دیلکوژیی و یەکێتی نوێ و شەرمەزاریی لالەزار!
15/11/2025, 0:02 (GMT+1)
دیلکوژیی و یەکێتی نوێ و شەرمەزاریی لالەزار!
دوو مانگ و دە ڕۆژێ لەمەوبەر، قەتڵوعامی سەر ئوتێل لالەزار ڕوویدا و ناوچاوی بەخوێن سووربووی یەکێتی، ئەوەندەی دیکە سوورتر کرد!
هێنانی دەبابە و دۆشکە و هێرشی درۆنیی، ڕووی ڕەشی ئازادییە درۆینەکەی دەڤەری سلەیمانی،
بۆ هەمووان ئاشکرا کرد.
پاش ئەو ماوەیە و دیارنەبوونی چارەنووسی هەندێک لە گیراوان و پارێزەرانی ئامۆزاکانی کوڕەکانی تاڵەبانی، دوێنێ لە ڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان گەڕێنرایەوە ناوچەی باڵەکایەتی.
بۆچی ئەم ڕووداوە خوێی کرد بەسەر برینەکاندا و ئەوەندەی دی بەسوێی کردن؟
وەکی دەگێڕنەوە و بە پێی یەکێک لەو وێنانە بێ کە دوای ئابڕووچوونەکە بڵاوکرانەوە، هەندێ لە دەستگیرکراوان بە برینداریی کوژراون یان دوای بەندکردنیان، بە سزادان و ئەشکەنجە لەناوبراون!
ئەو گەنجە کوژراوەی باڵەکایەتی، ئەوەندەی دیکە کارەساتەکەی جەرگبڕتر کرد.
ئاخر کوا ئازادی و هەڵبژاردنی ڕێچکەی سیاسەتکردنی جودا!
ئەوەبوو بەرهەمی یەکێتی نوێ و دەسودیارییەکەی بۆ دەڤەری پەراوێزخراوی سلێمانی!
لە کوێی دنیادا هەبووە دیل بەو شێوە دڕندانەیە لەناوببرێ؟
سەرانی حیزبە ڕووزەردەکەی دوای لالەزار، چۆن ڕوویان دێ بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و چلۆن پاکانەی ئەو تاوانە قێزەونە بکەن!
بەرانەکینێ وەکی وتراگە:
تفیان ئەکردە ناوچاو بێعارێ
ئەیوت: هیچ نییە، باران ئەبارێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























