<

(عەقڵ، ویژدان و زانست) بەکاربهێنە، بیکە بە پێوەر لەبڕی وەهمى خەیاڵاتی ئایینەكان

09/10/2025, 22:57 (GMT+1)
زۆریک لە مرۆڤەکان دەڵین کە دوای فەشەلی ئایینەکان و دەرکەوتنی رووی راستەقینەیان کە ئەم پەرتووکانە قسەی خودا نین و لە ئاسمانەکان نەهاتوون بەڵکو بە بەڵگەی زانستی سەلمینراو ویاخوود پێچەوانەی زانستن و دژ بە یەکن و یەکانگیر نابنەوە هەروەک لە بەشەکانی پیشووتر بە بەڵگەی زانستی (بایۆلوجی و فیزیایی (یاساکانی سروشت) و فەلەکناسی و تەنانەت مۆرالەلە ئەخلاقیەکان ......هتد ) سەلمادنمان کە ئیسلام و قورئان لە داهینانی مرۆڤە هەروەک ئەمیش بەشێکی زۆری لە ئاینەکانی جوو و کریستیان و هیندییەکان و زەردەشتی وەرگیراون بەلام بە شیوەیکی دیکە میکیاج کراون هەوەک مەسەلەی فرین بۆ ئاسمانەکان بە هۆی ئەسپی بوراق کە لە ئەفسانەی کۆنی یۆنانی (پیگاسۆس ) و زەردەشتی هەمان چیرۆک هەیە پیشتر هاتووە..... 
ئەوەی لێرەدا دەمەویت تیشکی بخەمە سەر بریتیە لە بەدیلی ئاینیە بۆ مرۆڤەکان کە هەندی کەس بە لادانی هاوکیشەکە بۆشاییەکی رۆحی و بگرە کەلتووری تەقلیدی دروست دەبیت بەڵام من لیرەدا دەمەویت کە جیگرەوەی ئایین زۆر باشتر هەیە ئەویش بریتیە لە سێگۆشەی  (عەقڵ –ویژدان –زانست) کە ئەگەر بە پەروەدەیەکی سیستەماتیک و بروات بەرێوە ئەوا مرۆڤییکی زۆر باشتر و چالاکتر لە هی ئەوەی لە ترسی ئایین خۆی لە تاوان بدزیتەوە چونکە سەلمێنراوە کە ئایینەکان مرۆفی باش خاوەن ویژدان و عەقل رۆشنگر دروست ناکەن بەڵکو ترسنۆک دەبن لە زۆربەی کاتدا بۆ نموونە تاکی کۆمەلگەی ئەفغانی و سۆمالی وتورکی و سعودی و پاکستانی و نەیجیریا ناتوانریت بەراورد بکریت لەگەل کۆمەلگەی سویدی و فینلندی و ئوسترالی و نەرویجی ....هتد ....کە ئەوانە خاوەن ئایینن بەلام خاوەن ویژدان و عەقڵ نین چ جای دواکەوتووی لە زانست و سیستەمی بەریوەبردن کە بەشیکی زۆری هۆکاری ئاینیە بە تایبەتی ئیسلام کە میللەتی خەیالی بە وەهمی ژیانی دووەم خەریک دەکات و خۆی لە ناو زەلکاوی ناعەدالەتی گیر بووە چونکە مرۆڤەکان هەر کاتیک شتیکی بۆ نەهاتەدی لەم دونیا هەڵدەگریت بۆ دونیای دووەم دوای مردن کە ئەمەش وا دەکات مرۆڤیکی لی دەربچیت کە نایەکسانیەکاینی دونیا دوا بخات و هەردەم کۆمەلگا لە بازنەەیکی بەتال دەسووریتەوە و هەنگاوێک ناچیتە پێشەوە .. 
لێرەدا با چەند نموونەیەک بهیننیەوە دوای جەنگی جیهانی دووەم هەردوو نەتەوەى یابانی و ئەڵمانی کە تووشی ئەو شکستە گەورەیە بوون وولات وێران بوو لە رووی ئابووری و کۆمەلایەتی و سیاسی کەچی بێ گەرانەوە بۆ ئایینەکان دوای پەنجا ساڵ بوونە پیشەنگ لە پیشەسازی و تەکنولۆژیا و زانست ,بەڵام وولاتی وەکو ئێران و عیراق و وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی هیندە زەرەر مەندی شەریش نەبوون بەلام بوونەتە پاشکۆ و وولاتی دوا کەوتوو بەهۆی ئەوەی ئایین ناتوانیت تاکی کۆمەلگای هۆشیارت بۆ دروست بکات بەڵکو مەشغولی دەکات بە خەیال و بە ڕۆژی بوون خۆ برسی کردن بە فیرۆدانی کات کەلە سیستەمی ئاییندا فەرزە و واجیبە ناتوانریت نەیکەی بەمەش پێوەر بۆتە ئایین و قسەکانی پیاوانی ئایین کە راستەوخۆ کاریگەری نیگەتفی لەسەر پەروەدە دەبیت با نموونەیەکی دیکەی ئاسانتر بهیینینەوە دوومندال یەکیکیان لە لە کۆمەلگای ئەفغانی (تالیبان ) یان پاکستانی یان هیندی گا پەرست ئەوەی دیکە لە کۆمەڵگا و سیستەمی رۆژئاوایی کە دوای ٣٠ سال بگرە کەمتریش هەریەکەیان چی لی دەردەچیت کە بە ریژەیەکی بەرچاو دیار دەبیت .
بەدیل و پێوەر بۆ ئاینەکان بریتین لە عەقڵ و هۆشی مرۆڤەکان بۆ جیاکردنەوەى رەش و شپی وباش و خراپ و سوود وەرگرتن لە هەڵەکانی ژیان بۆ نمونە مرۆفی سەرەتایی یەکەمجار گۆشتی خاوی گیاندارە راوکردوەکانی دەخوارد بەلام کە پارچە گۆشتیک کەوتە سەر ئاگر تامی خوشتر بوو ویەکەمجار لە ئاگری هەورە تریشقە دەترسا دواتر ئاگری بۆ خۆگەرم کردنەوە و رووناکی و چیشت لێنان و بەرگری لە خۆ کردن لە دڕەندەکان بەکاری هینا تاوەکو ئەمرۆی زیرەکی دەستکرد و فرۆکە و مۆبایل هەمووی هەنگاو بە هەنگاوی هەزاران ساڵە بیر و ماندووبوونیشەونخوونی و هەزاران زانایە .
بەدیلی خاڵی دووەم ویژدانە لە کارەکانی دا کە ئەمەش خۆ رسکە لە بوونی غەریزەی مرۆڤەکان پشت بەستوو بە پەروەدەی دروست بەلام لیرەدا دەبینین مرۆفی دیندار کردەوەىی وا قیزەوون دەکان بە هۆی فەرمان و گوێرالی کوێرانەی بۆ دەقە ئایینەکان کە مرۆفیکی بی دین بەلام خاوەن ویزدان نایکات هەروەک داعش و شەری کریستیانەکان ( کاسۆلیک و ئەرسەدوکس و پرۆتستانەکان ) لە میژوودا کردیان یاخوود شەری ئاینەکان لە هیندستان و شەری شیعە و سوونە ....هتد 
بەدیلی خاڵی سییەم بریتیە لە زانست و بیر کردنەوەى زانستییانە بۆ هەر رووداوو و شتیکی ژیانمان بێ گوومان لەسەرتادا لەبەر ئەوەى زانست لەم سەد سالەی کۆتاییدا پیشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە بۆیە ئایینەکان پیشتر زۆر باوتر و بەهیزتر بوونە بەلام زانستەکانی (فەلەکناسی و کیمیا و فیزیا و بایۆلجی ....هتد ) کە توانیان وەلامی یەکلا کەرەوەى هەموو ئەو پرسیار و لوغز و گرێ کوێرانەی مرۆڤایەتی بدنەوە کە رۆژ بەرۆژ بازنەی ئایینەکان بچووک و بووکتر دەبنەوە بە هاوهانگی خویندەواری مرۆڤەکان گەشتی کردنیان بۆ وولاتی دیکە بە ئاسانی بۆ نمونە هەروەک لە ووتارەکانی دیکەی (بەشی یەکەم و دووەم و( سێیەم وچوارەم ئەم دوانە تا ئیستا بلاو نەکراونەتەوە ) دا بەتەواوی زانست هەڵەکانی دەقی قورئانی ئیسلامی بلاو کردەوە کە پیشتر باو بووە و بەلام فەلەکناسی بە پشت بەستن بە زانستی فیزیا و مانگی دەست کرد و ئامیری ئەلیکترونی هەموو ئەو درۆیانەی کردە بڵقی سەر ئاوو .
بۆیە لە کۆتاییدا بۆ وەلامدانەوەى هەر پرسیارێک لە مێشکی مرۆڤەکاندا دەبیت خاوەن سێگۆشەی (عەقڵ –ویژدان –زانست) بیت وە زانینی دوای مردنی مرۆڤەکان چی دەبیت و چی نابیت ئەوا مرۆفی عاقل خۆی بەشتیک خەریک ناکات کە شتیکی عەقلانی و مە لموس یان بتوانیت بگاتە دوای مردن خەریک بکات , چونکە بی وەلامى مەنتیقی و عەقلانی دەبێت  جگە لەوەى ویژدانی خۆی ئاسوودە بکات بە هەر کاریک دەیکات بەسە بۆ ئەوەى شەو بەئاسوودەیی بخەویت و بزانیت کە دروستکاریکی گەردوون هەیە کە خودای تاک و تەنهایە نەوەک ئایینەکان بە بوونەتە بەلاو دەڵال و یاری بە عەقلی میللەتی ساویلکە دەکەن چونکە ئایینەکان هیچ پەیوەندیان بە خودای دروستکاری گەردوون نییە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان