەرەوە بەپێی دەستور و ماددەی( 140) یەکلا نەبووەتەوە و بەم پێیەش پشکی هەرێمی کوردستان لەو نەوتەی کەرکوک دەبێت دیاری بکرێت تا ڕۆژی یەکلا کردنەوەی.
ئێمە گومانمان نیە لەوەی یەکێتی و پارتی دوو حیزبی قاچاخچی و گەندەڵن بەڵام لەو ڕۆژەی عێراق بۆڕی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگڕت بۆ دەڕەوەی وڵات ئیتر موچەی فەرمانبەڕانی هەرێم دەبێتە ئەرک لەسەر حکومەتی عێراق و مانگانە دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و ئەگەر قاچاخچی نەوت و گومرک دزین هەیە لە هەرێم ئەرکی فەرمانبەری هەرێم نیە رێگری لێ بکات بەڵکو ئەوەشیان ئەرکی دەستەی نەزاهەی حکومەتی عێراقە فەرمانی گڕتن بۆ تاوانبار قاچاخچی و گەندەڵەکانی گومڕک و مەرز دەر بکات، بۆیە ئەم پاساوانە هەمووی بێ بنەمان و هیچ لەئەرکی حکومەتی عێراق کەمناکاتەوە کە ئۆپۆزسیۆنی عێراقچی دەیهۆننەوە بۆ حکومەتە شکستخواڕدووەکەی عێراق.
عێراق چۆن لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
لە دوای (16 ئۆکتۆبەرە) حکومەتی عێراق هەست دەکات کە کوردی شکاندووە لەڕووی سەربازییەوە و بۆیە دەیەوێت شکستی ئابووڕی بەسەر هەڕێمی کوردستاندا بهێنیت چونکە حکومەتی عێراق شکستی هێناوە لە خزمەتکردنی میڵلەتەکەی خۆی بۆیە هاتووە کوردیش بشکێنت بۆ ئەوەی وەلامی شەقامی عێراقی بداتەوە کە کوردستانیش توشی شکست بوو. رێگە گڕتن لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم و پێنەدانی موچەش ئاماژەیەکی گەوڕەی سیاسی و ئابووڕی تێدایە کە ئامانج لێی ڕووخانی هەرێمی کوردستانە، مامەڵکردنی حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان سێ ئامانجی لێ دەخوێنڕێتەوە؛
یەکەم؛ رێکەوتن بکرێت وهەرێمی کوردستان سازش لەسەر مافەکانی خۆشی بکات؛ ئەم ڕێکەوتنە تا ئەو رۆژ و ساتە بڕ دەکات کە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی (70 دۆلار) بێت، هەر لەگەڵ ئەوەی نەوت هاتە خواڕەوە بۆ نرخی (50دۆڵار) حکومەتی عێراق بە هەر پاساوێک بێت موچەی موچەخۆڕانی هەرێم دەبڕێت ودیسان قەیڕانی داڕایی بۆهەرێمی کودستان دڕوست دەکات.
دووەم؛ بچوکردنەوەی هەرێمی کوردستان و قوڵکردنەوەی قەیرانی ئابووری.
سێیەم؛ حکومەتی عێراق دەیەوێت سەڕانە لە هەرێمی کورردستان وەڕ بگڕێت، ئەمەیان چۆن؟
حکومەتی عێراق دەیەوێت نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان وەڕبگرێت کە مانگانە بکاتە (900 ملیۆن دۆڵار ) تەنها بڕی (600 ملیۆن دۆلار ) بنێڕێت بۆ هەرێم بۆ موچە بەڵام بودجە نەنێڕنێت تەنها و تەنها موچە بنێرێت و نرخی دەرهێنانی نەوت و( شایستەی کۆمپانیاکان! ) نەنێڕێت بەم شێوەیەش ڕەنگە حکومەتی عێراق مانگانە (800 ملیۆن دۆلاری لە فڕۆشتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ) دەست بکەوێت، واتا دەیەوێت سەڕانە لە کوردستان وەڕ بگڕێت و پاساوی ئەم کارەش ئەوەیە کە نرخی دەڕهێنانی نەوت لە کۆمپانیاکانی حکومەتی عێراق (8 دۆلارە ) نەک (17 دۆلار) کە حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان داوای دەکەن لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی حکومەتی عێراق بەشێکیان حکومین و موچەی کارمەند لەسەر حکومەتە و چاکسازی و پاڕاستنی ئامێرەکانی بەرهەمهێنان لەسەر حکومەتی عێراقە بەلام لە گڕێبەستەکانی کوردستان لەسەر کۆمپانیای بەڕهەمهێنە!
لە کاتێکدا حکومەتی عێراق خۆی ساڵانە 10 % هەموو بودجەکە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڕوات کە ساڵانە نزیکەی (2 ) ملیارد دۆلار بۆ موچە و (7 ملیارد ) بۆ چاکسازی و پاراستنی ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی نەوتە و ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقچی ئەم ڕاستیانە نابینن و بە ڕاست و چەپ زانیاری دڕۆ و بێ بنەما دەبەخشنەوە چونکە دەزانن بینەری کورد زانیاریان دەربارەی بابەتەکە نیە و لە هەموو زانیاریەک کە بەدڕۆ دەکەونەوە وەک هونەڕمەندە کوردەکە وتی من وام وت بەلام (ئەما) وت !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























