داهاتوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
18/09/2025, 19:40 (GMT+1)
هەڵسانگاندنێکی سیاسی بارودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئێستەدا.
هۆکاری دەسپێکی سەرهەڵدانی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائئل لە رۆژهەلاتی ناویندا و گۆڕانکاریەکانی بارودۆخی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان.
هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان وڵاتانی ئێران و ئیسرایلدا کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری سەرەکەیە.
لە ماوی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی و هەڕشەیە بۆ سەر نەتەوەی یەهود و ولاتێکی مێژویی وەک ئیسرائیل،
سرنج بدینە پلانەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە وڵاتی ئیسرائیل ، پێکهێنانی گروپی چەکداری تیرۆریستی لە ولاتانی فەلەستین، لۆبنان، یەمەن، لیبی، عێراق، و بەهیز کردنیان لە هەموو بوارێکدا دا بۆ بەکارهێنانی دژ بە وڵاتێکی مێژوویی ئیسرائیل،
لە ماوەی ساڵو نیوێکدا کۆماری ئیسلامی هەوڵیدا لە لایەن گروپە نیابەتیەکانی خۆیەوە یەک لە دوای یەک شڕی قورسی هەڵگیرساند و لە کۆتاییدا بە و هەدەفەی کە لەمێژە چاوەڕوانی وەدیهاتنی دەکرد بۆی نەهاتە دی.
ولامی وڵاتی ئیسرائیل دژ بە هێرشی ناڕەوای کۆماری ئیسلامی ئێران.، ئیسرائیل ولاتێکی پێشکەوتو بەهێزی مەیدانی سیاسی و هێزی تەشکیلاتی و چەکداری و پیشکەوتوە، سەرەتای دەسپێکی شەڕ لە لایەن حەماسەوە بینیمان کە چۆن بە تەواوی ئاسەواریان نەماو لە نێو چوون، دوهەم حیزبولای لوبنان بە هەمان شێوە و داڕشتنی ستراتیژی نیزامی و سیاسی توانی بەسەر ئەو گروپەشدا سەر کوەوێت و بە تەواوی لاوازیان بکات و دەستیان لە کۆماری ئیسلامی بۆ یارمەتی دورخاتەوە و تەواوی هیز و پلانی ئەو گروپەی تیکشکاند، گروپی سێهەم، غوسیەکانی یەمەنی بەهەمان شێوەی حەماس و حیزبوڵا لە نێو برد گروپی چوارەم حەشتی شەعبی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر ئیسرائێل، لە هەمان کاتتدا ئیسرائیل هۆشتاری دایە ولاتی عێراق لە ئەگەری هەر چالاکێکی گروپی ناوبراو دژ بە ئیسرائیل ئاکامی باشی بۆ عێراق نابێ، بە توندی لە لایەن کاربەسەتانی عێراقەوە کۆنترۆڵ کران.
هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سوریا بەهێز بوون و لە هەوڵی هێرش و تۆڵەسەندنەوەدا بون دژ بە ئیسرائیل، لە ماویوی دو حەوتودا رژێمی بەشار ئەسەدیان ڕۆخاند و کۆماری ئیسلامی بە پەلەپەترۆ دوای زیانێک مادی گیانی زۆر لەو ولاتە دەرچوو،
هومو دونا دەزانێ کە کۆماری ئیسلامی خەونی لەنێوبردنی نەتەوەی یەهود و ولاتی ئیسرائیل دەبینێت و لە هەوڵی لەنێوبردنیدایە،
بە شێوەی یاسایی ئەو دەرفەتە بۆ ئیسرائیل هەڵکەوت کە بەتەواوی ئەم ڕژێمە و خەونەکانی کە بوە بە هۆی نائارامیەکەی تەواو لە ڕۆژهەلات دا هەڵوەشێنێتوەو بە سەر کۆماری ئیسلامیدا زاڵ بێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە نێوان ئەم یاریەدا دەسکەوتی سیاسی و ئابوری بۆ گەڕایەوە، ولاتانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە تەواوی پاڵپشتی خۆیان بۆ دەوڵەتی کوردی ڕاگەیاند و ئەمەش بو بە هۆی زیاتر تۆقاند و توڕەیی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆبەندی:
لە کۆتاییدا براوی شڕ بە لێکدانەوەی سیاسی ولاتی ئیسرایئل سەر کوەتنی بەدەس هیناو تا ڕؤخانی کۆماری ئیسلامی کۆڵ نادادت.
کۆماری ئیسلامی لە ماوی ٤٠ ساڵدا هەمو پلانەکانی هەڵوەشانەوە و بە خۆشیەوە بۆ بە هۆی لاوازیەکی چاوەڕوان نەکراوی سیاسی و ئابوری کۆماری ئیسلامی و هەنگاوەکانی بەرەو نەمان تا دێت زیاتر دەبن، نەتەوەکانی بندەستی ئێران جارێکیتر ڕادەپەڕنەوەو کۆماری ئیسلامی کۆتایی پی دێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























