مامۆستا مێژوونووسەکەمان
21/09/2025, 16:32 (GMT+1)

دەوڵەتی عێراق به به‌رده‌وامی گوشاری ده‌خسته سه‌ر پارتی ، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و ده سه‌ڵاتدارانی عێراق درزی تێکه‌وت ، متمانه نه‌ما ..
دەوڵەت فه‌رمانی ده‌سگیر کردن بۆ زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی پارتی ده‌رکرد ، زۆریان له به‌غداده‌وه روویان کرده کوردستان .
شۆرشی ئه‌یلول به‌رپابوو.، قوتابی یه کورده‌کان روو به رووی فشاری توند بوونه‌وه له زانکۆی به‌غداد.، دەوڵەت فه‌رمانی گرتن بۆ زۆرله قوتابییه کورده‌کان ده‌رکرد ، له به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری شۆڕش-یان ده‌کرد، هه‌موو توانایان خسته گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر کاری رێکخستنی سیاسی و چالاکییه‌کانیان .
به‌یان نامه‌وچاپه‌مه‌نی حزبی یان بڵاو ده‌کرده‌وه ، دروشمه‌کانیان به بۆیه له‌سه‌ر دیواره‌وه ده‌نووسی، ناو به‌ناو سه‌ردانی که‌سایه‌تی نیشتیمانی وبیانییه‌کانیان ده‌کرد ، بار‌و دۆخه دژواره‌که‌ی کوردستان و شۆڕش یان بۆ ده‌خستنه روو .
په‌یوه‌ندیان به باڵوێزی پاڵوێزخانه بیانی یه‌کانه‌وه لە بەغداد کرد، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری به‌ریتانیا یان کرد.
زۆر له و قوتابی یه کورده‌کانی زانکۆی به‌غداد ئاماده‌بوون ده‌ست به‌رداری خوێندن ببن، روو بکه‌نه شاخ ، ببن بە پێشمه‌رگه ، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی بواری نه‌دان ، هانی دان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندنه‌که‌یان .
له دوای تێکشکانه‌که‌ی هێزی عه‌شایه‌ری کورد له (ده‌ربه‌ندی بازیان و ده‌ربه‌ندی خان )، له 9-11-ی ئه‌یلولی 1961فه‌رمانی ده‌سگیر کردن بۆ مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت و هاوڕێکانی ده‌رچوو .
له به‌ر ئه‌وه‌ی له مانگرانی 6 –ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌دا له سلێمانی چه‌ند داواکارییه‌کیان هه‌بوو ،وه‌فدێک پێکهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی داواکاری مانگرتوان بگه‌یه‌نن به ده‌ست ده‌سه‌ڵات داران .
مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت وه‌ک نوێنه‌ری قوتابیان ئه‌ندامی وه‌فده‌که و جه‌مال شاڵی پارێزه‌ر و خاوه‌ن گۆڤاری (رۆژی نوێ) وەک لێپرسراوی وەفدەکە ، دواکه‌یان برد بۆ مته‌سه‌ریفی سلێمانی ، ئه‌ویش پێ وتن :
-ئه‌و داخوازیانه‌و جێ به جێ کردنەکەی له ده‌سه‌ڵاتی من دا نی یه ، داواکه‌تان بگه‌یه‌ننه لێپرسراوانی به‌غداد .
له‌وکاته‌دا وه‌فده‌که ویستیان له بینای مته‌سه‌ریفیه‌ت بچنه ده‌ره‌وه ،یه‌کێک بانگی کردن و وتی :
-ناوی خۆتان بنوسن و ئیمزای بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کێ داواکه‌ی پێشکه‌ش کردووه ؟
ئه‌وانیش ناوی خۆیان نوسی و ئیمزایان کرد, دوای تێکشکانی عەشایەرەکانی ده‌ربه‌ندی بازیان و ده‌ربه‌ندی خان ، هه‌واڵ به مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت گه‌یشت ..
-فریای خۆی بکه‌وێت ، فه‌رمانی ده‌سگیرکردنی خۆی و ئه‌ندامانی وه‌فده‌که ده‌رچووه .
مامۆستا مەحمود خۆی گه‌یانده لای مام جه‌لال لە شاخی ئەزمر و پێی وت:
-فه‌رمانی گرتنم بۆ درچووه ،ده‌مه‌ێت واز له خوێندن و زانکۆ بهێنم و ببم به پێشمه‌رگه .
مام جه لال پێ وت :
-رێکخسته‌نه‌کانی زانکۆی به‌غداد پێویستی به تۆ‌و هاوڕێکانته ، ته‌نیا یه‌ک ساڵت ماوه ،خوێندنه‌که ت ته‌واو بکه، بەڵام له سلێمانی مه‌مێنه‌ره‌وه ، کەس له به‌غداد ناتگریت ،
مامۆستا مەحمود زۆر هه‌وڵی دا ، نه‌ڕواته‌وه بۆ به‌غداد، به‌ڵام مام جه‌لال رازی نه‌بوو، بە ناچاری له سلێمانی یه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ زانکۆی به غداد.
رۆژێک له‌تیفی شێخ حامد ، لە زانکۆی بەغداد ، به مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت وئیبراهیم میرانی وت:
-پۆلیسێکی کوردی موخابه‌ره‌ی خزمان خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵه ، ئامێرێکی لاسلکی ، بۆ ئێستگه له پۆلیسی موخابه‌ره ی بەغداد ، دابین کردون ..له ده‌رفه‌تێکدا وه‌رن بیبه‌ن و بیگەیەننە شاخ .
سه‌عات 5 –ی به‌یانی مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت و ئیبراهیم میرانی ، باوڵێکی گه‌وره‌یان خسته ناو ئوتۆمۆبیلی هاوڕێیه‌کیان و له شوێنێکی نزیکی پۆلیسی موخابه‌ره ، له لای (ساحه ته‌یران ) –ی به‌غذداد ،چاوه‌ڕوانی پۆلیسه‌که‌یان کرد.
بەڵام .پێش ئه‌وه‌ی بگەنە لای ساحەی تەیران پۆلیسه‌که لە لایەن موخابەراتی عیراقەوە ده‌سگیرکرا .
--------------------
+ ئه‌م وێنه‌یه قوتابیانی کوردی زانکۆی به‌غداده ، لە 8 /10 /1960به‌شداری یان له کۆنگری شه‌شه‌می قوتابیانی جیهانی دا کردوه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به عه‌شقێکی ده‌روێشانه‌وه تێدەکۆشان .
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و قوتابیانه‌یه که له وێنه‌که‌دان و له کۆنگره‌ی شه‌شه‌می قوتابیانی جیهان گیراوه :
1- جه‌لال عه‌زیز 2- شێخ له‌تیف شیخ حامد 3- مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت 4- د. که‌مال فوئاد 5- سه‌ره‌وه محه‌مه‌د ده‌روێش که‌ریم 6- د. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی 7- ڤۆلیت 8- دره‌خشان شێخ جه‌لال حه‌فید 9- د .ئه‌سعه‌د خه‌یلانی 10- د.ئه‌حمه‌د که‌مال شاڵی 11- رووناک عه‌بدوڵڵا زهدی 12- د .عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی .
سه‌رچاوه :
1-ده‌ست نوسێکی مامۆستا ئیبراهیم میرانی .
2- مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت /کاروانی بێ کۆتایی ،چاپی یه‌که‌م 2000چاپ و ئۆفێسێتی ده‌زگای سه‌رده‌م.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

