<

پووتین هەندێک جار ستایشی ترامپی دەکرد، هەندێک جاریش گاڵتەی پێ دەکرد

29/11/2025, 18:51 (GMT+1)
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی: "جیهانێک لە کێشە" لە کەناڵی ئیندیپێندێنت، فیۆنا هیل، ڕاوێژکاری پێشووی  ترامپ بۆ ئاسایشی نیشتمانی، رایگەیاند، کە ڤلادیمیر پووتین کۆنتڕۆڵی دۆناڵد ترامپی دەکرد،  دەیتوانی بە ئاسانی یاری پێ بکات.
هیل لەبەر ئەوەی بە زمانی رووسی ڕووانیش قسە دەکات  لە چاوپێکەوتنی ترامپ لەگەڵ پووتین لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٩  ئامادەبوو، گوێێ لێبوو، کە چۆن پووتین هەندێک جار ستایشی ترامپی دەکرد و هەندێک جاریش گاڵتەی پێ دەکرد،  بەڵام وەرگێڕە ئەمریکییەکان گاڵتەکانی پۆتینیان سەبارەت بە ترامپ پشتگوێ دەخست.
هەروەها فیۆنا هیل هەموو ئەو گومانانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ترامپ هاوڕێی پووتین بووبێت، لەبەر ئەوەی ڕووسیا زانیاری شەرمەزارکەری دەربارەی سەرۆکی ئەمریکا لە لایە. هەرچەندە  زۆر بە سادەیی  ترامپ سەرسامی هاوپۆلە ڕووسییەکەی بوو.
ترامپ "سەرسامێکی گەورەی بە پیاوانەوە هەبوو. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە پووتین زۆر توند و تۆڵ و تیژ بوو. ئەمەش ئەو شتە بوو، کە ترامپ خەونی ئەوەی دەبینی کە خۆی لەو شێوەیە بێت."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست