ئەرێ چاوەڕێی کابینەی چەندەمین؟
03/12/2025, 0:38 (GMT+1)
دوای تێپەربوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشمان تێپەراند کەچی هیچ رۆشناییەک نیە تاکو کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێ!.
کۆبوونەوەکانی نیوان پارتی و یەکیتی بەردەوامە بۆ پیکهینانی کابینە ، بەردەوام بانگەشەی قسەی باق و بریق و هەرەشە و گورەشە لەیەک دەکەن و جارجارەش هەوال کە بلاو ئەبیتەوە ئەوەیە کە خالی هاوبەش زیاترە لە خالی ناکۆک.
لای منی هاوولاتی پرسیاری زۆری بی وەلام هەیە و دەپرسم حکومەت پێک بێت یان نا بەمن چی ؟ ئەرێ مووچەی مانگی نۆ تا دوانزە دابەش ئەکریت یان چارەنووسی چی دەبێ؟
کارەبای بیست و چوارکاتژمێری کە لەگەڵ یەکەمین بارانی ساڵ تەقەی تێکەوت نرخی گرانتر ناکرێت بەسەر گیرفانی بێ مووچە ؟
هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن بەبێ پێکهاێنانی حکومەت هاوڵاتی دەبێ پرسیار لەکێ بکات ئەرێ ئیدی کێ بەرپرسە دانوستان لەگەل حکومەتی ناوەند؟ کەی ئیدی مووچە نابێ بە هەواڵی بەپەلە؟ کەی دەگەینە ئەو رۆژەی کە تیگەیشتنی کۆتایی و کیشەی بودجە و مووچە ئیترکۆتایی دیت و هاولاتیان هەناسەی ئیسراحەت هەلمژن ؟
بەداوە دەبێ دانی پێدابنێین پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن لە هەرێم تەنیا بۆ تۆخکردنەوەی دوو جەمسەری بنەماڵەییە ، هەموو کات هەمان ئەنجام بەرهەم دێ و ساڵ لەدوای ساڵ دەبێ بڵێین خۆزگەم بەپار، دوای هەر هەڵبژاردنێک کۆمپانیا حیزبیەکان بەهێزتر دەبن ، دادگاکان لاوازتر دەبن ، مووچەش بەردەوام هەواڵی بەپەلە و خەونی شاعیرانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























