<

لافاوەکەی چەمچەماڵ چەند سەرنجێک

30/12/2025, 0:06 (GMT+1)
ئەو کارە ساتەی لەچەمچەماڵو دەڤەری تەکیە ڕویدا کۆمەڵێک سەرمایەدار ئەو هەلەیان قۆستەوە بەناوی خێرو یارمەتیەوە کەوتنە پارە کۆ کردنەوەو یارمەتی دان ئەم هەڵوێستە هەڵوێستێکی مرۆڤانەیە و هەمو کەس پاڵ پشتی و دەست خۆشیان لێدەکات بەڵام گەر ئەم کارە ببێتە جۆرێک لەبازر گانی و خۆ عەرز کردن خۆ نیشاندان ئەوا زیانی لەقازانجی زیاترە من پێم سەیرە ئەم دەیان ملیۆن دۆلارەی کۆ کرایەوە دەبوایە چەمچەماڵو تەکیەیەکی تری پێ دروست کرایە دەبوایە هەمو ماڵێک دەفتەرێک دۆلاری پێ بدرایە دەبوایە سەرجەم خانو قوتابخانەکانی پێ نۆژەن بکرابایەتەوە کەچی نەک ئەوە نەکرا بگرە خانەوادەی وای تیایە هەمو ماڵەکەی وێران بوە ٥۰۰ ەەزار یان ملیۆنێکی پێدراوە ئەو هەمو پارەیەی خێر خوازان چی لێهات؟ بۆ کەسێک یان لایەنێکی معنی هەموی کۆنەکردەوەو بەیەکسانی دابەشی بکەن بەسەر خەڵکیدا ؟ بۆ بەبەر چاوی ڕاگەیاندنەوە لیژنەیەک هەڵنەسا بۆ بەڕێو بردنی ئەم پڕۆسەیە بۆ هەموکەس بەبێ دیراسەو بەبێ لێکۆڵینەوە هەڕەمەکی پارەو پیتاک کۆدەکەنەوە کەسێک یان لایەنێکی معنی نایەتو لەچوار چێوەی پرۆسەیەکی داد پەروەرانەدا ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدات یارمەتی کۆمەک بگەیەنێتە هەمو زیان لێکەوتوان بەبێ جیاوازی هەرڕۆژەو منداڵێک دەهێنن دەیخەنە سەر شاشەو دەیکەنە قوربانی کۆکردنەوەی پارەو پیتاک ئەمە کەی ڕەوایە لەهیچ دینو ئاینێکدا ڕەوا نیە مرۆڤ بکرێتە کاڵای کۆکردنەوەی پیتاکو پارە یان دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە خۆیان بەفریشتە پیشانی خەڵک بدەن مرۆڤی ئێمە تێک بشکێنن خۆشیان لە ودیو دەمامکەکانیانەوە هەمو بێچوە شەیتانن ڕاگەیاندن کاری واهەیە لەبەردەم شاشتدا فرمێسکی تیمساحی دەڕژێت بۆ لێقەو ماو زیان لێکەوتوان کەچی لەودیو ماسکەکەیەوە خاوەنی موچەی زەبەلاحە خاوەنی مەشروع و خاوەنی عەرزەو خانوی ملیۆن دۆلاریە حیزبەکەی بەرپرسیارە لەدزینو تاڵان کردنی داهاتی نەوتو غازو شتی تریش دێتو دەیەوێت هەم حیزبەکەی هەم خۆی وەک فریشتە نیشان بدات وادەزانێت خەڵکی گێلەو نازانن لەژێر ئەو ماسکەدا شەیتان ئاسا خەریکی دزیو دەغەڵی داپۆشینی ئاغاکانیەتی ولیەم ڕایش چەندین ساڵ لەمەو پێش لەکتێبی گوێ بگرە ئەی پیاوی بچوک وتویەتی مرۆڤ لەژێر دەمامکە سروشتی و مرۆیەکەیەوە هەمیشە بەدو سەر سەختە ئەم دێڕە بۆ سەرجەم ڕاگەیاندن کارو کەسە حیزبی و خێر خوازەکان ڕاستە چونکە ئیلا هەدەفێک یان مەرا مێکیان هەیە لە پێشکەش کردنی ئەو سەدان ملیۆن دۆلارەی کە ڕاگەیاندنەکان دەهۆڵی بۆدەکوتن 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان