تارمایی پوچ
20/12/2025, 21:45 (GMT+1)
سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد ، له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له‌مۆدیلی ٣٣ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان دا ، گەلەکەیان رووبەرووی نه‌هامه‌تی و تراژیدیایی ئیداریی و سیاسیی و ئابووریی و دادوه‌ریی و کلتوریی کردەوە .
گەر بە وردیی بڕوانینە رەهەندیی مێژوویی کورد ، لە دوای جه‌نگی چاڵدیرانه‌وه، جوغرافیای کوردستان کرا به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکی که‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریی ئیسلامی سونه‌ی عوسمانی تورکیا ،به‌شه‌که‌ی تریان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریی ئیسلامی شیعه‌ی سه‌فه‌وی ئێران. .
سه‌رۆکی ئه‌ماراته‌کان و خێڵه‌کانی کورد ، مه‌قاشی سەفەوی و عوسمانی بوون ، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی سونه و شعه‌دا ، دژایه‌تی یه‌کترییان کردوه‌و و یه‌کتریان سڕیوه‌ته‌وه ، کوردیان ، به کورد به کوشت داوه .
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ، له سینارۆی لۆزانی 1923 ، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ده‌وڵه‌تی نوێ ی تورکیا‌و وڵاتانی هاوپه‌یمان ، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژوه‌ندییه‌کانیان ، پەیمان نامەی سیڤەر و ناوی کورد یان لە جوگرافیای نیشتمانه‌که‌ی و جیهان دا سڕییه‌وه .
کوردستانی گەورەیان کرد بە چوار پارچەوە ،دوای دامه‌زراندنی رێکخراوو حیزبە کوردیییەکان ، سه‌رکرده کانی شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان ، یه‌کتریان قبوڵ نه کرد ،کوردیان بە کوردبە کوشت داوه ، ده‌یان تراژیدیا و تاوانیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌رپا کرد.
(شؤڕشی ئەیلوول) ئەنجامەکەی (هەرەس کۆمەڵکوژیی کورد) بوو ، (شوڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان )، ئەنجامەکەی ( ئەنفال و کیمیا باران و گۆرەبەکۆمەڵەکان )بوو،
ئایا لەو هەموو شؤڕشانەدا ، لەناسنامەی جینۆسایدی کورد زیاتر ، کامەیە ناسنامەی شۆڕش و گۆڕانکاریی و ئەلتەرناتیڤ .
له دوای راپه‌ڕین و راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی سەدام و بەعس ، له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ،سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد به هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کانه‌وه ، بە هەمال کلتووری ئەمارەتەکان ،یه‌کتریان قبوڵ نه‌کردوه ، دوو ئەمارەتە کەی سەفەوی و عوسمانی بوون بە دەوڵەتی ئیران و دەوڵەتی تورکیا،
بە پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌را ن، حزبەکان و حکومەتی هەرێم شه‌ڕی یه‌کتریی کوشتنیان چەند بارە کردەووه. ، نەخشەی دهۆک و هەولێرو کەرکوک و سلێمانی یان کردووە به جوگرافیا‌و دوو وڵاتی و دوو کلتووری جیاواز، وه‌ک داگیرکه‌ر انی نیشتمان ، جوگرافیای خاکی باشووری کوردستانیان کرد بە رەنگی سەوزو زەرد ،
دوو خاک و دوو نیشتمان و دوو پەرلەمان و دوو حکومەتی هەرێمی تەریبی جیاواز.
له ١٩٦٤- ٢٠٢٥ ، لە ماوەی ٦٢ساڵ دا ،گرێ ی سایکۆلۆجی مدمنی مەلایی و جەلالی ، بە زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژیی ، به هێزی چەکدار ، په‌لاماری یه‌کتریان داوە ، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌کیان به‌سه‌ر لا یە نە که‌ی تردا زاڵ بێ و و،کۆنترۆڵی لایەنە کەی تربکات،ببێ بە دەسەڵاتی تۆتالیتاری کورد.
سه‌رکرده‌کان بەهامان پەروەردی کلتووریی ئەمیریی ئەمارەتەکان ، له رووی سیاسیی و مێژوویی و ئابووریی و کلتووریییەوە ، سێبەری داگیرکەرانی خاکن ، گەر به‌راوردیان بە سەرکردەکانی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا بکه‌ین ، رؤڵی سەرکردە نابینین .
دەسەڵاتدارانی کورد ، ته‌نیا خاوەنی هه‌ڵه یه ک و دوو هه‌ڵه نین ، خاوەنی ده‌یان ، سەدان زنجیره هه‌ڵه ی تراژیدیای مێژوویی و چەند بارەن ، گەر راکشاوانە ، رای گەلی کورد‌و رای گشتی جیهان وەربگیرین ، تارمایی دەسەڵات دارانی کورد ، له ئاستی کۆمەڵکوژیی و رەشەبای ژەهرو ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا نین ، .لە ئاستی زه‌مه‌نی تیژ تێپه‌ڕی رووداو و گۆڕانکارییه خێرا کانی هەرێم و عێراق و دەرەوەدا نین .
رق و سیناریۆیی چاڵ هەلکردن وکوشتن وبڕین و تۆڵه کردوە یان کردوە بە کلتووری سەردەم ، له تارمایی زەلکاویی بنەماڵەو حزب دا ، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان ، بە رق و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە خنکاندووه .
په‌رله‌مان و حکومه‌تیان به هەمان کلتووری رق و تۆڵه و سیناریۆیی ، یەکتریی سڕینه‌وه وتوندوتیژیی ، په‌روه‌رده کردووه.
گرێ ی ئالۆزیی مەلایی و جەلالی ، هەموو بەهای سەرەوەیی وشكۆی شەهیدەکانیان ، لە هەردوو هێڵە تەریبەکانی دەسەڵاتیان دا زیندەبەچاڵ کرد ،.
جیاوازیان لە نیوان بەهای شکۆی شەهیدان و سەروەری پێشمەرگەو خیانەتی خائین و تاوانباران دا نەهێشت ، بەهای مافی هاوڵاتی و ناسنامەی تاکی کوردیان لە تارمایی پوچ و پوچگەرایەتی دا ون کرد،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























