بە کەلتوربوونی 31 ئاب
05/09/2025, 19:52 (GMT+1)
31 ئاب گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له مێژوی كوردا ده‌بێت بسرێته‌وه له‌بیری كوردا په‌لكێش كردنی سوپای داگیركه‌ر بوو به كه‌لتورێ تا ئێستا گه‌له‌كه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێ ڕۆژێكی شوم بوو له مێژووی گه‌لی كوردا كه ده‌بابه هێنرایه ناو په‌رله‌مان و ئاڵای كوردستان داگیراو ئاڵای عێراق له شوێنی دانراو وێستگه‌یه‌ك بوو پڕی له خیانه‌ت بوو ده‌بێت هه‌موومان ڕه‌خنه‌ی لێبگرین گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له‌سه‌د ساڵی ڕابردودا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به درێژای مێژوو سڵیان له خیانه‌ت نه‌كردۆته‌وه ده‌بێت كورد به ئاگا بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێكی كونكرێتی له‌به‌رده‌مدا دابنێت و دوباره نه‌بێته‌وه ده‌بێت بپرسین كه‌لتوری په‌لكێش كردنی هێزی بێگانه بۆ سه‌ر خاكی خۆت له كوێوه هاتوه؟ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌لتوره زه‌روره چونكه تائێستا ئه‌م كه‌لتوره ماوه‌ته‌وه 31 ئاب واقعێكی هێنا خۆسه‌پاندنی به دوای خۆیدا هێنا وه ئێستاش ده‌بینین سوپای وڵاتانی تر په‌لكێشی سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌م كه‌لتوره له بیری كوردایه‌تیا بسرێته‌وه كرده‌وه‌یهكی قێزه‌ونه به‌داخه‌وه سی و یه‌كی ئاب ئه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا تۆ ئه‌گه‌ر له ڕوی فكریه‌وه شكستت هێنا ئه‌توانی هێز له ده‌ره‌وه بێنی 31 ئاب پارتی دوژمنی به‌كارهێنا نه‌ك دوژمن پارتی به‌كارهێنابێت هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ڕۆژه‌كه‌دا میدیا فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌نه‌وه به ڕۆژێكی ڕه‌ش ناو ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره ئه‌ی یه‌كێتی به‌هاوكاری كێ تا سنوری دێگه‌ڵه گه‌ڕانه‌وه؟
16 ئۆكتۆبه‌رو 31 ئاب مێژوی خیانه‌تی نه‌ك چیرۆكی به‌رگاردان.
مێژوی خیانه‌ت چه‌كی حیزبه‌كان بوه كه شه‌ڕی یه‌كتری پێده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه داوای لێبوردن له‌م گه‌له بكه‌ن ڕوداوه‌كان بخه‌نه به‌رده‌م كه‌سانی بیركار و داوای توێژینه‌وه‌ی زانستیان لێبكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ڕوداوی وا دوباره نه‌بێته‌وه به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌بان دیبێت و نه‌باران له‌سه‌ر به‌زمی شه‌ڕی ئه‌ندام لایه‌نگرانیان به‌رده‌وامن به‌ڵام ئه‌وان له‌بیریان چوه ئه‌وان ئێستا له‌ناو دادگای مێژوودا ده‌ژین ئێمه ته‌نها نه‌ته‌وه نین كه ڕه‌نگه خیانه‌ت له‌ناومندا هه‌بێت له مێژودا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ناتوانین سودی لێ ببینین و بیكه‌ینه به‌وانه‌ی ڕامیاری.ده‌كرا له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و وڵاته‌كه‌ماندا له جیاتی سه‌پاندنی خیانه‌ت و سه‌پاندنی هه‌ژمونی نا نیشتیمانی و نانه‌ته‌وه‌ی بانگه‌وازی كوردانه په‌رۆشیه‌كی ئاشتی خوازانه‌وه ناكۆكی ناوخۆی چاره‌سه‌ر كرابا خوێن و خه‌مێكی زۆر بۆ گه‌لی كوردستان و ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌زمونه‌كه‌مان كه‌له‌سه‌ره‌تای دروست بون و پێكهاتندا بوو بگێردرابایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له 31 ئاب تێبگه‌ین ده‌بێت قسه له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌ین كه له‌و كاته‌دا پارتی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ش هه‌بوو پارتی ئه‌مه‌ی به پلان زانی بۆ بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پارتی دواتر پارتی له‌وه تێگه‌یشت به‌ته‌نها توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه یه‌كێتی نیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























