<

مەهزەلەی سکاڵا تۆمار کردن

15/09/2025, 19:06 (GMT+1)
ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی کردوە بەچالاکی و خەڵک بەسەر کردنەوە کە ئەجێنداو کرۆکی بەرنامەکەی ڕەوانشاد کاک نەوشیروانە وەتاکە میرات گری شەرعی بەڕێزیانە بە پێی وەکالەتێکی شەرعی کەوەکالەتەکە هی کاک عومەری سید عەلیەو ئەویش لەکاک نەوشیروانەوە وەک جێگری دوای خۆی شەرعیەتو دەسەڵاتی تەواوی پێ داوە ئەمە عورفێکی قانونیەو بەپێی یاساو میکانیزم و دیسپلینی حیزبی ڕێکخراوە کەچی هەندێ لەبرادەرانی ئاڕاستەی گردی زەرگەتە پێیان قەبوڵ ناکرێت کەوتونەتە ئەملاو لاو سکاڵا کردن بۆئەوەی بێبەش نەبن لەو میراتە بەجێ ماوەی دوای کاک نەوشیروان ڕۆحی شاد بێت ئەم برادەرانە پێیان وایە خۆیان لەسەر حەقن لەکاتێکدا ویستیان کۆنفڕانس بکەن بەناوی مردو و بێ ئاگاداری هەندێ کەس کەناوییان نوسرابو لە قایمەی ناڕازیەکانی ناو گۆڕان بەڕاستی سەیرە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت شۆڕشمان پێ نەکرێت خۆ پێمان تێک دەدرێت ئەم قسەیە زۆر بەسەر ئەو برادەرانەی گردی زەرگەتە دا دەچەسپێت کەچاوییان بەسەر کەوتنو چالاکیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵنایەت !! دەیانەوێت گەمە سیاسیەکە تێک بدەن کەوتونەتە سکاڵاو سکاڵا کردن دژی ڕێکخەری گشتیوئەو کەسانەی کەپاڵپشتی ڕێکخەرنکە پێم وایە لەسەدا حەفتای جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕانن لەگەڵ ئاڕاستەی کوردساتن هەرچی پێشمەرگەی دێرینو خەبات گێڕی سیاسی ماندون لەگەڵ ئاڕاستەی کوردساتن باشترین نمونەش ئەو جەماوەرەی ئاراستەی کوردساتن کەلە کۆنفڕانسەکە ئامادەبون کەژمارە کەیان بە ۱۲۰ کەس لەپێش ئاڕاستەی گردی زەر گەتە بون وەلەوێشبرادەرانی گردی زەرگەتە بەشاهدی برادەرانی کۆمسیۆن کۆنگرە کەیان تێکداو نەیان هێشت بکرێت تاوای لێهات کۆمسیۆن لەبەیان نامەی ئاخریدا ئاماژەی بەلایەنی تێکدەری کۆنفڕانس داو بەیان نامەیەکیان دەر کرد بۆ دواخستنی کۆنفڕانس وائیستەش هێزیان بەخۆیان داوە کەوتونەتە سکاڵا کردن دژبە هاوڕێکانی خۆیان لە کوردسات، گوایا ناوی گۆڕانیان بەکار هێناوە لەکاتێکدا هەر ئەوانیش بونە هۆکاری شکستی گۆڕان لەهەڵبژاردنەکان وەبەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی عیراق دا بەرهەمی هەوڵەکانی ئەوان بوو کەلە کۆنفڕانس ئەنجامیان دالەم قوناغەدا  بزوتنەوەی گۆڕان پێویستی بەکەسێکی کاریزمی چاونەترسی وک ڕێکخەری گشتی ئیستە هەیە بۆ ئەوەی بەسەر کەندو کۆسپە کاندا زاڵ بێت بزوتنەوەی گۆڕان بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان