سلێمانی
23/11/2025, 20:29 (GMT+1)

شاری سلێمانی بە زنجیره چیا وگرد دەور ە دراوە ، دیمه‌نێکی رۆمانسی سه‌رنج راکێشه‌ر و جوانی هەیە ،تایبه‌تمه‌ندی دڵگیری جوگرافیای ئه‌م شاره ، له ناوهه‌موو شاره‌کانی عێراق دا دیار‌و جیاوازه‌و ومایه‌ی تێڕامانه.
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی سلێمانی یه‌وه،ده‌یان کار‌و پیشه‌ی بنەمای شاری تیا بووه، خانوه‌کانی له‌سه‌ر ته‌رزی بیناسازی نوێ دروست کراوه ،که‌ره‌سته‌و ئامێری سه‌ره‌تایی کشتوکاڵی گونده‌کان و پیشه‌سازی و پێویستی شاره‌که‌و گوندەکانی تیا به‌رهه‌م هێنراوه .
سلمانی شاری رووناکبیریی وئه‌ده‌ب و هونه‌رو هه‌ڵوێست وخۆپیشاندان و مانگرتن ویاخی بوون و شۆڕش بووه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی نیشتمان .
.له ساڵی 1918دا و سه‌ره‌تای بیسته‌کان ،سلێمانی پایته‌ختی یه‌که‌م حکومه‌تی کوردی بوو،به رابه‌رایه‌تی مه‌لیک مه‌حمود، .له کاتی یاخی بوونی مه‌لیک مه‌حمود ،فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا بۆمبابارانی ناو شاری سلێمانی یان کردوه .
له 6-ی کانونی 1930 بۆ یه‌که‌م جار، یه‌که‌م ڕاپه‌رینی سه‌ر شه‌قامی شار، له ده‌رگای قوتابخانه‌وبه‌سه‌رپه‌رشتی روناکبیران ومامۆستایان وئه‌دیبان وکاسب کارانی شار ،دژ به سیناریۆی ئینگلیزه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن ،له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رپا کرا .
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری دا .چه‌ندان خۆپیشاندان وهه‌ڵوێستی یاخی بوون ، به خوینی خه‌ڵکی ئه‌م شاره به‌رپا کراوه ،سلێمان بە ( شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی ) ناسراوە .
ده‌یان نوسه‌روشاعیرو ئه‌دیب ورۆژنامه‌نووس و سه‌رکرده ی سیاسی وفه‌رمانده ی سه‌ربازی وکه‌سێتی به‌توانا و به هه‌ڵوێست ، رۆڵی سه‌ره‌کی و پێشه‌نگ یان ،له م شاره‌دا هه‌بووه بۆگۆڕانکاری وداهێنان .
له‌و سه‌رده‌مه جیا جیانه‌دا ده‌یان جه‌لاد ده‌ستی به خوێنی خه‌ڵکی ئه‌م شاره سوور کردووه ،له شه‌سته‌کان زه‌عیم سدیق وله ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان.ملازم موحسین ، جەمال رینگۆ و جینۆسایدی هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌یان کردووه
سه‌دام ده‌یوت :-(سه‌ری ماره‌که له ناو سلێمانی دایه ).
زانکۆی سلێمانی له 1968- 1981 بورکانی هه‌ژانی قوتابیان بوو دژ به ده‌سه‌ڵاتداران ، کۆماری عێراق ئه‌و زانکۆیه‌ی به‌م شاره ره‌وا نه‌بینی ،له ساڵی 1981زانکۆی سلێمانی یان گواستیانه‌وه بۆ هه‌ولێرو ناو نرا زانکۆی سه‌لاحه‌دین .
یه‌که‌م راپه‌رین له ده‌روازه‌ی راپه‌رینی رانیه‌وه گه‌یشته ناو سلێمانی وسه‌راپا باشووری کوردستانی گرته‌وه.
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وکۆماری عێراق دژایه‌تی شاری سلێمانی کردبێت وگرنگیان پێ نه‌دابێت ،له پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزارییه کانی شار بێ به‌ش یان کردبێت ،به‌رنامه‌ی سڕینه‌وه‌وخاپورکردنی شاره‌که یان جێ به جێ کردبێ، ئاسایی یه.
به‌ڵام دوای راپه‌رین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،دوای گۆڕانکاری 9 /4 /2003و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ، بۆ حیزبه سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌م شاره یان خسته په‌راوێزه‌وه ؟،بۆ وه‌ک سه‌دام و به‌عس جیاوازی له نێوان شاره‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ن؟.
له 7/ 3/ 1991تا ئێستا ٢٠٢٣ بۆ ماسته‌ر پلانی شاربۆ سلێمانی، به سستی هه‌نگاوی له‌رزۆکانه ده‌نوێنێت ،به چه ند ساڵ و به‌چه‌ند قۆناغ ، ته‌واو ناکرێت ، بۆ له رووی پراکتیکی یه‌وه پرۆژه‌کانی ئه‌م شاره جێ به‌جێ ناکرێ و له ناکاو ئیفلیجی ده‌که‌ن .
بۆ تاکەی گه‌وره‌ترین غه‌در له‌م شاره ده‌که‌ن ؟، بۆ به‌قه‌د به‌های فه‌رهه‌نگی وکلتووری ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێست و خۆپیشاندان وراپه‌رین و قوربانیدانانه، گرنگی به‌م شاره ناده‌ن؟ ،تاکه‌ی ئەم شارە له‌پرۆژه خزمه‌ت گوزارییه کان بێ به‌شی ده‌که‌ن ؟.
بۆ ئه‌بێ عه‌قڵی چه‌ق به‌ستووی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی کوردی لە ناو کایەکانی حکومەت دا ، به‌هامان ستراتیژی داگیرکه‌رانی نیشتمان ، دژایه‌تی شاری سلێمانی بکەم و بیخه‌نه په‌راوێزی ماسته‌ر پلانه‌کانی شار.
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات دارانی کورده ، جیاوازی له نێوان شاره‌کانی هه‌رێم نه‌که‌ن ، گه‌ر به‌و پلان و به‌رنامه ونه‌خشه‌ی مه‌زاجیانه‌وه ،له‌مه زیاتر دژایه‌تی سلێمانی بکه‌ن .
چه‌ند ساڵێکی تر ، سلێمانی له هه‌نگاوی نوێ و گۆڕانکاری نوێ ی و له سیمای شار به‌جێ ده‌مێنێت .
سلێمانی باجی ململانێ ی ناڕەواکانی حیزبەکانی کوردستان (یەکیتی و پارتی و گۆران و حیزبە ئیسلامیە سیاسییەکان )دەدا، هەموو چەقی گرژیی و ناکۆکییەکانیان و یەکتریی سڕینەوەکانیان لە ناو شاری سلیمانی دا کۆ کردوەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























