عەواد بەندەرەکان
26/08/2025, 9:01 (GMT+1)

بەم دێڕە شیعرەی حەمدی دەست بە پەیامەکە ئەکەم
بۆ شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی
کـــەچی میرو گزیری پی ئەکــرد ، قەدری وەهـــــا زانی
پەیامێک بۆ بەناو دادوەرو دادگاکانی کوردوستانی باشور بە هەردو زۆنەکەوە، ئەم ڕوداوەی شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ ئابی ٢٠٢٥ کە لە سلێمانی لە نێوان جوت ئاموزادا قەوما، پێئەچی بوبێتە کەلتورێک کە وەک وێلداش بە حیزبو دەسەلاتدارنی هەرێمەوە لکاوە ، ئەگەر کەمێک لەڕابردو بڕوانین کارەساتەکەی گوندی کەلەکین کە مەسعودی مەلا پاڵەوانەکەی بوو ، بە قڕکردنی دانیشتوانی گوندەکەو خاپورکردنی کۆتایی هات ، هەرچەندە مەسعود وەعدی شەرەفیشی دابو ( بەڵام کام شەرەف)، لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردودا، هەروەها کارەساتەکەی ئەمداوییەی خورشێد هەرکی ، دوێنێش کارەساتی هۆتێل لالەزار، کە بۆ پاکتاو کردنی لاهوری شێخ جەنگی لەبەردەم بافڵی جەلال تاڵەبانیدا ئەنجام درا ،تا ئێرە بەندە گلەییم لەو جۆرە سیاسەتە نیە ، لەبەر ئەوەی هەر ئەوە لەو بەناو حیزبانە چاوەڕوان ئەکرێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە لە حیزبەوە گۆڕراون بۆ کۆمپانیای مافیایی، ئەوەی من مەبەستمە ئەوپەیامەیە ئەمەوێت بیدەم بە گوێی بەناو دەسەڵاتی یاساوە ، ئەوەیە کە ئەمڕۆ دادگا بوتە دوکانێکی بازاڕی سەوداو مامەڵەی تیادا ئەکرێت دەسەڵات دارانی هەرێم خۆیان خاوەن دوکانن ، ئەگینا لەکوێی دنیادا بوە پێش بەڕێوە چونی دانیشتنەکانی ددگا لەلایەن دەسەڵاتەوە جۆری سزاکە ئاشکرابکرێت وەک ئەوەی مەنبوز بەرزانی لە کەیسەکەی شێروان شێروانیدا درکاندی ، وەک لە چەند ڕٶژێک پێش ئێستادا دیسانەوە بەئەمڕی سەرۆک مەنبوز حوکمەکەی بۆ تازەکرایەوە، لەزۆنی ئەملاش بافڵی جەلال تاڵەبانی کە سیاسەت لای ئەو بە لۆژیکی بەر نایت كڵاپەکانی لەندەن تێگەیشتوە ، ئێستا دەسەڵاتی کەوتۆتە دەست، خۆ ئەم ڕوداوە بە پێچەوانەوەش هەر ئەوە ئاکامەکە ئەبوو لەبەر ئەوەی لاهوڕ دەسەڵاتدار بویە هەمان شتی بەرامبەر بافڵ ئەکرد، دادگاو داوکاری گشتیو دەرهێنەری شانۆگەریەکە هەر خۆیەتی، هەر لەبەر ئەوە جێی خۆیەتی بە دادوەرەکان بڵێین کەمێک بیر لە خۆتان بکەنەوە عەواد بەندەری سەرۆکی مەحکەمەی سەورەکەی سەدام بێننەوە یادی خۆتان ، دلنیابن ڕۆژێک دیت ئەم دەسەڵاتەو بازاڕودکانەکانیان نامێینو ئێوەش لە پێش ئاغاکانتانا ئەکەونە دەست خەڵکو کەسوکاری قوربانانیان بەهۆی سیاسەتەچەوتاکانی کۆمپانیاکانیان بەندە لە کاتی ڕوخانی سەدام حسێندا لە میدیا جیهانیەکانەوە لە ڕوداوەکانی عێراقم ئەڕوانی ، شتێک لەوانەی سەرنجی ڕاکێشام هێشتا سەربازی ئەمریکایی پەیکەرەکەی سەدامیان نەهێنابوە خوارەوە خەڵکی بەغدا چون ئێسکوپروسکی میشێل عەفلەقیان لە گۆڕەکەی دەرهێناو پەرشو بڵاویان کردەوە ، ئەبێ دەسەڵات چاوەڕوانی ئەوڕۆژەش بێت کە ئێسکۆ پروسکی بەناو سەرۆکو ڕەمزەکانیان لە گۆڕ دەر ئەهێنرێن هەر بۆیە ئەوانەی پۆستی دادوەریان دراوەتی ، خۆیان پاسەوانو دەرگاوانی دەسەڵاتن ئەبێ باش بزانن دوا ڕۆژیان لە دوا ڕۆژی عەواد بەندەر باشتر نابێت چاک بزانن ڕنگە ئەگەر خەڵک فریای تۆلەکردنەوە لە ئێوە نەکەوێت ئەوە نەوەکانیشتان بێت ئەبێت ئەو باجە بدەن، بەو هیوایەی لەگەڵ خۆتانو ئاغاکانتان لە قەفەزی مەحکەمدا بەیەک شاد ببینەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























