باڤڵ کە بەشێت ناویان دەبرد و کاری دەستپیسی دەکرد لە مارکێتەکان
21/09/2025, 16:36 (GMT+1)

لە ساڵی ١٩٩٦ یان ١٩٩٧ بوو باوکی ئازیزم وتی خۆتان ئامادە بکەن دەڕۆین بەرەو کۆیە مامە جمال دێتەوە لە بەریتانیا دەچین بە دواییدا ، لە کۆیە چوینە ماڵی کاک شێخ تاڵب کە هاوخەباتی باوکم بووە لە ژیاندا .
مامە جەمال هات و کەوتینەوە ڕێ بەرەو سلیمانی باوکم وتی مامە جمال دەنگ و باسی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ؟؟
مامە جەمال وتی هادی زۆر خراپە چومە لای پێش ئەوەی بێمەوە دەجار پێی وتووم خۆزگەم بەخۆت جەمال اغا کە ژنت نییەو منداڵت نییە بەجۆرێک ئەژیم پارەم نادەنێ سواری پاسیش بم …….
مامە جەمال هەر خۆی وتی کوڕە هادی باڤلیش باری تەندروستی زۆر خراپە !!!!
باوکم وتی چۆن مامە جەمال ؟؟
وتی هادی کەچوم دواجار باڤڵم بینی لەدەرەوە بوو وتی مامە جەمال پرسیارێک وتم فەرموو
- بەڕێزەوە بۆ خوێنەر:-
( کرام باوگاو ) مانای چییە؟؟
مامە جەمال وتی باڤڵ کێ ئەمەی پێ وتویت وتی بابە ئەحمەد هەر وابانگم ئەکات و گەلاوێژوو شانازو ئەوان هەر بە شێت …….
مامە جەمال وتی زۆر پێکەنیم بەڕاستی ئەویش هەر سەیری ئەکردم وتم باڤڵ مانی ( کەر باوکتی …… کردووە ) بەس ئەمە خۆشەویستیە ئەم قسەیە نەک جوێن .
مامە جەمال وتی هەر ئەم قسەیەم لەدەم کەوتە خوارەوە باڤڵ ڕای کرد و کەوتە شت شکاندن لە لەسەرجادەو ئەم بابەتانە.
مامە جەمال وتی ئیتر من چومە لای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو شەو گەڕامەوە ماڵی کاک لاوکۆ برازای مامە عومەر دەبابە،
مامە جەمال وتی شەو درەنگانێک کاک لاوکۆ وتی وەرە مامە جەمال گەلاوێژ خانە تەلەفون
مامەجەمال وتی بەم کاتە درەنگەو گەلە چی ئەوێت چووم خۆم گەیاندە تەلەفون بەبێ چۆنی و باشی وتم هەواڵی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ؟؟
گەلاوێژ خان وتبووی چییە جەمال اغا بەس دڵت لای ئەوە ئەوە سەری هەموومان ئەخوات خۆشی هیچی لێ نایەت من بۆ پرسیارێک تەلەفونم کردووە چیت بە باڤڵ وتووە تاک و ئیستا نایەتەوە دەڵێت ئیوە هەر جوێن و قسە بەخۆم نایەن بە باوکیشم جوێن ئەدەن….
مامە جەمال وتی ڕاست ئەکات ئەو پرسیارێکی لێ کردووم منیش وەڵامم داوەتەوە وتوویەتی ئەوانەم پێ دەڵێن.
مامە جەمال وتی هادیی دەمێکی کردەوە وەک مەقەستی دەستی خەیات دەستی پێ کرد ئیمە دەربەدەری دەستی ئەوانین باڤڵ شێتێکەو لە ئیمەیان بەرداوە پارە لەماڵ ئەدزێت لێمان و ئەڕواتە مارکێتەکان شت دەدزێت و ڕادەکات پۆلیس بۆمانی ئەهێنێتەوە لەگەڵ چەند کەسێکی خراپ جگەرە خۆر هاوڕێیەتی ئەکات ……. زۆر قسەی تر
هاوژین هادی سور
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

