حکومەتی پینە و پەڕۆ
13/11/2025, 21:49 (GMT+1)
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ، له حیزب و په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، ئێوە لە ماوەی ئەم 34 ساڵەی حوکمڕانی دا ، جگە لە شه‌ڕکورد کوشتن و یەکتریی سڕینەوە ، چیتان پێشکەش بە نیشتمانی دوای کاریگەرییەکانی رەشەبای ژەهرو ئەنفال کردووە.
بە عەقڵی حەکیمانەتان ، هۆڵەکانی په‌رله‌مان و کایەکانی حکومه‌تان کرد، بە تەراتێنی ململانێ ی حیزبی (لق و ناوچە ، مەڵبەند و کۆمیتە ،) بۆ دژایەتی یەکتریی .
لەم 34ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتان ، چ نه‌خشه‌و پرۆژه‌و کارێکتان کردووه ، ببێته مایه‌ی دابین کردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان ، جگه له هێنانه کایه‌ی مۆدیلێکی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ،دۆگمای تێک شکاو.
ئه‌م مۆدیله حوکمڕانییەی ئێوه ، له ئه‌زمونی هیچ حکومه‌تێکی دنیا ناچێ، ئێوه به بەحیزبی عیلمانی و ئیسلامی سیاسییە وە ، جۆره نه‌هامه‌تیه‌کتان کرد ، به مۆدیلی عه‌قڵی ئیداری ئه‌م حکومه‌ته.
ده‌یان ،سەدان ئینتیهازی جاش و خائین و جاسوستان ، له ئۆرگانەکانی حیزبی و کایەکانی حکومه‌ت دا کرد بە سەرکردە ودەسەڵات دار.
ئه‌م هه‌رێمه‌تان پرکردوه له زنجیره تراژیدیا ، رۆژ به رۆژ ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن ، هیچ هیواو تروسکه‌یه‌کتان نه هێشت .
ئێوه سەرکردەکان ، بە خانەوادەو بنەماڵەتانەوە ، کە له‌شاخ گه‌ڕانه‌وه خاوه‌نی هیچ نە بوون ، دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌و هه‌مووشۆفڵ و ئامێری فه‌رمانگه و کاره‌باو و که‌ل و په‌لی نیشتیمانە تان تالان و ئاو دیوی سنوورەکان کرد ، بوون به خاوه‌نی کۆمپانیاو تەلارو بانک .
بوون به بازرگانی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و خێڵەکی ، ئه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و کۆشک و بانقه تایبه‌تی یانه ، تا ئێستا خه‌ونی ئێوه‌ی چاو چنۆکی نه‌هێناوەتە دی .
ئێوەی حوکمڕانی بیره نه‌وتەکانی کوردستان ، کاروانی ئاودیووکردنی تەنکەرە نەوتەکان ، یاری به گرێ به‌ستی نه‌وت و گاز وکاره‌باوداهاتی گومرگی سنووره‌کان دەکەن، کۆنترۆڵی هه‌موو بازاڕتان کردووە .
ئێوەی سیاسی ئاخر شەڕ ، به قاچاخ و شه‌یتان بازاڕ، یاسای زانستی ئابوریتان ، بە عەقڵی حەکیمانەتان پوچه‌ڵ کردوه ته‌وه .
ئه‌وه 34 ساڵه به درۆ‌و فێڵ و بە سیناریۆی ( سه‌وزو زه‌ردوسوورو شین و نیلی ) ، سامانی نیشتمانی بە هەدەر دەدەن . .
هه‌موو بواری بازرگانی و بزنس و هەناسەی ژیانی ئەم نیشتمانە بە گردو شاخ و بازاڕ‌و شار‌و لادێ ودیوەخان و تەکیەو هەموو کۆیلەکانی دەوروبەرەوە موڵکی ئێوه‌یه ، ئه‌م هه‌موو ملیاره دۆلاره له کوێ حه‌شارده‌ده‌ن ؟، ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین وبانکی ناوەو ده‌ره‌وه‌تان پڕکردوه .
سامانی ئەم نیشتمانە تان،بە جۆڕە دەستوورێک تاڵان کردوە . هەمووی بە یاسا ،بە ناوی کەسە کاسە لێس و لەب لەبانە کانی دەوروبەری خۆتان ، تۆمار ، کردووە . ئێوەی فێلباز خاوەنی هیچ نین.
نەفسیەتان ئەوەندە نزمە ، موچەی مانگانەی هاوڵاتیانیش ، بە درۆ‌و حیلەو سیناریۆی جیا جیا حەپەلوش دەکەن .
به چ ده‌ستور ویاسا‌و رێسایه‌ک، ئێوە یاری به موچه‌ی ساده‌ی ژیانی هاوڵاتیانەوە ده‌که‌ن ، نیشتمان تان لێ کردون بە دۆزەخ .
که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک بریندار‌و تێک شکاند وە ، ناخیان بە جۆرێک هه‌پرون بە هه‌پرون بووە ، ئێوەی سەکردەو بن کردە ی بێ هەست و نەست ، هیچ به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی تان نه‌هێشتووه .
ئێوه به نیازن خۆتان و کوڕاو کوڕتان ، به‌م حوکمڕانییە ، بێ بنه‌مایه ، به پینه‌و په‌ڕۆیە، له ده‌سه‌ڵات دا بمێننه‌وه ، ئاوا به‌ری ره‌نجی هاوڵاتیانی و برسی کردنیان ، کابینە دوای کابینە بە حکومەتی پەڕۆ ، لە دەسەڵاتی بنەماڵە بمێننەوە ،
هەر ئاوا ئه‌ڵقه له گوێ و پاشکۆی داگیرکه‌رانی ئه‌م نیشتمانه بن ، بۆ ئەوەی ئێوە لە سایەی جاشایەتی بپارێژێن دژ بە گەلەکەتان ..
گەر بەرواردێکی ژیانی خۆتان و هاوڵاتیاندا بکەن ، دوو هاوکێشەی ژیان و دوو ئاست و دوو دنیایی جیاواز دەبینرێت .
هاوڵاتیان بە عیزەتی نەفسیان ، ئەوە 34 ساڵە ، ر ووبە رووی هەموو نەهامەتیەکان وبەرنامەی ژەهراویی ئێوەی بونەتەوە.
ئێوەش سەکردەکان ،بەو نەفسیەت نزمی و چڵیسێتانەوە ، شانازی بە هەڵەو پاشکۆیەتی داگیر کەران و خیانەتەکانتانەوە دەکەن .
ژیانی هاوڵاتیانتان به جۆرێک دژوار‌و ئاڵۆزکردوه ، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده لێتان بێزاره ، وه‌ک ئه‌نفال چی وبەعسییەکان سه‌یرتان ده‌کەن .
رەفتارەکانتان سەدام ئاسا و عەلی حەسەن مەجید ئاسا ، جینۆسایدی فیزیکی و ئابووری و کلتوری و بایلۆجی مرۆڤی کوردە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























