کۆیلە
25/12/2025, 23:54 (GMT+1)
(1) (شۆڕشی ئەیلوول):
شۆڕشی ئەیلوول ، پارتی دیموکراتی کوردستان ،لە ١٩٦١ – ١٩٧٥ ، لە ماوەی (١٥)ساڵ دا حکومەتی عیراقی عەرەبی سونە ی ئیسلام ، لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف و عەبدولرەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەکر، کۆمەڵ کۆمەڵ کوژی کوردی کرد و مەلای و جەلالی لە ١٩٦٤- ١٩٧٠ کوردیان بە کورد بە کوشت دا ، بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ تارادەیەک بارو دۆخی باشووری کوردستان ئاسایی بووەوەتا ئازاری ١٩٧٥.
ئەنجام:
لە ٦ی ئازاری ١٩٧٥،حکومەتی عیراق ، بە پێ ی رێکەوتن نامەی، سیناریۆی جەزائیر ی نێوان سەدام حسین و محەمەد رەزا شای ئێران بە هەماهەنگی هاوەری بۆمیدیەن، بە بڕیاری شای ئێران ،شۆڕشی ئەیلوول ئاش ، بەتاڵی کرد .
مرۆڤی کوردیان روبە رووی داڕمان و هەرەس کردەوە ،گوندەکانی سەرسنووری عێڕاق –ئێران –تورکیا ، لە باشووری کوردستان خاپوورکران ، ژێرخانی ئابووریی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری کوردستان یان داڕمان، حکومەتی عێراق جوتیاری ئەو ئەو گوندانەیان گواستەوە و لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دابڕین ، بێ کارو کاسپی ، رووبە رووی ژیانێکی دۆزەخ ئاسا ی بێ بژیوی کرانەوە، مرۆڤی کورد لە خوار هاوڵاتی دووەەمی عەرەبی عیراقی دا بوو.
(2) (شۆڕشی نوێ وشۆڕشی گوڵان):
شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان بە رابەرایەتی یەکیتی و پارتی لە ١٩٧٦- ١٩٨٨، لە ماوەی و(١٣) ساڵ حکومەتی عێراقی عەرەبی سونە ، کۆمەڵکوژی مرۆڤی کوردیان کرد ، حزبەکانی شاخ وشۆڕش ، لە و شاخ و گوندانە جارێکی تر کوردیان بە کورد بە کوشت دایەوە:
ئەنجام:
لە زیندانەکانی موسڵ و ئەمنی عامەو ئەبوغرێب ، دەیان ،سەدان کەس ، لەسێدارە دراو گوڵە باران و بێ سەروشوێن کرا ، لە ١٩٨٨دا ئەنجامی کۆتایی بەرەیی کوردستانی ، رەشەبای ژەهرو ئەنفال گۆڕەبەکۆمەڵەکان بوو.
( 3 ) (رەپەڕین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم) :
لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ راپەڕین بەرپا کرا، حکومەتی عێراق لە کوردستان نەما ، لە ١٩٩٢پەلەمان و حکومەتی هەرێم دامەزرا ، لە٥ی ئازاری ١٩٩١- ٩ی ٤ی ٢٠٠٣لە ماوەی (١٣)ساڵی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ی کوردستان ، حکومەتی عێراق ی شیعەی ئیسلام ، سنووری جوگرافیای باشوروری کوردستان ، لە جەبەل حەمرینەوە تەعریب کرد ، جارێکی حزبەکانی کوردستان ، لە ژێر بەیداخی هەرێمی کوردستان دا ،کوردیان بە کورد بە کوشت دایەوە،جوگرافیای دهۆک و هەولێرو سلێمانی و کەرکوکیان کرد ، بە دووپەرلەمان ،دوو حکومەت ،یەکیان گرتەوە.
لە ١٩٩١-٢٠٢٥، لە ماوەی ( 35) ساڵی دەسەڵاتی حزبی کورد و حکومەرتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێ ی عێراقی شیعەی ئیسلامی:
ئەنجام :
حزبەکان و حکومەتی هەرێم ، هەموو تاوانبارانی ئەنفال یان پاراست و دایان مەزراند ، یاسای بڕیاری دادگای جینۆسایدی کوردیان خستە پەراوێزەوە و گوێیان لە داواکاری کەس و کاری ئەنفالەکان نەگرت و داواکانیان رەد کردنەوە .
کەسو کاری ئەنفال و خەڵکی گوندەکانیان لە ئۆردوگاکانی سەدام دا دانایەوە ، لە دۆزەخەدا خانوویان بۆ دروست کردنەوە ، کۆچی پێچەوانەیان بۆ نەکردنەوە ، بۆ ئەوەی بگەرێنەوە گوندەکانیان و سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ، کارگەیان بۆ بەرهەمە کانیان دانەنا ، ژیرخانی کشتوکاڵی و ئاژە ڵدااریان نە بوژاندەوە ، پەرلەمان و حکومەت نوێنەری دوا سەرەتاییەکانی خەڵک نە بوون ، تەنیا نوێنەری ژمارەی کورسی ودەسەڵات بوون.
( 4 ) (نەمانی سەدام و حزبی کورد وعێراقی شیعە)
لە ٩/٤/ ٢٠٠٣- ٩/١٢/ ٢٠٢٥، دوای نەمانی دەسەڵاتی سەدام و بەعس ، لە ماوەی(٢٥)ساڵی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ی شیعەی عێراق، جگە لە تراژیدیا ، هیچ مافێکی کوردیان ، لە سیستیمی دەستوورو یاسای عیراقی فیدراڵیدا دا ، بۆ (کورد )دیاری نەکرد.
ئەنجام:
دەسەڵاتدارانی کورد ، سەرەوەری و شکۆی (خوێنی شەهیدانی نیشتمان و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو ناوچە جیاجیاکان وگۆڕەبەکۆمە ڵەکان و رەنجی پێشمەرگەو زیندانیانی سیاسی )یان ، کرد بە قوربانی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەولیرو بەغداد
،دوا ئەنجام :
تاکی کورد یان ،لە سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان ودەوڵەتی عێراق دا ، کرد بە کۆیلە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























