شکستی لاهوری شێخ جەنگی و لێکەوتە سیاسی و سەربازییەکانی.
07/09/2025, 17:45 (GMT+1)

هەرچەندە من پسپۆڕێکی بواڕی سەربازی نیم بەلام زۆرجار لە پەڕەسەندنە سەربازییەکان و مۆدێلی شەرەکان دەکۆڵمەوە وەک ئاڕەزوویەکی خۆم و بۆیە پێم خۆشبوو کە لێکۆلینەوەی بنوسم لەباڕەی شکستی لاهوڕ شێخ جەنگیەوە، شکستی لاهوری شێخ جەنگی یەکەمین هەنگاو لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد کە کودەتای بەسەڕدا کڕا و لە پۆستی هاوسەڕۆکی یەکێتی دووڕ خڕایەوە و کاڕدانەوەی هێندە ناسک و چاوەڕوان نەکڕاو بوون لەو کاتەیا هەموومان توشی شۆک بووین، کورد دەلێت ؛ جەنگ لە جەنگان دەکرێت! واتا شەر و دەست وەشاندن لەکاتی خۆی دەکرێت ڕەنگە تێپەڕبوونی ڕۆژێک زۆر بێت بۆ ئەوەی دوژمن بتوانێت جێگیڕ بێت و سەرکوتوو بێت بەڕانبەڕت، لەکاتی کودەتاکەوە ڵاهوڕ شێخ جەنگی قەبڕی بۆ خۆی هەڵکەندن بەو بێدەنگی و کاڕدانەوە لاوازەکانی کە لەو کاتەدا دەیتوانی دەشت و دەڕ بسوتێنێت و زۆڕینەی یەکێتی لەگەڵبوو بە رێکخڕاوە چەکداڕیەکانیشەوە، پاش ئەوەی لاهوڕ بە پاساوی ئەوەی باخوێنی گەنج نەڕژێت کشایەوە و هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، دواتر وڕدە وردە ڕێکخستە چەکداڕییەکانی خۆی رێکخستووە لە لایەن چەند کەسێک کە ڕاستە لە شەڕ پێکدادانە سەر بازییەکان بەشداڕییان کردووە بەلام باوەڕ ناکەم هیچ شاڕەزایەکی ئەکادیمیان لە شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوە نەبوو، لاهوڕی شێخ جەنگی کەسایەتی خۆشەویستی نێو یەکێتی بوو نەک خۆشەویتی شەقام وخەڵک بەلام لەپاش کودەتاکە بەهۆی رەخنە توند و قسە ڕەقەکانیەوە بەڕانبەر یەکێتی و پارتی تا ڕادەیەک خەڵکیش ئومێدێکی بچوکی پێ بوو بۆ گۆڕانکاری و شکستەکەشی بەسەر خەڵکی ئازادی خوازدا شکایەوە چونکە دڕوشمی ئازادی خوازی هەڵگڕتبوو لەم چەند ساڵەدا (ئەم نوسینەی منیش هەر لەو چواڕچێوەدا نوسیومە) ، لە ڕووی سیاسیەوە لاهوڕ لە هەڵبژاڕدنی پەڕلەمان بەشداڕیکڕد و شکستی هێنا نەیتوانی ببێتە جێگای متمانەی خەڵک بە هۆی ڕابڕدووی لەنێو یەکێتیدا، شکستی هەڵبژاڕدنەکەش هۆکاڕەکەی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە گۆڕەپانی ئۆپۆزسیۆن پڕ بوو لە مڵمڵانێی سەخت لەنێوان چەند لایەنێکی جیاوازدا و پێشتڕ لاهوڕ لەنێو یەکێتیدا هەر پشتی بە دەنگی چەکداڕەکانی یەکێتی و ئەندام کادیرەکانی یەکێتی بەستبوو و توانای مەلەکردنی لە گۆمی ئۆپۆزسیۆندا نەبوو و شکستی هێنا و دواتر لە ڕێگای یانەی نەوڕۆزەوە هەوڵی ڕاکێشانی دڵی گەنج و خەڵکیدا هەرچەندە دوو دڵ بوو لە بەشداڕیکردن لە هەڵبژاردن و بیری لای بژاڕدەی چەکداری بوو بۆ چاڕەسەی کێشەکانی یان لەکاتی خۆپیشاندان و تێکچوونی ئاڕامی لە بۆسەدابوو کە تۆڵەی خۆی بکاتەوە و لە دواین پەیامی دا دەڕبارەی ڕەوشی سیاسی کوردستان وتبووی (ئەمە باڕدوخە جێگای قبوڵ نیە) و ئەم پەیامەش ئاماژە بوو بۆ هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری سەربازی بەتایبەت پاش ئەوەی (خوڕشید هەرکی ) بەڕانبەر هێزەکانی پارتی وەستایەوە و بەڕگڕیەکی بێ وێنەی کرد لەماوەی دوو ڕۆژدا.
بۆ لاهوڕی شێخ جەنگی لە ڕووی سەڕبازییەوە شکستی هێنا؟
لاهوڕ کوری شاڕە و گەنجێک بوو لە بەیتانیا ژیاوە و دواتر مام جەڵاڵ ڕایسپاڕدووە ببێتە بەڕپرسی دەزگای زانیاری و دژە تیڕۆر لەسلێمانی واتا کەسێکی شاڕ نشینە لە ژیانیدا لە دەشت و کێو بیابان و شاخ نەژیاوە و توانای ژیان و مانەوەی نیە لە دەڕەوەی شاڕ بۆیە پاش ئەوەی لێی قەوما و کودەتای بەسەڕدا کڕا ناو شاڕی سلێمانی هەڵبژاڕد بۆ بەڕدەوامیدان بە مڵملانێی یەکێتی نوێ و لەهەمان جێگای پێشوو (ئۆتێل ڵاڵە زار ) ماوەیە و هەندێک گەنج و خەڵکی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بەڕگڕی لێ بکەن ئەگەر مڵملانێی سەڕبازی ڕوویدا، بێ ئەوەی خۆی هەستی پێ بکات جێگایەکی هەڵبژاڕدووە کە ئابلوقە دڕاوە چونکە نێو گەڕەک وشوێنی دانیشتنی خەڵک و بە ئاسانی هێز دەهێنڕێتە سەرت و گەماڕۆ دەدڕێت لەکاتی هێڕشدا کە ئەمجۆڕە شەڕەش چەندین ساڵە خودی باڤڵ تاڵەبانی ڕاهێنانی تێدا دەکات لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەوە شاڕەزا کڕاون لەم جۆڕەشەڕە و ئەمەش بەو مانایە دێت لاهوڕی شێخ جەنگی خۆی ئەو شوێنەی هەڵبژاڕدووە کە دڵخوازی باڤڵە و باڤل و هێزەکەی پسپۆڕیان تێدایە کە ئەویش هێزی (دژە تیڕۆ، واتا سوات ، یان الرد سریع ، بەڕپەرچدانەوەی خێڕا) ، نەزانی و نەخوێندنەوەی بەڕانبەر و تواناکانی بووە هۆی ئەوەی شکستێکی سەڕبازی گەوڕە توشی ڵاهوڕ شێخ جەنگی بێت ، ئەمە لەکاتێکدا چەندین جاڕ گەماڕۆی ماڵی لاهوڕ دڕاوە و زانیاری کۆکراوەتەوە لەسەر ژمارەی هێزەکانی و توانا سەربازییەکانی ڵاهوڕ شێخ جەنگی.
پڕسیارەکە ئەوەیە ڵاهوڕ چۆن دەیتوانی بەرگری بکات و بەڕدەوامی بۆ ماوەی چەند مانگێک ڕووبەڕوو بوونەوە دڕێژە پێ بدات ئەگەر پێشتر ماڵی خۆی بگواستایەتەوە بۆ خۆڕئاوای سلێمانی لەسەر شاخ و بەرزیەکانی ئەو ناوچەیە خۆی جێگیڕ بکردایە و پڵانی شەری بە شێوەیەک بووایە کە هێلی پێشەوە بەرگریکردن و هێڵی پشتیوانی لە پشتەوە یاڕمەتی دان وجێگیر بوون و هێلی سێیەم کشانەوەیە لەشەڕدا کە دەبوو هەڕچۆنێک بێت ڕێگا نەدات لە پشتەوە هێڕش بکەنە سەری ولەو لادێ و ناوچانە چەند خانوویەک و ئەشکەوتێکی دەستنیشان کربێت بۆ ڕۆژگارێکی سەخت و شکان و گەڕانەوە و پاشەکشە کڕدن و دواتر دەیتوانی بژادەی بەڕدەوامی شەری پارتیزانی لەو ناوچانە دڕێژە پێ بدات بەلام بەهۆی نەشاڕەزایی و ئەکادیمی نەبوونی جەنگاوەڕانی لاهوڕ دڕکیان بەو بابەتە نەکڕدبوو و خۆیان لەناوچەیەکی داخڕاو خستە ژێڕ گەماڕۆوە و هەر وەک بینیمان کە چۆن خوڕشید هەرکی لە ڕووبەرێکی کڕاوە ولەناو گوندێکدا توانی دووڕۆژ بەڕگڕی بکات.
نمونەش بەو هێڕشە دێنمەوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا هێزە ڕاهێنڕاوەکانی یەکێتی هێڕشیان کردە سەر سەڕۆک عەشیرەتێک لەناوچەیەکی کڕاوە و سێ کەسیان لێ بەدیل گیڕاو و گەڕانەوە .
بۆیە لاهوڕی شێخ جەنگی باجی بەهەڵە هەڵبژاڕدنی شوێنی سەڕبازی و ڕوو بە ڕوو بوونەوەکەی دا و گڕان لە سەر خۆی وخەڵکی ئازادی خواز کەوت.
لە پاش ئەم ڕووداوانە پاڤڵ خۆی لێ دەبێتە پاڵەوانێکی بێ وێنە و وەک قەزافی هەرچی بوێت ئەنجامی دەدات و ڕەنگە ناوچە و زۆنەکەش بەڕەو ئالۆزی گەوڕە ببات و لە دواین هەوڵی خۆپیشاندانیش توانی شەقام سەرکوت بکات ، بۆیە لە ئێستا ئەم زۆنە پێویستیەکی گەوڕەی بە کەسێکە غڕوری باڤل بشکێنت لە ڕووی سەڕبازییەوە و دواتر شەقامیش بجولێنێت وەک بۆ ئەوەی باڤل لەو غڕوورە بێنێتە خواڕەوە کە ئەو تاکە پاڵەوانی گۆڕەپانەکەیە ئەگەر نا ئۆپۆزسیون بوون بە قسە و چەڵەحانێ سۆشیاڵ میدیا هیچ سودی نیە تەنها بۆ گیڕفان پڕ کردنە و ڕۆڵەکانی شانۆگەڕییەکە دابەشکڕاوە هەر لایەنێک بەجۆڕێک پشکی خۆی لە خوێنی میڵلەت دەپچڕێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























