<

هەرێمی. گەندەڵی

25/10/2025, 10:40 (GMT+1)
پڕۆژە یاسای بودجە ،لە هەموو وڵاتێک ،لەسەر  بنەمایەکی دەستوور ویاسا  دا دەمەزرێ و گرنگی  وبەهای سەرەکی هەیە بۆ ڕێکخستنی داهات و خەرجی ودابەش کردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان ).
یاسای بودجە بوار بە گەندەڵی دارایی  ونا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.
عێراق لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام و بەعس  ، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین وبێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵی کورد بوو.
لە دوای گۆڕانکاری 9  /     4 /    2003 عێراق بوو بە وڵاتی  نایاسایی بودجە  و گەندەڵی دارایی وناشەفافەت و نا دادپەروەری ،بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆی  کۆمپانیاکانی   سەر بە دەسەڵات ،  چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراق  یان دزیووە، بە جۆرێك  ئێستا گەندەڵی بووە بەکلتوری عێراق  .
 لە ٢٠١٤ کلتوری   گەندەڵی دارایی  و ناشەفافەیت و ناعەدالەتیەی لە  حکومەتی  عێراقەوە گەیشتوەتە  حکومەتی هەرێمی کوردستان .
لە ٢٠١٤، تا ئێستا  ٢٠٢٢،  ئەوە  ٩ساڵە ،  حکومەتی هەرێم بە سیناریۆی جیا جیا ، پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی  یاسای بودجەی هەرێم ناکات  .
 ئەرکی سەرەکی و بنەڕەتی  حکومەتی کوردستانە ،   داهاتی گشتی بە پێ ی یاسا بودجە  لە پەرلەمان رێک بخات  و  بڕیاری لەسەر  بدات  چۆن حکومەت ، بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە  ، داهات ریک بخات   ، خەرجی بەسەر کەرت و پرۆژەکان دا  دابەش بکات. 
حکومەتی هەرێم ی کوردستان  بە سیناریۆ ی جیا جیاو و بە  بیانو ی ئەوەی  گوایە  عێراق هێشتا  بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم  ، ناشەفایەتێکی ،نا یاسایی بودجەی  وای دروست کردوە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و ناشيفافیەت و ناعەدالەتی  .
  پەرلەمانی کوردستان لە  ماوەی ئەو نۆ ساڵە دا لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر  ،  لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زیاتر ،بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە  و ناشەفافیەت و ناعەدالەتیە  ،هیچ هەڵوێست و رۆڵی وایان   نەبووە  ،ئەرکی رەوشتی پیشەیی  خۆیان  ببینن ،
ئەوان نوێنەری خەڵک نەبوون  ، چۆن  ئەو زەلکاوە گەندەڵیەیان قبوڵ کردوەوە    ، زۆربەی ئەندام پەلەمانەکان وەک کادرێکی حیزبی ، ئامێرێکن  نوێنەری بەرژەوەندی چەق بەستوی حیزبەکانن ..
کەس نازانێ سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ ؟ ، دوور لە یاسا بودجە وداهاتی خەرجی چی لێ دەکرێت ؟.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، بە عەقڵیکی حیزبی  دیاری کراو ، رۆلی سەرۆکی حیزبێک لە سەرووی هەموو کایەکانی حکومەت   دەبینێ ،خۆی  لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ   ،  هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی بەسەر هەرێمدا  سەپاندووە .
هەموو وەزارەتەکان وئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە  بازنەیەکی  دیاری کراو ، لە ژێر سێبەری  بڕیارە حیزبییەکانی دا کۆنترۆڵ  کردووە .
 هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب لە بەردەم سەرۆکی حکەومەت دا ،ئامیرن ،بۆ بەرژەوەندی تاکڕەوانەی خۆی   هەڵیان دەسوڕێنێت  .   
لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر نە پەرلەمان ، نەوەزیرەکان ، نە حیزبەکان ،هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوورلە یاسا، داهات وخەرجی چی لێ دەکرێت؟ . 
ئەم سیناریۆو پلان و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، نەبوونی یاسای بودجە ،واتە خەرج کردنی پارە لە دەرەوەی یاسا،  بوەتە  هۆی زەلکاوی  گەندەڵی و دەسەڵاتی  تاک رەوی دیکتاتۆریی،  بەمەش ئەم  هەرێمەیان کردوەبە نیشتمانی گەندەڵی و دۆزەخ . 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان