<

بەرهەم ساڵح و ڕۆڵی سەرۆکی کۆمسیارانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران

12/12/2025, 17:38 (GMT+1)
ئەوەی تا ئێستا نایزانیت لەسەر ئەو پۆستە و سوودەکانی بۆ سەرانی کورد و زیانەکانی بۆ خەڵکی کوردستان بزانە ..
ڕۆڵی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی UNHCR
ئەگەر بەرهەم ساڵح ببێت بە کۆمیشنەری باڵای UNHCR :
- سەرۆکی گشتی دامەزراوی UNHCR دەبێت لە سەرانسەری جیهان
- بڕیار دەدات لەسەر سیاسەت و ئاڕاستەی یارمەتیدان بۆ پەناخوازان
- چاودێری پارە و بودجەی گەورە دەکات کە بۆ پەناخوازان تەرخان کراوە
- کار لەگەڵ حکومەتەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و NGO دەکات
- دەنگی سەرەکی UN دەبێت لەسەر مافی پەناخوازان لە پێش حکومەتەکان

چی ناتوانێت بکات؟

- خۆی یارمەتی بەدەست ناگەیەنێت بە هەر پەناخوازێک
- هەموو یارمەتییەکانی جیهان کۆنترۆڵ ناکات
- لە شوێنەکاندا کارمەندان و هاوبەشەکان کاری مەیدانی دەکەن

کاریگەریی ئەم پۆستە

* UNHCR کاریگەری هەیە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پەناخواز و ئاوارە
قسە و بڕیاری سەرۆکی ئەم دامەزراوە دەکرێت:
- یارمەتی زیاد بکات یان کەم بکات
- حکومەتەکان بەپێی یاسا و مافی مرۆڤ ڕێبەرایەتی بکات
- هۆشیاری جیهانی بەرز بکات لەسەر قەیرانە نادیدەکان

کورتەی قسە

 بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی UNHCR، سەرکردەی باڵای جیهانی دەبێت بۆ پاراستن و یارمەتیدانی پەناخوازان ، بەڵام هەموو شتێک بە دەستی خۆی ناکات.

- لە کۆتایدا لەم چەند دێڕە تێبگەن

پۆستێکی گرنگە بەڵام لەهەمانکاتیش ناتوانێت لایەنگری کورد بێت بە تەنها بەڵام دەتوانێت 
ڕێکخراوە ناحکومیە کوردیەکان وەک ڕێکخراوی مام و ڕێکخراوی بارزانی مەسعود و مەسرور و ڕێکخراوی ڤیمی لانەی ژنی پێشووی بافڵ و ڕێکخراوی سیدی ژنەکەی قوباد و ڕێکخراوی ڕوانگەی ئیدریسی کوڕی نێچیر و هتد کە هەموویان ڕێکخراوی بە ناو نا حکومین پڕ پارە بکات بە ناوی یارمەتی پەنابەران و پڕۆژەی پەنابەری ، لە هەمانکات لە توانایدا دۆسیەی پەنابەری هەڵبوەشێنێتەوە بەو واتایەی دەتوانێت کە پەنابەرێک داواکراوی یەکێتی و پارتی بوو بە تەلەفونێکی ژێر بە ژێر هەڵبوەشێنێتەوە و بینێرێتەوە ژێر دەستی یەکێتی و پارتی .
بەڵێ ئەم پۆستی بەرهەم بۆ یەکێتی و پارتی گرنگ و گەورەیە بەڵام بۆ خەڵکی ستەم دیدە هیچ سوودێکی نیە بە تایبەت بۆ ۆەنابەرێکی قوڕ بەسەری کوردی دەربەدەری ووڵاتان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست