هێرشەکەی لالەزار، لەشەڕی ئامۆزاکانەوە بۆ کۆتایی هاتنی ئازادی و دیموکراتی
07/09/2025, 20:29 (GMT+1)
چەند ڕۆژێک بەسەر هێرشەکەی گروپەچەکدارەکانی یەکێتی بۆ سەر هۆتێل لالەزارو لایەنگرانی حیزبی ئۆپۆزسیۆنی بەرەی گەل تێپەڕیوە، کە لەو هێرشەدا دەیان کەس کۆمەڵکوژ کران و دەیان تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی لەچەند کاتژمێرێکدا دژ بەلایەنگرانی لاهورجەنگی کراون کە بەداخەوە کەس چاوەڕێی ئەوەنەبوو جارێکی تر بەدەستی کوردەوە ئاوایان لێبکرێت،
ئەوەی ڕووی دا تەنها شەڕی ئامۆزاکان نەبوو، بەڵکو لەگۆڕنانی ئازادی و نەهێشتنی ڕای جیاوازو دیموکراتی بوو، لەناوجەرگەی سلێمانی و لەناوەندی پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان بەبەرچاوی جیهان و کەسانی ئازادیخوازەوە گروپی چەکدار و میلیشیا بەکارئەهێنرێت بەمەبستی ململانێی ناوخۆی حیزبایەتی و کێشەی تایبەتی نێوان ئامۆزاکان،کە ئەمەش پەیامێکی ڕوونە بۆهەمو لایەک کەچیتر لەهەرێمی کوردستان بەتایبەت ئیدارەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی شتێک نیە بەناوی ئازادی و دەنگی ناڕازی، کوردستان هەرگیز شوێنێکی ئارام نیە بۆکەسانی دەنگ دلێرو ئازاد و بەرهەڵستکار و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران، ئەوەی حوکم ئەکات هێزێکی میلیشیای تاک ڕەوی دیکتاتۆریە هەمو جۆرە تاوانێک ئەنجام ئەدات بۆسەرکوتکردنی ئازادی و دیموکراتی، چیتر سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری نیە، بەڵکو پایتەختی مافیاگەری و میلیشیاکان...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























