<

خۆڕاگری یان بێ کەرامەتی؟

06/10/2025, 19:20 (GMT+1)
هەرکات مەسرور بارزانی ووتی سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەین
واتە سوپاسی بێ کەرامەتیتان ئەکەین,
چوونکە ئەمڕۆ لە فەرهەنگی حکومەتە دوو بنەماڵەییە کلیپتۆکراسیەکەدا بێ کەرامەتی بە خۆڕاگری مانا دەکرێت!
مامۆستا مووچەی نییە و وانەش دەڵێتەوە!
ئەمە خۆ ڕاگرییە یان نەبوونی کەرامەت؟
بەڕای تۆ جیاوازی کۆیلەیەکی مصری کۆن (کە هەڕەمەکانی مصری درووست کردووە) چییە لەگەڵ مامۆستایەک کە وانە دەڵێتەوە؟ 
هەردووک سوود بە کۆمەڵگا دەگەیەنن بەڵام سەرەنجام کۆیلەن و دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان مافی خۆیان پێنادرێت.
هەر بۆیە ئاری هەرسین لە چەند ڕۆژی پێشوو گووتی: دەبێت مامۆستا هێندە پیشەکەی لەلا خۆشەویست و ڕێزداربێت کە مووچەشی نەدەنێ هەر کاری خۆی بکات!
لە ژیان مێدیاوە*
کەواتە ئەی پیشەی کۆیلە مصرییەکان پیرۆز نەبوو لە درووست کردنی هەڕەمەکان؟.
داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی بەرهەمی هەزاران بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەنێوان خۆیان بەش دەکەن و سوپاسی خۆڕاگری تۆی نەخۆش دەکەن لەناو خەستەخانەدا کە بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە چاوەڕێی مەرگ دەکەیت.
سوپاس بۆ بێ کەرامەتیت!.
بەوپەڕی بێ کەرامەتییەوە لە ماڵێکی تاریکی بێ کارەبا بە چەندین کاتژمێر دادەنیشی تا سوپاسی خۆڕاگریت بکرێت،ئەوە لەکاتێکدا حکومەتە دوو بنەماڵەییەکە بەهۆی دزینی سامانەکانت بواریان نییە لایەك لە ماڵە تاریکەکەت بکەنەوە،ئەمە خۆڕاگرییە یان بێ کەرامەتی؟.
دەزانیت تۆ وەک دەرچووی زانکۆیەک کە تا ئێستا بە خۆڕاگرییەوە بێکاریت و دانەمەزرێندراویت،کاتێك پێت دەڵێن سوپاسی خۆڕاگریت دەکەین واتە: سوپاسی ڕازیبوونت دەکەین بە داهاتووە لێڵ و ناڕوون و دزراوەکەت!
ئەوانە تەنها دزی نەوت و سامانی میللەت نین،بەڵکوو داهاتووی تۆی خاوەن بڕوانامەشیان دزیوە!
کەواتە کوا کەرامەتی چەند ساڵ خوێندنی تۆ؟!.
کاتێک مەسرور بارزانی دەڵێت سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەین بۆ ئەو قەیرانەی ڕووی تێ کردووین،واتە: سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەین کە لێمان دەگەڕێن داهاتی میللەت بدزین!
ئێستە پێم بڵێن ئێمە لەسەر خۆڕاگریمان سوپاس دەکرێین یان بێ کەرامەتی؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان