پارتی و یەکێتی بە خوێنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد تێنوون
07/09/2025, 20:40 (GMT+1)
هێمن مامەندەکان بۆ دەکوژن، ئەوان تاکە دەنگی ڕاستگۆ و ڕاستەقینەی ئەم وڵاتە خێر لەخۆنەدیوەن.
ڕۆژنامەنووسە دەربارەکانی یەکێتی و پارتی های لایڤ دەژین و رۆژنامەنووسە ئازادەکانیش یەک یەک و دوو دوو تیرۆر دەکرێن، کام هاوڵاتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستییە بە چاوی خۆی نابینێت، تەنانەت لایەنگرانی هەردوو حزبی بنەماڵەش دەیبینن کە تیڤیە ژەهرڕێژەکانی پارتی و یەکێتی لە خزمەت حزب و بنەماڵەدان و دزی و گەندەڵیەکانیان دەشارنەوە و پینە دەکەن، کەچی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد، دژی حوکمی خۆسەپێن و ناپاک و دزەکانن.
ڕۆژنامەنووسانی هەردوو بنەماڵە پاداشت دەکرێن و ژیانیان گەرەنتی کراوە، کەچی ڕۆژنامەنووسە ئازادەکان بە نەداری دەژین و پەراگەندەی ئەم شار و ئەو وڵات کراون و هێشتاش تیرۆر دەکرێن و ڕاوەدوودەنرێن.
لە هەرێمی کوردستان، هەر ڕۆژنامەنووسێک پێشێلکاریەکانی ڕژێمی پارتی و یەکێتی ئاشکرا بکات و پەردەیان لەسەر لابدات، ئەوا دەبێ چاوەڕێی گرتن و ڕاوەدونان بکات و تەنانەت دەکەوێتە نێو لیستی تیرۆرکردنیشەوە.
هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووسێکە بە قەلەم و زمان ڕەخنە لە تاوان و کردەوە قێزەوەنەکانی پارتی دەگرێت، خەڵک هوشیار دەکاتەوە کە پارتی مێژویەکی پڕ تاوانی هەیە و ناپاکی لە خاک و خەڵک دەکات و خۆسەپێنە، بۆیە هەوڵی تیرۆرکرنی درا و پاراستنی پارتیش وەک پیشەی دێرین و هەمیشەیی خۆی کاری تیرۆرکردنەکەی ئەنجامدا.
لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتی کوشتوبڕێکی لە لالەزار ئەنجامدا، ڕۆژنامەنووسە دەربارەکانی خۆی نوققەیان لە خۆیان بڕیوە، هەندێکیشیان بە پینەکردنی تاوانەکە ڕێک بوونەتە شەریکی کوشوبڕەکە، هەر ڕۆژنامەنووسێکیش هەوڵبدات بە ئازادی ڕاستیەکان بخاتەڕوو، ئەوا دەبێ چاوەڕێی هەڕەشە و شاربەدەرکردن و گرتن بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























