بۆ یەکەمینجار بە تۆماری دەنگی خیانەتێکی تری جەلال تاڵەبانی
26/12/2025, 0:00 (GMT+1)

تۆمارێکی دەنگی جەلال تاڵەبانی کە داوا لە دکتۆر قاسملۆ دەکات ببێت بە پیاوی ئێران و کار بۆ سەرخستنی جمهوری پەت و سێدارەی ئێران بکات ، ئەم تۆمارە بەروارەکەی ساڵی ١٩٨٩ یەو ماوەی تۆمارە دەنگیەکە ٤٥ دەقەیە و تیایدا جەلال تاڵەبانی و دکتۆر قاسملۆ و نوێنەری تیرۆرستانی ئێران کۆبونەوە دەکەن تا قەناعەت بە قاسملۆ بهێنن کە بچێتە بەرەی ئێران و ویلائی خۆی بۆیان دووپات بکات و وەک جەلال تاڵەبانی دەڵێت بۆ سەرخستنی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی نوێی ئێران کار بکەین . لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە جەلال تاڵەبانی وەک خۆی جاشی ئێران بوە خواستی بوە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانیش بهێنێتە پێڕی خۆی ، ئەم تۆمارە نهێنی گەلێکی زۆری تێدایە هەوڵ ئەدەم لە دەمەکانی داهاتوو هەموویتان بۆ بڵاو بکەمەوە .
تێبینی : ژێر نووسەکە بە زیرەکی دەستکردە بۆیە لەهەر کەم و کوڕیەک ببورن . (کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە)
https://www.facebook.com/reel/876642251426464
زانکۆ ناصر احمد بگستافی کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

