نەزیفی نەتەوەیی
15/11/2025, 0:25 (GMT+1)
لە پاش پرۆسەی تەسلیم بوونەوەی پەکەکە دوای پەیامە یەك لە دوا یەکەکانی ئۆچ ئالان کە خۆیان تاك لایەن ناویان ناوە (پرۆسەی ئاشتی)، دەوڵەوتی تورکیا و بە تایبەتی لە ڕێگای سەرۆکی پەرلەمانەکەیانەوە (نوعمان قورتوملوش) گەلێ بە ڕاشکاوانە ناوی ئەو پرۆسەیەی ناوە (پرۆسەی چەك دانان)ی هێزەکانی پەکەکە و لەهەمان کاتیشدا هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە کە تورکیا لە ئەجندای خۆی هەوڵ بدا بۆ گۆڕین وەیان دەست کاری کردنی ، دەستوور. ئەی کەواتە ئەم هەڵا گەورەیە چیە پەکەکە و خودی ئاپۆ ناویەتەوە کە گوایا حکومەتی تورکیا بە نیازە ئاشتی لەگەڵ هێزی پەکەکەدا ببەستێ؟ لە کاتێکدا دەوڵەوت و خودی ئۆردۆگان و دەسەڵات تەنها ئاماژە بە پرۆسەی (تورکیایەکی بێ تیرۆر)ئەدەن.
پەکەکە وەك هێزێکی نەتەوەیی لە سەرەتاوە دروست بوو، ئامانجی ڕزگاری و سەربەخۆیی بۆ کورد لە نیشتمانەکەی خۆی،بەبەرنامە گرتبوو. لەو کایەیەدا چەندین گەشمردە و هێزی مرۆیی لە دەست دا،، بە هەزاران دێ و گوند و شارۆچکەی کورد لەو بەشەی نیشتمان تووشی وێران بوون و خەڵکەکەی ئاوارە بوون و لە زێدی باوك و باپیرانیان ، هەڵکەندران. دواتر،،کورد بەرەو شارە گەورەکان چوون و لەوێندەرێ زمان و کلتوور و فەرهەنگی هەزار ساڵەیان پێ لەباربرا و لەجێگەی زمانی تورکی و فەرهەنگی تورکیان پێ بەقەدا کران..پەکەکە بەوەشەوە نەوەستا و سەرکردەکەی لە جیاتی شاخ و دۆڵەکانی کوردستان لەتەك گەریلا و هاوزمانیانی کورد، ڕێگەی هاندەران و ژیانی ئەوێی بە شیاوتر زانی و هاوەڵەکانی بە تەنها ، جێهێشت.
دڵسۆزانی پەکەکە و ڕێکخستن و هاونیشیتمانیان بە تایبەتی ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستان ئەژیان لە پاڵپشتی و کوردایەتی خۆیان نەکەوتن و بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان ماندوو نە ئەبوون. بەو هیوایەی دوژمن وا تێ نەگات گەر بتوانێ سەرکردەکانیان لە زینداندا قاقم بکا و لە ووڵاتان تیرۆریان بکا، ئەمان مەشخەڵی کوردایەتی نزم ناکەن و ئاڵای کوردستان بەرنادەن. بەو شێوەیە هاوسەنگیەك توانرا لە نێوان پەکەکەی چەکدار و هاونیشتمانیان کورد لە ناوەوە و دەرەوە دروست بکرێ و ئەهێڵدرێ دوژمن داشی خۆی بە تەواوی بە سەر کوردا،زاڵ بکا.هەر بۆیە دەوڵەوتی تورك هەروەك چۆن لەکاتی ئەتا تورك پێوستی بە (حەسەن خەیری) هەبوو بۆ ئەوەی دەلەقەیەك لە نێوان هێزی کوردی دروست بکا، ئەم جارەش دەوڵەوت لە سیناریۆیەکی تردا ( عەبدوڵا ئۆچ ئالان)ی قووت کردەوە و هەمان کاری پێ کرد، دەنا چلۆن هێزێکی وەك پەکەکە کە خاوەنی سەدان و هەزاران خەڵکی ئازاو خۆبەخش بێت هەروەك بەفری بەهار توایەوە!!!! بەرانبەر بە چ دەست کەوتیك چەك دانان و وازهێنان لە خەباتی چەکداری کۆتایی پێ هێنرا؟؟کوا هێزەکانی عەسکەر و جەندرمەی تورکیا تا ئێستاش هەر لە بنکەو بارەگاکانی خۆیانن لە باشووری نیشتمان؟؟کوا گۆڕانکاری لە دەستووری دەوڵەوت؟؟ کوا ئازادکردنی سەرکردەو ئەندامانی پەکەکە؟؟
چارەسەر،،،،، ئەبێ پەکەکە خۆی لە بانگەواز و پەیامەکانی سەرکردە زیندکراوەکانی بە تایبەتی (ئاپۆ) دوور بگرێ و پەیڕەوی نەکا. بەڵێ ئەبێ ئامادە بێ بۆ بانگەشەی ئاشتی و دانووستاندن، لێ بەشێوەیەکی فەرمی و گشتگیر، نەوەك تەنها لە نێوان کەسێکی زیندانی کراو و لایەنی حکومەت. پەکەکە ئەبێ پێش هەموو شتێ داوای گەڕانەوەی هێزی چەکداری تورك لە باشوور بە مەرجی سەرەکی دا بنێ و داوای دەستوور گۆڕین بکا، ئەمە وەك خاڵی سەرەتایی بۆ وەستاندنی شەڕ، پاشان گەر ئەمانە ڕوویدا ئەو کات پێوستە بە سەرپەرشتی چەند ووڵاتێکی ئەوروپی و ئەمریکی دانووستاندنەکان بە ڕێوە بچێ. گەر نا ئەوا ئەو نەزیفەی پەکەکە دروستی کرد بە تەواوی نەتەوەی کورد لە تورکیا ، ئەسڕێتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























