<

ئۆقیانوسێک لە تاوانەکانی سەرانی باشوور و خیانەتەکانیان بەرامبەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەڵگەنامە دزە...

26/12/2025, 0:05 (GMT+1)
ئۆقیانوسێک لە تاوانەکانی سەرانی باشوور و خیانەتەکانیان بەرامبەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەڵگەنامە دزە پێکراوەکاندا 
🔻 تیرۆرکردنی ١٥١ ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە باشووری کوردستان لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانی بە ئاگاداری سەرکردایەتی باشوور بوە 
لە دوای  ساڵی ١٩٩١ و داگیرکردنی باشوور لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ، باشوور بوە بە زەوی تەسفیاتی دژبەرەکانی دەوڵەتانی نەیارانی کورد بە تایبەت ئێران و تورکیا و تیایدا ڕۆژانە گوێبیست و بینەری کردەوە تیرۆرستیەکانی دەوڵەتی ئێرانی و دەوڵەتی تورکیا لە باشوور دەبین ، لەم بابەتەدا باس لە کردەوە تیرۆرستیەکانی دەوڵەتی داگیرکاری ئێرانی و دەزگا بەدناوەکەی ئیتڵاعاتی ئێرانی دەکەین کە بە چاو ساخی هەر دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەستکراوە بوە لە لەناوبردنی نەیارانی دەوڵەتی تیرۆرستی جمهوری ئێرانی ، بە پێی بەڵگەنامەیەک لە ساڵی ١٩٩١ تا ساڵی ٢٠٠٧ لە باشووری کوردستان ١٥١ کادری حزبی دیموکراتی ئێران تیرۆر کراون و کە زیاتر لە ناوچەی سلێمانی بوە بە تایبەت لە ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٥ کە تیایدا ٢٥ کادری ئەو حزبە بە ڕۆژی ڕووناک و لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی لای نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی و لای محکمە و کۆڵانەکانی ئازادی و هەوارەبەرزە و توی مەلیک ، دواتریش کۆمەڵێکی تری ئەو کادرانە لەلایەن ئاسایش و دەزگای زانیاری و دەزگای پاراستنی هەردوو حزب و هێزە چەتە ڕێگرەکانی اتڵاعات (حەمەی حاجی محمود ) تەسلیم بە ئێران کراونەتەوە و دواتر لە سێدارە دراون ئەمە جگە لە ئەندامانی پژاک کە کراونەتە ئامانج لەلایەن ڕژێمی پەت و سێدارەی ئێران و ڕژێمی تیرۆرستی تورکی لە باشوور ، ئێستا دەپرسین سەرکردایەتی دیموکرات و پژاک و پەک کەی تۆڵە لە خیانەتکارانی باشوور دەکەنەوە ؟؟
 تا کەی بارەگا و کادر و ئەندامانیان دەکرێتە ئامانج و سەرکردایەتی ئەو حزبانە لێی بێ دەنگ دەبن ؟؟ تا کەی باشووریەکان باجی خیانەتی سەرکردایەتی بە زۆر خۆسەپێنی کورد ئەدەن و کەی دژیان ڕادەپەڕن ؟؟  تیرۆرکردنی کادرانی هەر حزبێکی پارچەکانی تری کوردستان  بە هەر پاساو بیانویەک دەچێتە قاڵبی ترسنۆکی دەوڵەتانی داگیرکەر و سەرشۆڕی سەرکردایەتی باشوور بۆ دوژمنانی کوردستان .
🔻 هەروەها بە پێی ٥ بەڵگەنامەی دزەپێکراو پەیوەندی دەزگای زانیاری یەکێتی و ئێران دەخاتە ڕوو کە چۆن یەکێتی هاوکاری ئیتڵاعاتی کردوە لە کوشتن و فڕاندن و چەککردنی کادری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژێمی پەت و سێدارە 
  بەڵگەنامەیەک کە لە ساتە وەختی شەڕی برا کوژییە لە باشوور کە مەسعود بارزانی لە دەزگای زانیاری یەکێتی دزەی پێکردوە و دواتر تەسلیم بە ئەمریکیەکانی کردوە 
تا وا لە ئەمریکیەکان بگەیەنێت کە تاڵەبانی و ئیتڵاعات و ئێران پەیوەندیەکی توند لە نێوانیان هەیە ودەیانەوێت هێرش بکەنە سەر پارتی و پارتی بسڕنەوە 
لەم بەڵگەنامەیەدا ناوی هەموو گیراوان و هەموو ئەوانەی تێدایە کە لە دەسەڵاتی پەت و سێدارە ڕایان کردوە  تا خۆیان بگەیەننە بەهەشتی کوردان کە باشووری کوردستانە بەڵام دەسەڵاتتدارانی باشوور و دەزگای بەدناوی زانیاری یەکێتی و ئاسایشی یەکێتی  گرتویانن و تەسلیم بە ئێرانی کردونەتەوە ، تەنانەت ناوی جەللاد و بکوژەکانی کادرانی تیرۆرکراوی حزبی دیموکراتی تێدایە لە سلێمانی کە چۆن ئاسایش و دەزگای زانیاری پارێزگاریان لێ کردوون و دواتر بە سەلامەتی گەیاندویاننەتەوە دەستی سەرۆکەکانیان لە ئیتڵاعات و سووپای پاسداران ، هەر لەم بەڵگەنامەیەدا ناوی نووسەرێکی گەورەی ئێرانی تێدایە کەلە دەسەڵاتی ئێران ڕایکردوە بە مەبەستی چوونە دەرەوەی ووڵات بەڵام یەکێتی گرتویەتی و دواتر تەسلیم بە ئیتڵاعاتی کردوە ...!!!
تب : بەڵگەنامەکەم بۆ کردونەتەوە بە شێوەی تێکست و لە هەمانکات کۆپی بەڵگەنامە ڕەسمیەکە لە کۆمێنت دادەنێم .. 
(( هاوکاری نێوان دەزگای زانیاری و وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانی )) 
- ڕۆژی ١/٦/١٩٩٥ هەیئەیەکی دەزگای زانیاری سەردانی تارانی کرد ، لە ماوەی (١٥) ڕۆژ مانەوەیدا ، دوای چەندین کۆبونەوە لەسەر هاوکاری نێوان دەزگای زانیاری و وەزارەتی ئیتڵاعات ڕێککەوتنێک ئەنجامدرا ، ئەمڕۆ شەش مانگ بەسەر ئەو کۆبوونەوانەدا تێدەپەڕێت ، لەو ماوەیەدا لەلایەن ئێمەوە ئەم هاوکاری و چالاکیانە بە قازانجی وەزارەتی ناوبراو و کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراون :
لە بواری زانیاریدا ، ئێمە بە بەردەوامی زانیاری پێویستمان لەسەر دام و دەزگاکانی ڕژێمی عێڕاقی ، حزبی بەعس ، سووپای عێڕاقی ، گۆڕانکاریەکانی ناو ئەو دام و دەزگایانە ، هەروەها حزب و ڕێکخراوەکانی ناوخۆی کوردستان و معارضەی عێڕاقی .. چ لە ڕێگای ئاغای کاظمی کە لە مصیف دادەنیشێت ، یاخوود ئاغای پەناهی کە نمایندەی اطڵاعاتە لە سلێمانی یاخوود لە کاتی سەردانی برادەران ئەمیری و هاشمی دراوە بە وەزارەتی اطڵاعات .
لەسەر داواکاری خۆمان وەزارەتی اطڵاعات بنکەیەکی لە ناو سلێمانی کردۆتەوە کە ئاغای پەناهی ئیشوکارەکانی ئەو بنکەیە بەڕێوە دەبات ، لەوبارەیەوە هاوکاری پێویستمان کردووە ، هەر داواکارییەکی لە ڕووی معلوماتیەور هەبوبێ درێغی نەکراوە .
هاوکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بواری پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران : 
-  بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە برووسکەیەکیدا ڕۆژی (١٣/٨/١٩٩٥ ) بە ڕەسمی داوای لە هەموو سەیتەرەکان و بازگەکان کرد کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە چەکدارانی حزبەکانی ئێران نەدرێت نزیک سنوورەکانی ئێران ببنەوە .
- هەردوای ئەم برووسکەیە تا کو ئێستا (٦) پۆل چەکدار دەستگیرکراون و چەک و تەقەمەنی و سیارە و وەسائیلەکانیان مصادەرە کراوە و ماوەی جیاجیاش لە زیندان ماونەتەوە بەم شێوەیە :
- أ- سەرەتای مانگی ٩ مەفرەزەیەکی ٧ کەسی (حدکا ) لە سەیتەرەی شانەدەری دەستگیرکران ، دوای مصادەرە کردنی چەک و کەل و پەلەکانیان ماوەی (٤٥) ڕۆژ لە زیندان مانەوە ، فەرماندەکەیان ناوی (اسعد مقدسی ) بوو .
- ب- ڕۆژی ٦/١٠/١٩٩٥ مەفرەزەیەکی چوار کەسی (حدکا) لە نزیک پێنجوێن دەستگیرکران ، دوای مصادەرە کردنی چەک و کەل و پەلەکانیان ، ماوەی ٣٥ ڕۆژ لە زیندان مانەوە ، فەرماندەکەیان ناوی (مارف ڕەمەزان ) بوو .
-ج- ڕۆژی ٢٠/١٠/١٩٩٥ مەفرەزەیەکی شەش کەسی (حدکا ) لە سەیتەرەی شانەدەری دەستگیرکران ، دوای مصادەرە کردنی کەل و پەلەکانیان ، ماوەی (٥٠) ڕۆژ لە زیمدان مانەوە ، فەرماندەکەیان ناوی (کمال الدین محمدی ) بوو .
-د- ڕۆژی ٢/١١/١٩٩٥ مەفرەزەیەکی سێ کەسی (حدکا ) لە شارۆچکەی عەربەت دەستگیرکران ، دوای مصادەرە کردنی چەک و کەل و پەلەکانیان ، ماوەی (١٠) ڕۆژ زیندانی کران .
-ه- ڕۆژی ٣/١٢/١٩٩٥ مەفرەزەیەکی (٨) کەسی (حدکا) لە ناوچەی پێنجوێن دەستگیرکران ، دوای مصادەرەکردنی چەک و کەل و پەلەکانیان زیندانی کران .
- و- ڕۆژی ٢٦/١٢/١٩٩٥ مەفرەزەیەکی چوار کەسی (حدکا) لە ناوچەی پێنجوێن دەستگیرکران دوای مصادەرەکردنی چەک و کەل و پەلەکانیان زیندانی کران ، فەرماندەکەیان ناوی (محی الدین خان احمد ) بو ، شایەنی باسە ئەو مەفرەزەیە بۆ کاری تەشکیلانی لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە ئاودیوی ئێران ببون .
-لە ڕێگەی مەڵبەندی هەشتی ڕاپەڕینەوە توانیمان دوایین بارەگای (حدکا ) لە قەڵادزێ بۆ ڕانیە دەربکەین .
- *هاوکاری لە بوارەکانی تردا : 
أ- ڕۆژی ٧/١٠/١٩٩٥ لە بەردەم بنکەی سازمانی خەباتتدا لە ناو شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لەلایەن ( ئازاد ئیبراهیم نادری ) ئەنجامدرا و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا ، ڕۆژی ٢٤/١١/١٩٩٥ ناوبراو تەسلیم بە برادەر هاشمی کرایەوە .
ب- لە مانگی ١٠/١٩٩٥ دا دووکەس بە ناوەکانی (سیروان و عدنان ) کە لە عەمەلیاتی چەکداری دژ بە چەکدارانی (حدکا) بەشدرا ببون و لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابون ئازادکران و تەسلیم بە ئاغای هاشمی کرانەوە .
* کریمی جەوادیان نوسەرێکی ئێرانی بو ، ڕایکردبو دەیویست بۆ دەرەوەی ووڵات بڕوا ، تەسلیم بە برادەران (عبادی و ڕەحیمی ) کە سەر بە سوپای پاسدارانن کرایەوە .
* محمد عەلی حسێن ناسراو بە خالقی دانیشتووی سلێمانی بە تاوانی درووستکردنی سپاچەک و کۆبین و ناسنامەی ئێرانی ، ڕۆژی ٢١/١٠/١٩٩٥ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا ، بەڵگەو ئیستنادە تەزویرەکانی تەسلیم بە ئاغای کامیلی کران .
* بەرنامەیەکمان لە بواری عەمەلیات دژ بە منافقین داڕشتوە ، بۆ ئەو مەبەستە تواندرا لە مانگی ٩و١٠ دا چەندەها وێنە و نەخشەی مقراتی منافقین لە بەغدا و شوێنەکانی تر ئامادە بکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە .
* لە هەمان کاتتدا و لە سەر داواکارێ برادەرانی کرمانشاه بەردەوام لە ڕێگەی جهازەوە ، لە هەواڵ و دەنگ وباسی گرنگ و ڕۆژانە ئاگادارمان کردونەتەوە .
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە
https://www.facebook.com/reel/832672982931488
زانکۆ ناصر احمد بگ
ستافی کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست