گرتنی عجاج تکریتی خاڵی وەرچەرخاندنە بۆ دادگایی جاش و مستەشارە کان
19/08/2025, 21:27 (GMT+1)

کەم نین ئەو ڕێکخراو چالاک وانانەی ساڵانێکی دورو درێژە باس لەدادگای کردنو قۆڵبەست کردنی تاوان بارانی ڕژێمی بەعس دەکەن لەهەرێمی کوردستان بەڵام بەداخەوە کەس گوێیان لێناگرێت ونرخ بۆ داخوازی و داواکاریە کانیان دانانرێت لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە جیا لەوان خزمو کە سوکاری قوربانیان بەدرێژایی ئەم چەندساڵە هەمان داواکاری و دروشمی ڕێکخراوەکانو چالاک وانانیان هەڵگرتوە ئەوانیش بەهەمان دەردی چالاک وانانو ڕێکخراوەکان چون کەس لالەداواکاریە کانیان ناکاتەوە ،ئیستە کەئەم تاوان بارە گیراوە ڕاپێچی بەردەم دادگا دەکرێت ئەرکی سەر شانی هەمو چالاک وانانو ڕێکخراوە کانە خەڵکی هان بدەن بچن سکاڵا تۆمار بکەن وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و دینی سەرجەم غەدر لێکراوانو قوربانیانی دەستی ئەم جەلادەدەبێت ویژدانیان ئاسودە بکەن بچن سکاڵا تۆمار بکەن هەرچەندە جێگەی گومانە کەسەرانی تری حزبی بەعس لەکوردستانن کەسیش تا ئێستە پێی نەگوتون پشتی چاوتان برۆیە وەک زڕ براکەی سەدام و لێپرسراوی ئستقباراتی پێشوی ڕژێمی بەعس کەئەمانە سەر جەمیان دەستیان بەخوێنی ئەم میلەتە سورە کەچی لای دەسەڵات داڵدە دەدرێن و قەڵەو دابەستە دەکرێن دەسەڵاتی سیاسی دەیان پارێزن و دیوەخانانەو سکوریتی و موچە ی زەبەلاحیان بۆ دابین دەکەن بۆیە دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم هاوکارو هاو پیشە کانی ئەم بەعسیە جەلادەو جاش و موستەشارەکان هەر هەمو یان ڕاپێچی بەردەم یاسا بکرێن تاوەکو ببنە پەندی زەمانە بۆ مێژوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























