ئاشبەتاڵی دووهەم، یان شەری هەکاری ؟
15/11/2025, 0:05 (GMT+1)

بەعس وتورکی فاشی ودەوڵەتی قەنارە وپەتی (ئێران) پیکەوە، لە بزوتنەوەی رزگاری خواز لەکوردستانی باشور دەمێک بوو، بیریان لە پاکردنەوەی ئەکردەوە. گەیشتنە ئامانجێک، جوڵانەوەی رزگاری خوازی کورد بە ئاشبەتاڵی یەکەمی ساڵی ١٩٧٥ کۆتای نەهاتووە. بیریان لێ ئەکردەوە، بە ئاشبەتاڵێکی تر، تا گۆرەپانی ئازادی خوازانی کوردی باشور بەتەواوی ئەنجامی پاکردنەوەی بەئاشبەتاڵی دووهەم بکرێ.
دوژمن بۆ ئەم مەبەستە، ئاشبەتاڵی دووهەم بەهەر سێ دەوڵەتەکەیان رێکخست
ئاشبەتاڵی دووهەم، پاش رێکەوتنی سێ دوژمنە سەرەکێکەی کورد. بریاریاندا دەست پێبکەن.
دوژمن زانیاری باش ئاشبەتاڵی یەکەم لایان بوو، کەمەیدانی چاڵاکی تێکۆشانی کوردی باشوری، ئاشبەتاڵی بەپێشمەرگەی باشور بەتەواوی نەکردووە، هەروەها کۆمەڵانی لاوان وخوێن گەرم بە رێکخراوی چەپ وبەبیری نوێ خەریکن بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بەشێوەیەکی نوێ دەست پی بکەنەوە.
لەگۆرەپانی ئازادی خوازیدا، ئاشبەتاڵی یەکەم، دەوری خۆی بەتەواوی جێبەجێ نەکرد بوو. چاڵاکی پێشمەرگەکانیان بەتەواوی پاک نەکردبۆوە.
بۆ ئەم مەبەستە دوژمن، بیری کردبۆوە، بەشەری ناوخی نێوانی کورد خۆی، ئاشبەتاڵی دووهەم سازکەن. شەری ناو خۆیان بەدۆلار سازکرد، مام جەلال ونەوشیروان راسپارد لەسوریاوە بگەرێنەوە، بەناوی شۆرشی نوێوە.
لەسوریاوە هەروەها بێنەوە کەرەتێکیتر هاورێیانیان بنێرنەوە سەر سنوری سوریا بەناوی چەک هێنان هاوردن. رێخراوی فەلەستینی چونکە چەکیان پێ ئەدەن، پێشمەرگە هەرە ئازای، کە لە ئاشبەتاڵی یەکەمدا چەکیان دانەنا بوو، هەروەها باوەریان بە ئاشبەتاڵ نەبوو، لەخەباتدا مابوو نەوە.
نەوشیروان ومام جەلال نزیکەی زیتر لە هەرە پێشمەرگەی بەجەرگی کورد، بەدوو درۆی دورست کراو، گوایە بچن بۆسێ چوکڵەکەی بناری قەندیلدا ولەورا ئۆقرەبگرن وهەندێکیان بچن بۆ سنوری سوریا چەکەکان لەسنوری سوریاوە بۆسێ چوکەکەی نێوان عێراق وتورکیا وئێران هاوردەبکەن. خۆیان ودوژمنان بەم شێوەیە لە باشترین پێشمەرگەی کورد مابۆوە پابکەنەوە چاکییان نەهێڵن.
خەباتی کوردستانی باشور نە یان ئەویست لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا نەبێ و شۆرش بەردەوامبێ. باشترین چارەسەر بەشەری یەکتر کوژی ئاشبەتاڵ پێشمەرگەکانی لەساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵیان نەکرد بوو قریان تێبخەن. دەردی کورد ئەڵێ هەم بۆ سیاحەت بچن وهەم تیجارەت هاتبوونەوە.
بەپارە ودۆلارێکی کەم، بەپیلانی بەشداری لەشۆرش هەڵگیرساندنەوە، لەسوریاوە بۆ باشور ناردنیانەوە.
دوژمن باش ئەیان زانی، لەپێش ئاشبەتاڵی یەکەمەوە، کۆمەڵێ رێکخراوی نوێ لەکوردستانی باشور، خەریکن بۆ شۆرشێکی نوێ بەبیر وباوەرێکی نوێتر خۆیان ئامادە دەکەن. دوژمن دەیزانی بزوتنەوەی نوێ گەلێک بەزبرتر دەبێت. لاون ئێستا پەلەیان لێ نەکەین، پاشان لەناو بردنیان ئەستەم تر دەبێ.
لەراستیدا بۆ پلانی ئاشبەتاڵی دووهەم دەگەران، لەبەر ئەوە نەخشەی نوێیان بکێشن. هەموو ناوچەکە بەعەرەب وتورک وفارسەوە، پیلانی ئاشبەتاڵی دووهەمیان، بۆ لەناو بردنی کۆمەڵە و (لاوە بجەرگەکانی کوردستانی باشور) بکێشن، کە ماوەیەک بوو دامەزرا بوون. ئەیان ویست شۆرش هەڵگرسێنەوە
کورد لە راستیدا بەگشتی ئامادە نەبوون ئاشبەتاڵی یەکەم قبووڵ کەن وبەدستی دوژمن برووخێن وشەهید بکرێن ولەناو ببرێن.
لەسەرەتای یانزەی ئازاری ١٩٧٠ وە، کۆمەڵانی لاون وخەڵکی نوێ خەباتیان دەکرد شۆرشێک نوێ بکەن. ئاشبەتاڵی یەکەم کاتێ روویدا، زۆربەی پێشمەرگەکان چەکەکانیان بەپارەیەکی کەم، یان بەخۆرای، بۆباوشی دەسەڵاتی بەعس هاوردیانەوە. هەندێ پێشمەرگەیان نەبێ باوری هەبوو، سەنگەر چۆڵ ناکەن.
دوژمن لە ئاشبەتاڵی یەکەمەوە بیری لە ئاشبەتاڵی دووهەم دەکردەوە، تا بزوتنەوەی رزگاری کورد لە کوردستانی باشوردا، بەتەواوی بەهەرزان بنبڕ بکەن.
دوژمن لەساڵی ١٩٧٦بەدواوە لەناوچەکەدا، بەعەرەب وتورک وفارسەوە بریاری ئاش بەتاڵی دوو هەمیاندا بوو.
لە(نەوە ومامە) بۆ ئەم مەبەستە باشتر وهەرزانتر دەستیان نەئەکەوتن، نەخشەی ئاشبەتاڵی دووهەم بۆدژمن دارێژن. بەناوی بچن چەک لەسوریاوە بێنن، لەمەنتقدا شەری یەکتر کوژی یان بەناوی بچنە بناری قەندیل هێمن ترە وفرەتر پارێزراون ئاسانتر چەک لەسوریاوە بەدەستیان دەگەن، لەهەمان کاتدا ئاسانتر یەکتری قڕبکەن. ئاشبەتاڵی دووهەم هەروەها بەهەرزان بەیەکتری ئەنجام بدەن. چونکە هەردوکیان لەسەر شەری یەکتر کووژی ئەژین.
مامە ونەوە ١٢٠٠ پێشمەرگەی هەرە کۆڵنەدەری کوردی باشوور دەستەمۆیان کردن، لەسێ کۆمەڵی جیاوازدا دابەشیان کردن: دوو کۆمەڵی کە نزیکەی ٧٥٠ هەزار پێشمەرگە بوون، لەپێش خۆیانەوە پاڵیان پێوە نان. هەندێکیان هێشتنەوە لەگەڵ نەوە مامەدا برۆن، کە هەرگیز نەرۆشتن. لە دوورەوە سەیری قڕ کردنی پێشمەرگەکانیان دەکرد. هەروەها ئاسودە بوون پیلانەکەیان بۆ دوژمن بەباشی جێبەجێکرد.هەندێکیتریان ناردە باکوری کوردستان لەوێ بەکوشت وبەشەهیدکردنیان دان. بەبریاری مامە وهەروەها بەنەخشەکێشانی (نەوە زیرەکە کەی مامە جەلال)، نەخشەی ئاشبەتاڵی دووهەم بەدۆلار سەوز کێشرا، بەڵام بە نەخشەکە دووای سەوز نەبوو، بگرە سور دەرچوو.
ئاشبەتاڵی دووهەم:
سەرەتای دەست پێکردنەوەی شۆرشی نوێ وچاڵاکی نوێی لاوانی باشور، بەهەرزان ئەنجامدرا.
پلانەکەی کاکە نەوە. کێشای بۆ ئاشبەطالی دووهەم لەسەر کورد تاقیامەت وبەگران کەوت، بەڵام لەسەر دوژمن زۆر لە ئاشبەتالی یەکەم هەرزانتر کەوت وزوو تەواو بوو.
ئاشبەتاڵی دووهەم بەجەنگی مەلای وجەلالی ئەنجامدرا جگە لەوەی، ئاشبەتاڵەکەیان، بەناوی چەک لەسوریاوە بۆ کوردستانی باشور هاوردەبکەن، لەناخی چک هاوردنەکەدا، ئاشبەتاڵی دووهەمی بەهەرزان تیدا شارابۆوە، هەروەها باشترین پێشمەرگەی دێرینی تێدا شەهد کرا. کە دڵی دوژمنی بەرۆنی دڵی هەستی کورد تاهەتایە چەور کرد.
لە ئاکامدا ئەنفاڵ وراگواستنی دێکان وخاپورکردنیان ئەنجامدرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

