ئایا کورد پێویستی بە برا هەیە
11/11/2025, 0:18 (GMT+1)

لە مێژە کورد دەهۆڵی برایەتی لەگەڵ (عەرەب،فارس و تورک)دا لێ ئەدا و جگە لای خۆی کەسی دی دەنگی ئەو دەهۆڵ لێدانە ، نابیستێ..ئاخۆ چی لە دەوڵەتە سەردەستەکان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە کە باوەڕیان بەم قەوانە نەبێت و پێچەوانەکەی پەیڕەو بکەن. ئێ خۆ ناکرێ تەنها کورد حەز و وویستی برایەتی هەبێ و ئامادە بێ قوربانی بۆ بدا و ئەوانی تر تەنها بەری ئەم برایەتیە بخۆن و ئامادە نەبن لە جیاتی هیچی تر بدەن بە برای کورد.
ڕەنگە هۆکار گەلێ زۆربێ بۆ دروست کردنی ئەو برایەتیەی کورد خۆی پێوە با ئەدا...بەڵام سەرەکیترینیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کورد وازی لە ئاینی خۆی هێناو بە خۆشی بێ وەیان نا ، ئایینی ئیسلامی هەزم کرد کە بە داخەوە دوور و نزیك نە لەگەڵ سروشتی کوردستان و نە لەگەڵ زمان و فەرهەنگی کوردیدا هیچ لێکچوونێکیان لێ بەدی ناکرێ و بەڵکە لەزۆربەی کاتەکاندا کورد لێی تێنەگیشتوەو حاڵی نەبوە لە بۆچوون و شڕۆڤەکردنیدا. هەر بۆیە کاتێ ئەم ئایینە ئەکا بە مانیول و پرۆگرامی ڕۆژانەی خۆی ئێدی هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لەوەی چاوەکانی بە هەردوو دەستی داپۆشێ و گوێکانی قان بدا. کە ئەمەش وای لێکرد ببێ بە مرۆڤێکی گەمژە و کۆیلە و چاو لەدەست. هەر دوای ئەمەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێویستی بە برایەك هەبوو بۆ ئەوەی ببێتە ڕێ نیشاندەر و هاوکاری.
مرۆڤی کورد تا ئەم ساتەش بە تایبەتی ئەوانەی ئایینی ئیسلام لایان گرنگە و پەیڕەوی ئەکەن بەبێ هیچ جیاوازیەك مرۆڤی نەزان،بودەڵە،بێ هۆش و بێ کەڵکن بۆ هاونیشتمانیان و خاکی کوردستان. ئەم جۆرە مرۆڤانە لایان ئاساییە ناوی ئیسلامی و عەرەبی لە مناڵەکانیان بنێن و شانازیشی پێوە بکەن. ئەم جۆرە لە کورد لەجیاتی جارێك ، ڕەنگە چەندین جار تووشی وێرانبوون و جینوساید و قڕکردن بۆ بێتەوە لەسەر دەستی ئەوانەی ئەم بە برای خۆی ئازانێ و زۆر بە زوویی لێیان خۆش ئەبێ و بیری هەموو ئەو تاوانانەی دەرهەقی کراوون،لەیاد ئەچێ.
لە مێژووی دوور و نزیکی کوردا گەواهی ئەوەین کە کورد لەتەك هاوزمانی خۆی گەلێ دڵ ڕەق و بێ بەزەیی بوە. چەندین شەڕ و ناکۆکی لەتەك براکەی خۆی هەڵگیرساندوە و پەنای بۆ چەك و چۆڵ بردوە بۆ ئەوەی براکەی خۆی لەناو ببات. کەچی هەر ئەم کوردە هەمان بیرکردنەوە و میتۆدی بەرانبەر (عەرەب،فارس و تورك) بەکار نەهێناوە. بەڵکە زۆر زۆر دڵی گەورە بوە و ئەوەی بۆ میوانەکانی کردوە و پێشەکەشی کردوون، ڕەنگە بەسەر و زیادەوە بۆ داگیرکەرانی نیشتمانیان، کردوە. ئەوەتا ئامادەیە لە دژی براکەی میرنشنێ بڕووخێنێ، یان شارێك بۆ داگیرکەرەکەی جێ دێڵێ و هیچ خۆی تێك نادا و ماوەیەکی کەمی بەسەردا تێپەڕ ئەبێ و بۆ جارێك و دەجاری تر هەمان شت دووبارە و سەد بارە ئەکاتەوە.
چارەسەر:
کورد پێویستی بە برا نیە لەبەرئەوەی خاوەنی هێزی مرۆیی ،جوگرافیا،مێژوو،ئایین،کلتور،فەرهەنگ،زمان ،کشتوکاڵ،خانوو بەرە و چەندین پیشەی جیاواز کە توانییەتی لەسەر پێکانی خۆی بوەستێ . ئەوەی بەڕاستی کورد ئەبێ بیری لێ بکاتەوە هاوڕێیەتی و دراوسێی و بەرژەوەندیە. کەی توانی ئەم چەمکانە وەکو خۆی بەرجەستە بکا ئەوا هێزی وەك ئەوانی تری لێ دێت و هاوسەنگی دروست ئەبێ. گەر بێت و لاسەنگی بەلای کوردا بشکێتەوە ئەوا مانای برایەتی جگە لە قسەی قۆڕ و لابەلا هیچی تر نیە. وە بۆئەوەی بتوانین بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵیان بکەین پێویستە لەسەرمان خۆمان بێ بەری بکەین لە ئایین و هەموو ئەو شتانەی هاوردەمان کردوە لە داگیرکەرانی نیشتمان.ئێمەی کورد گەلێ دەوڵەمەندین لە فەرهەنگ و کلتووردا بۆ زمانی دایکی خۆمان بەکار نەهێنین و ناوی شتەکانمان بە زمانی خۆمان بێت. کوردستان خاوەنی ئاو و باران و بەفر و سەرچاوەی کانزایی و نەوت و هەموو ئەوانەن کە بۆ ئابوری گرنگە، کورد لە مێژە کشتوکاڵی کردوە و ئەتوانێ پشتی پێ ببەستێ. کەواتە ئێمە گەر بمانەوێ لەسەر خاکی خۆمان بە ئازادی بژین و ببینە خاوەن دەوڵەت ئەبێ تەنها پشت بە خۆمان ببەستین و گەر پێویستمان بە برا هەبوو،ئەوا تەنها برایەتی لەگەڵ خۆماندا بە گونجاو ئەبینین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























