بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو کوێ
16/12/2025, 22:56 (GMT+1)
زۆر لەمێژە دەمەوێت بابەتێک بوروژێنم لەسەر بزو تنەوەی گۆڕانو ڕێگاچارەو دەرەچەیەک کەلەم قەیرانەی تێیکەوتوە کەهەندێ برادەر لایان داوەو دەیانەوێت ئەم بزوتنەوەیە لەحیزبێکی مۆدرێنەوەبەرەو حیزبێکی تقلیدی بەرن دەیانەوێت مۆرکی تەوریسی سیاسی پێ ببخەشن و بیکەنە میراتی بنەماڵەو خێزان وەک حیزبۆکەکانی تر بەڵام خۆشبەختانە ئەم خەونە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا مردوەو خەونێکی نەزۆکە هیچی لێ سەوز نابێ ئەو نەخشە ڕێگەیەی کەبزوتنەوەی گۆڕانی پێدەکەوێتەوە سەپێی خۆی بریتیە لە یەکلا کردنەوەی موڵکو ماڵیاتی ئەم بزوتنەوەیە وەناوی ئەم بزوتنەوەیە وە جەماوەری ئەم بزوتنەوەیە کێشەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم گروپەی گردی زەر گەتەن کە لەسترا تیژیاندا پەیرەوی لە نهجێک دەکەن کە دەڵێت (شۆڕشمان پێ نەکرێت پێمان تێک دەدرێت )ئەم ئیدیۆمە لەناو هێزەکوردیە کاندا مێژو یەکی دورو درێژی هەیە تا ئیستە نەتوانراوە تەجاوز بکرێت هەر چەندە سەردەم گۆڕاوە سەردەمی زیرەکی دەسکردو سەردەمی قسە کردنی عەقڵە بەڵام لەناو کەلتورو سیاسەتی کوردیدا کەسیاسەتو کەلتورێکی تاسەر ئێسک گوندیە زۆرجار پێک هەڵپژان دروست دەبێت مەبدەئی هێز حوکم دەکات لە زیندو ترین نمونەدا هەرکیەکانو گوندی لاجان و بەرەی گەلن کە قوربانیان لێکەوتۆتەوەو دیمەنی زۆ ناخ هەژێن و جینۆساید کردن تا ئیستەش ئاسەواری هەرماوەو لەکوردستان پەیڕەو دەکرێت ،بۆیە بزوتنەوەیەکی وەک بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەندامانی هەڵقوڵاوی ئەم کۆمەڵگەیەن لەژێر کاریگەری هەمان کەلتوردان بۆیە ئاساییە ئینشقاقو لێک جیازونەوە ڕو بدات و گرنگ ئەوەیە نەگاتە خوێنڕشتن وەک هێزە تەقلیدیە کانی تر ئێمە دەبێت لەبزوتنەوەی گۆڕان یاریەکە بە ئاقڵانە بکەین واز لەکەلتوری یەک بریندار کردن بهێنین تۆ مەت بەخشینەوە خزمەت بەهیچ کاممان ناکات نەئاڕاستەی گردی زەرگەتە نەئاڕاستەی کورد سات دەگێڕنەوە دایکێک منداڵێکی لێ ون دەبێت دوای ماوەیەک منداڵەکە دەدۆزرێتەوە لەلای ژنێکی بێگانەیە کاتێک ئاشکرا دەبێت دەیبەن بۆلای دادوەر دەدوەر بڕیار دەدات کەمنداڵەکە دوکەرت بکەن هەر کەرتێکیان بدەن بە لایەک دایکە حقیقیەکەی دەڵێت بامنداڵەکە سەلامەت بێت بیدەن بەدایکە دۆزەرەوەکە بزو تنەوەی گۆڕانیش گەر درێژە بکێشێت و کۆمسیۆن بڕیار بدات بیدات بەلاکەی گردی زەرگەتە دەبێت ئاڕاستەی کورد سات وەک دایکە حقیقیەکەی منداڵەکە لێببێت گۆڕان بهێڵرێتەوەو بۆیە باش وایە هەردو لا ڕێکەون بەجۆرێک زیان بەبزوتنەوەکە نەگات لەڕوی دەنگ دەرو هەڵبژاردنەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























