<

هەڵە زانستیەکان دەیسەلمێنن، کە قورئان نووسراوی مرۆڤە (بەشی سێیەم)

18/09/2025, 19:23 (GMT+1)
لەم بەشى سێیەمدا  دیسان تیشک دەخەمە سەر هەڵە زانستیەکانی ناو قورئانی ئیسلام نەوەک هەڵە و فەزاحەتەکانی حەدیس و ووتەکانی پیغەمبەرى ئیسلام چونکە ئیسلامی و مەلاکان دەتوانن بە ڕاستی و دروستی و لاوازی حەدیسەکە و ئەو کەسەی قسەکەی گێڕاوەتەوە خۆیان دەرباز بکەن لە غەڵەتەکان بەڵام لە خوودی قورئان و باسی زانستە ڕەهاکان وەکو زانستی کۆرپەلە ناسی و فیزیا و فەلەکناسی کە تەکنەلۆژیا ئیستا قسەیەکی دیکە بکات دەرباز بوون لە خۆدزینەوە مەحاڵ و مەحاڵ دەبیت .
نووسەر لەم ووتارەدا مەبەستی ئەوەیە کە مرۆڤی کورد دەبێت لەوبازنەى ترس و تۆقاندنە بێتە دەرەوە و بزانێت کە قورئان دەستکردی مرۆڤە نەوەک نووسراوی خودای گەردوون هۆکارەکانی تێنەگیشتنی کورد لە ئیسلام و قورئان بریتین لە نەزانینی زمانی عەرەبی و تەفسیر کردنی پینە و پەڕۆی مەلا و پیاوانی ئایینی بە درۆ و فیشال و هەوڵدان بۆ گونجاندنی لەگەڵ زانستی سەردمدا وە ئەگەر نەیانتوانی ئەوا لێ ی دەسوورێنەوە و دەڵین لەم ئایەتدا مەعنای مەجازی دەبەخشیت کە دوورە لە راستی ,چونکە بابەتی زانستی ڕەها ناتوانیت دوو مەعنا ببەخشیت مانای مەجازی و بابەتی لە یەک کاتدا هەروەها نەبوونی سەرچاوەی پەرتووک بۆ دەرخستنی راسیتەکان ,بۆیە تاکە ڕیگا لەبەردەم کورد و نەتەوە دواکەوتووەکان زانستە و هەر زانستە بۆ پووچەڵ کردنەوەی سیحری دین و ئیسلام وبە کۆیلە بوونی. لەم بابەتەدا نامەویت خوینەر زیاتر ماندوو بکەم وەک لەوەی تەرکیز دەخەمە سەر بەڵگەکان چونکە هەموو تۆمەت و زانستیک بێ سەلماندن و بەلگە تەنیا قسەی پووچ وبەتاڵ دەمینیتەوە .
 بەڵگەکانی خوارەوە هی ناو قورئانن کە هەڵەی زانستی گەورەیان تێدایە 
یەکەم:
يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ ( سورەتى نحل ٦٩) 
لێرەشدا قورئانی ئیسلام و پیغەمەبەری ئیسلام کەوتوونەتە هەڵەیەکی زانستی دەربازبوونی نیە بە پینە پەرۆی مەلا و پیاوانی ئایینی راست ناکرێتەوە , بۆیە تاکە ئامرازو هێز کە ئایینەکان بەتاڵ دەکاتەوە بریتیە لە زانست چونکە زانست (فیزیا و کیمیا و بایۆلوجی .... ئەلیکترونیات....تەکنولوژیا ....هتد .....) ڕەهایەکی نەگۆرە ودەرەنجام و قسەکانی بەرهەمی ڕەنجی هەزاران سالەی زانایانە. بوونی یەک هەڵەی زانستی بەسە و کافیە بۆ سەلماندنی کە ئەمە قسەی خودای گەورە نیە چونکە نابیێت و نابێت و مەحاڵە داهێنەری زەوی و ئاسمان و گەردوون هەڵە بکات کە دەسەلاتی ڕەهایی هەیە بەسەر گەردووندا .  
 خەڵکی تا پیش چەند سەدەیەکیش لەمەو بەر وایان دەزانی هەنگوین لە دواوەی  کۆمی مێرووى مێش هەنگوین دەردەچێت دوای ئەوەی شیلەی هەنگ هەڵدەمژیت دەچیتە هەناوی هەنگەکە , بەلام زانستی نوێ ی بایۆلۆجی دەیسەلمینیت کە هەنگوین بەرهەمەکی لە دەمی هەنگەوە دەردەچێت نەوەک لە کۆمی هەنگەکە , چونکە ووشەی (یخرج ) بەکارهاتووە واتا (خروج) دەرچوون کە پێچەوانەی (دخول)ە واتا (مدخل ) و (مخرج ). بۆیە قورئان بە عەقڵ بخوینەوە نەوەک ئیمانی کوێرانە بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی .
 دووەم :  
ويمسك السماء أن تقع على الأرض إلا بإذنه (سورەتى حج ٦٥ )
لەم ئایەتەدا خودای ئیسلام دەلیت ( ئاسمان دەگرین بە ئیزنی ئیمە بۆ ئەوەى نەکەویتە سەر سەرزەوی ) پیشتر و لە ئەفسانەی کۆندا وایانزانیوە ئاسمان وەکو شتیکی مادیە خودا گرتوویەتی ئەگەر نا بەسەر زەویدا دەکەویت و بۆیە محمدی ئیسلام و هەروەها پیش ئیسلامیش هەمان قسە و هەمان هەڵەی دووبارە کردۆتەوە وای زانیوە ئاسمان سەقف و بنمیچە (هەروەک پیشتر باسمان کردووە )
أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةً لِّكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ  ( سورتی  سبا 9) 
 لیرە لە ئایەتەدا باسی (سقوط) بەربوونەوە یان کەوتنی ئاسمان دەکات بەسەر زەوی دا وەکو ئەوەی بڵین سەقفی خانووە یان شوقەیە بەسەریدا دەکەویت لە چیمەنتۆ و شیش دروست کرابیت . بەلام ئاسمانەکان هیچ سنووریکیان نیە لەم گەردوونە وە ناتوانریت بە دەست ئاسمان بگریت چونکە بۆشایی گەردوونە و ئەستیرە و  هەسارەکانی تیدایە .
وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا (سورة حجر 19)  
 وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ (سورەتیغاشية ٢٠ ) 
لەم دوو ئایەتەشدا قورئانی ئیسلام باسی لە تەختی زەوی دەکات بەلام پێچەوانەی زانستی جیولوجی و فەلەکناسی دەیسەلمێنن زەوی خڕە یان شیوەی گۆیی هەیە دیسان قورئان هەڵەی کردووە و محمد بەناوی خودا قسەی گووتوە کە دوورە راستی و زانست . بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم لینکە بکەن 
ولقد زينا السماء الدنيا بمصابيح وجعلناها رجوماً للشياطين)  سورة ملك ئايەتى ٥).
خودای ئیسلام دەلێت ئیمە ئاسمانی دونیامان بۆ رازاندۆتەوە بە گڵۆبەکان ( رووناکى ئەستیرەکان ) وە وامان کردووە کە رجوومی شەیتانەکان بکات , وای زانیوە رووناکی دراوەی ئەستیرە و هەسارەکان بۆ جوانیە و رەجمی شەیتانەکان دەکات باشە ئەگەر وایە بە ئەستیرە و هەسارە رەجمی شەیتانەکان بکریت دەبیت باشە بۆ ئەستیرەیەک خوی نەکیشا بە زەوی ؟؟ کە ئەستیرەی وا هەیە قەبارەکەی بیست هیندەی زەویە ؟ ئەمە هەمووی ئەفسانە و خورافیاتی سەردەی کۆنی سەحرای عەربی و یۆنانی و رۆمانی بوون لەبارەی ئاسمان و ئەستیرەکان . 
أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا" سورتی نوح ( ١٦)
وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا" سورتی نوح ١٦
پیغەمبەری ئیسلام وای زانیوە کە ئاسمانەکان حەفت تەبەقەن (حەفت چین )ە وەکو هۆتیل و شوقە حەفت قاتە رووناکی مانگ بۆتە (نوورو رووناکی ) بۆ هەرموو ئەو حەفت تەبەقەی ئاسمان لە کاتیکدا مانگ و زەوی نیسبەتن بە گەردوون وئەستیرەکان قەبارەیان زۆر زۆر بچووکە بگرە نزیکە لە سفر چونکە هەموو گەردوون نزیکەی ٢٠٠ دووسەد مەجەرەیە هەر مەجەرەیەک بریتیە لە میلۆنەها گەلە ئەستیرە و هەسارە ومانگ و نەیزەک و گازی گەردوونی لەناو ئەو کۆمەلەی گەلە ئەستیرە کۆمەلەی خۆر هەیە واتا هەموو گەردوو بە ملیارەها ئەستیرە و هەسارەی هەیە )
بۆیە دیسان قورئان نەیتوانی تەفسیری گەردوون بکات بگرە هەڵەی گەورەی کردووە , بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بخوینەوە.
وێنەی گالیسکەی کاکیشان (یەک مەجرە ) کە کۆمەلەی خۆر بەشیکی بچووکە
چوارەم :
ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ (سورة قمر ١ )
لێرەدا قورئان دەلێت گوایە مانگ شەق وبووە و بۆتە دوولەت دوایی یەکی گرتۆتەوە ئەمەش هەڵەیە ,چونکە ئەگەر وابیت ئەوا هێزی کیش کردنی زەوی و مانگ نامینی و نیوەی مانگ بەر زەوی دەکەویت و بەلانسی سوورانەوەی کۆمەلەی خۆر تێک دەچیت هەموو ئەستیرەکان خۆیان بەیەکتری دا دەکیشا کە کێشی مانگ شەش هێندەی زەوی کەمترە بۆنمونە ئەگەر کەسیک کیشی لەسەر زەوی ٦٠ کیلوگرام بیت لەسەرە مانگ دەبیتە دە ١٠ کیلو , وە هیچ تویێژینەوەیەکی زانستی فەلەکناسی شەق بونی مانگی باس نەکرووە .لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە یەکێک لە شاعیرەکانی جاهیلی ئیمرەئولقەیس (امرؤ القيس ) کە پیش هاتنی ئیسلام مردووە (٥٠٠ - ٥٤٠) زاینی چونکە محمد لە ساڵی ٥٧١ زانیی لە دایک بووە , یەکیک لە شیعرەکانی باسی شەق بوونی مانگ دەکات وەکو وەسفیک بۆ خۆشەویستەکەی نەوەک دیاردەیەکی گەردوونی , پرسیارەکە ئەوەی یە ئەم شاعیرە ی جاهیلی چۆنی زانیوە کە گوایە مانگ شەق بووە ئەگەر وورد بینەوە ئا یەتەکەی قورئان لە رووی مەعنا و دەربینەوە زۆر لە شیعرەکە نزیکە ئەمەش شیعرەکەیە , شاعیرەکە بۆ مەبەستی مەجازی بۆ خۆشەویستی دڵدارەکەی بەکاری هێناوە کەچی محمد ئەو قسەی لێ وەرگرتووە لە قورئان بەکاریهێناوە .

الساعةُ وانشقَّ القمر عن غزالٍ صاد قلبي ونفر
أحور قد حرتُ في أوصافه ناعس الطرف بعينيه حَوَر
مرَّ يوم العيــد في زيـنته فرماني فتعاطى فعقر
بسهامٍ من لِحاظٍ فاتــكِ فتَرَكْني كهشيمِ المُحتظِر
(امرؤ القيس ) 

امرؤ القيس بن حجر الكندي (500–540م)، شاعر جاهلي يُعد من أعظم شعراء العرب، وُصف بأنه أشعر الناس وصاحب أشهر المعلقات. وُلد في نجد من قبيلة كندة، ونشأ مترفًا، متأثرًا بخاله الشاعر المهلهل، فتعلّم منه الشعر منذ صغره، وسلك حياة اللهو والصيد ومجالسة الصعاليك، مما أغضب والده فطرده. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان