سیناریۆ
08/09/2025, 20:08 (GMT+1)

له 27/ 12 / 1920 یه‌که‌مین حکومه‌تی عێراقی کاتی لە لایەن بەریتانیاوە دامەزرا، فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م به یه‌که‌م مه‌لیکی عێراق دانرا.
له 6 / 1 / 1921 سوپای عێراق له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرا .
به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی به که‌مایه‌تیه‌کی سونی عه‌ره‌بی چه‌ند شارێکی دیاری کراو ،نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌کانی تر بێ به ری کران له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان ، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریی وئاینی ومه‌زهه‌بی ، تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
سوپای عێراق و دەسگاکانی ئەمن و ئیستخبارات و موخابەرات و هێزی تایبەتی ، ئامرازی سه‌ره‌کی سه‌رکوت کردنی هه‌مووخۆپێشاندان و راپه‌ڕین و جوڵانه‌وه‌یه‌ک بوو .
عێراق بووه به وڵاتی زنجیره سیناریۆو کۆده‌تاو وگرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین و کۆمه‌ڵکوژی و بێ سه روشوین کردن و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان .
تایبه‌تمه‌ندی سیناریۆ خوێناوییەکانی عێراق له ناو هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی وئاسیاو دنیا دا ، به ناوبانگه ،عێراق خاوەنی ناسنامەی ، نه‌ریتی کلتوری سیناریۆ و کۆده‌تا یە .
هەموو کۆدەتاکان به پیلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی گروپێکی دیاریکراو به پاڵپشتی سوپا و دام ودەزگا سەرکوت کراوەکان ، بەرپاکراوە نه‌ریتی سیناریۆ و کۆدەتا ، بووه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی سلبی له ناو سه‌رکرده‌کانه‌وه شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ریزه‌کانی سوپا و خەڵک.
هیچ شتێک له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دا، به‌هاو متمانه‌ی نه‌ما ، حکومه‌تی عێراق به پێی سیناریۆیی کۆده‌تا کان ت ده‌سه‌ڵاتی کوشتن و بڕینیان ده‌سه‌پاند ، هه‌موو توانای سیاسیی و ژێرخانی ئابوری عێراق و میدیاکانیان ده‌خسته گه‌ر بۆ جینۆسایدکردنی کوردوگۆڕینی دیمۆگرافیای جوگرافیای باشوری کوردستان .
دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێکهێنی حکومه‌تی هه‌رێم ،سه‌رکردە سیاسیاسییەکانی کورد ، ره‌وتی په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم یان به‌جۆرێک ئارا سته کرد , مۆدیلێکی وایان پێشکه‌ش کرد ، متمانه‌ی که‌سێتی خۆیان به جۆرێک تەماویی کرد ، هه‌مان زنجیره هه‌ڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق یان کرد بە کلتوورو سیناریکانیان دژیی یەکتریی چه‌ند باره‌کرده‌وه .
لە ١٩٦٤- ٢٠٢٥ ، ئەوە (٦١)ساڵە ، (جەلالی و مەلایی)، ( پارتی و یه‌کیه‌تی ) حیزبەکانی تر، ،هەموویان دژایه‌تی یه‌کتریی دەکەن ، بە سیناریۆی جیاجیا ، کوردیان بە کورد بە کوشت دا ، تاکی کورد باجی هەڵە زەبەلاحەکانی ئەوان دەدات ، هەموو بوارەکانی ژیانیان تاڵ کردوە و ژیانیان لە خەڵک کردوە بە دۆزەخ .
گرێ ی سایکۆلۆجی مدمن وئاڵۆزی ، مه‌لای جه‌لالییه‌که‌ی 1964 یان گواستەوەر ناو یەکێتی و پارتی ئۆرگانه جیا جیاکانی لق و مەڵبەند و ناوچەو کۆمیتەو چڤاتی حزبەکان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هەرێم و خه‌ڵک .
سەرۆکەکان به جۆرێکی نامۆیی رەفتار لە گەڵ هاوڵاتیان دا دەکەن ، بە ئەمڕی واقعێکی تۆتالیتا‌ر یی هەموو مافێکی هاوڵاتیان دەخەنە پەراوێزەوە و دەیسرنەوە ،
بە پێ ی پیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانیا ن ،هەموو سامانی نیشتمان و بە (نەوت و ئاو و گردو شاخ و شار‌و لادێ )ەوە ، موڵكی سەرکردەکان و خانەوادەو بنەماڵەکانیانە.
ئەو هەموو رۆژنامە نووس و نووسەرە ،ماستاوچیانە ، لە میدیاکانیانەوە ،بە بەردەوامی ریکلامی دەربار بۆ عەقڵی نه‌رجسیه‌تی سەرکردەکان و دەنگی ناسازی حزبه چه‌ق به‌ستوه‌کان دەکەن .
سەرکردەکان هەموو بنەما ی نەتەوەیی کورد و خۆشەویستی خاک یان ، به جۆرێک کاڵ کرده‌وه ، ئینتمای نیشتمانی یان له لای گه‌نجه کان کوشت .
ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به جۆرێک په‌روه‌ده کران ، دژیه‌تی یه‌کتریی بکه‌ن و یه‌کتریی بسڕنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی به پاشقول گرتن و سیناریۆو کۆده‌تا ، پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌ت دا به‌ده‌ست بهێنن ، له سه‌ربنه‌مای خۆبردنه پێشه‌وه‌و ماستاو کاسه لیسی و کۆیلایه‌تی بۆ سه‌رکرده‌کانی حیزب ، گیرفانەکانیان پڕ بکەن .
رۆژنامه‌نوسه لەب لەبان و مه‌قاش و بته‌کان ، به به‌رده‌وامی به به‌یت وبالۆره‌ی زمانی رق و کینه‌و توند‌و تیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه وتار‌و لێدوانەکانیان په‌خش ده‌که‌ن ، بۆ بره‌ودانی زیاتر به ناکۆکی و گرژی نێوان سه‌رکرده‌کان و حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، کێ شاباشی زیاتریان پێ بدات ، کویلەی ئەوەن .
دەسەڵاتدارانی کورد ئێوە بە زەبرو زەنگ و توندوتیژیی ، هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگەی کوردیتان کاڵ کاڵ کرد ەوە ، سێبه‌ری داگیرکه‌رانی نیشتمانن .
ئێوە هه‌موو پیلان و به‌رنامه و نه‌خشه و سیناریۆیی جیاجیا داگیرکەرانی نیشتمان ، دژ به ئازادی و مافه سه‌ره‌تا ییه‌کانی تاکی کورد جێ به‌جێ ده‌که‌ن .
بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه ڵاتی خۆتان و کوڕاو کوڕتان ، بۆ (نەوەلە دوای نەوەیان،( وەک (زەروو و زوحاک ) خوێنی خەڵک دەمژن ، تینوێتیتان ناشکێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

