<

شانۆگەریە دوبارەکەی دەسەڵات هەڵبژاردن بەنمونە

11/11/2025, 0:16 (GMT+1)
لەمێژە ئێمە دەستو پەنجە لەگەڵ هەڵبژاردن نەرم دەکەین وە خۆمان تێکەڵ بەو پرۆسەیە کردوە لەناویدا مەلەدەکەین بەڵام بەداخەوە عەقڵی سیاسی ئێمە تائێستە وەک پێویست گەشەی نەکردوە ئەوانەی نوخبەی سیاسین و دەبێت عەقڵی بەڕێو بردنی کۆمەڵگەیان لەلابێت بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوان شەیداو گێرۆدەی پۆستو پارەو کورسی و دەسەڵاتن نەک خەمی میلەتو نەتەوە بۆیە هەرچی دەیڵێنو دە ی وێژن هەموی وەک بڵقی سەرئاوە هیچیان پێ جێ بەجێ ناکرێت من ئیستە دەتوانم لەژمارەیەکەوە لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوەوە تا ئیستە هەمو ئەو درۆیانەتان بۆ ڕیز بکەم کە پاڕلەمان تارو حیز بۆکەکانیان بۆ خەڵکیان ڕیز کردوەو هیچی جێ بەجێ نەکراون ،سەیری سێکتەرەکانی پەروەردەو تەندروستی و ڕۆشنبیری و هاتو چۆو ،ئاو ، هەمو ئەوانی تر بکەن دەبینین ڕۆژ بەڕۆژو ساڵ بەساڵ خراپترو خراپتر بون سەیری دۆخی گەنج و دۆخی ئابوڕی خەڵکی بکەن بەشاهدی دۆستو دوژمن لەخراپترین دۆخدان سەیری پرۆژەی ئابوری سەربەخۆو پرۆژەی کارەبای بیستو چونر سعاتی و پرۆسەی هەژماری من بکەن خۆتان بڕیار بدەن سەیری دۆخی چالاک وانانو گیراوان بکەن بۆتان دەر دەکەوێت کەئێمەی بەدبەخت چۆن گیرمان خواردوە بەدەستی چەند حیزبو حیزبۆکەیەکەوە خەڵکی ڕەشو ڕوت بەدبەخت بۆتە یاری دەستی ئەم مافیاو بازرگانانەی چەکو جەستەی مرۆڤ و زۆر شتی تریش کەئێرە جێگەی وتنیان نیە بەهەر حاڵ ئەم شانۆ گەریەی دەسەڵاتی سیاسی ناوی ناوە دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن چیتر شوێنی باوەڕ نیە بۆ کەسی عاقڵو خێر لەخۆ نەدیوی وڵاتی جەنگو دارستانو جەنگەڵ ۳۰ساڵە دەسەڵاتتان بەدەستە ۳۰ ساڵەدەمان ڕەتێنن ٤۰ بۆ ٥۰ موچەمان خوراوە تازە دێیتو بەدرۆو حەپە حەپ دەتەوێ دە نەگت پێ بدەین
من ڕام وایە خەڵکی کوردستان بایکۆتی ئەم شانۆگەری سواوە بکەن چیتر دەنگی خۆیان نەدەن بە تاقمێکی داگیرکەری سەروەتو سامانی خەڵک چیتر دەنگ نەدەن بەو مافیاو دزانەی کەدەیانەوێت ٤ ساڵ تر دەست بگرن بەسەر سەروەتو سامانی میلەتدا قۆرخی کەن بۆ بنەماڵەو وەچەکانیان بیکەنە تەوریس و دابەشی بکەن لەنێو خۆیاندا گەر میلەت هوشیار بێت هەنگاوێکی گرنگ لەبەر دەمیدایە بۆ خستنو لەکۆڵ کردنەوەی ئەم خێڵە نەریت پەرستەو بنەماڵە تاڵان چەکانیان بەداخەوە ئەوانەی لەکوردستان دەسەڵات دارن هێشتا نەریتی خێڵو عەشیرەتیان تێنەپەڕاندوە لەشەڕو دەمەبۆڵەکانیاندا کەڕێکەوتون پێکەوە خەڵکێ پێ چەواشەدەکەن زۆر وریایانە ڕەفتار دەکەن  بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان زۆر لەوە ڕۆشنبیر تربێت تاببێتە بوکەڵەی دەستی ئەم بوکەڵانەی سیاسەت نەچن بۆسەیری شانۆگەریەکەو بەشداریش نەبن تیایدا چونکە بەچونی ئێمە بۆ هەڵبژاردن  تۆش  بەش و پاداشتت دەبێت لەو زوڵمەی کەدەیکەیت هەم لەخۆت هەم لەمنداڵەکانت بۆیە بژی بەرەی بایکۆت ڕسوابێت شانۆگەری دیزاین کراو لەبەرژەوەندی خێڵ و حیز ب بنەماڵە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان