<

خۆری رۆژئاوا

09/01/2026, 20:34 (GMT+1)
لە ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیا،  بە پاڵپشتی روسیاو  بێ دەنگی ناتۆ وزلهێزەکانی دنیا ونەتەوەیەکگرتوەکان  ،لە (ئەپەراسیونی لقی زەیتون) دا ، بە هەمووهەموو تەکنەلۆژیای عەسکەری نوێ و  ‌بە هێزی ئاسمانی سەنگەری شەرڤانان وهەموو گوندەکانیان لە (عفرین)،نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن   کرد.
بە سیناریۆی بەرژەوەوندییەکانی هەرێمیی و ناوخۆیی و هێزە نیو دەوڵەتیەکان ، هێزە سەربازییەکانی تورکیا وگروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان ، لە باکووری رۆژئاواوە چوونە ناو عفرینەوە. 
دوای نەمانی ئەسەد ، جارێکی تر ، ئەردۆغان ، بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای  نێو دەوڵەتی ،هێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو هێزی ئاسمانی ومیت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی  سوریا  ،هەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا- سوریا ، بە بەر چاوی هەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.
پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو،  بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون وگەنم و روەک و  و ئاو هەوا ، هەر  هەمووی نوقمی ژەهری باروت کرد ، بۆ کۆمەڵکوژیی  مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.
ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی ، بە تەکنەلۆژیای سەربازی ، هەموو چراخانی  گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک  شکاند ، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات  بە شەوەزەنگ . 
  ئەزموونی(حوکمی خۆبەڕیوەبردن)، لە رۆژئاوا بە تێكشکانی داعش و تێک شکانی سوپای ئەردۆغان و هەنگاوە نوێکانیان ،  بووەبە مایەی تێڕامانی  کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا .
 ئەزموونی رۆژئاوا  شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو ، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو  ، گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو ، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیا جیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
 بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی  نەتەوە یەکگرتووەکان  و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا ،بە گەمەکانی ئەمەریکاوە  ،بەرامبەربەو هەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان ، رەوایی و بەردەوامی،  بە کاری تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا،  لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن .
 سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم،  نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی کوردستانی رۆژئاوانین ، بە پێجەوانەوە  دەروازەکان سەر سنووری کوردستانیان  لەسەر داخستوون .
 بە شانازییەوە لە گەڵ  ئۆردغانی تیرۆریست وکورد کوژ  دادەنیشن و گفتوگۆوی  نهینی وداخراو لە گەل  ئەو  فریاد رەسە  دەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن  .
گروپە تیوریستەکانی (عشات و حمزات و نورەدین) ، بە پلان و بەرنامەی نەخشەی سیناریۆی ئۆردوغان و ناتۆو وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا و سەرۆکی سوریا ئەحمەد حسین شەرعناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی )، بە تەکنەلۆژیای چەکی کۆکوژیی ، (کۆمەڵکوژیی . منداڵ و پیاو و ژنی ) دانیشتوانی ( عەفرین  و باکووەری حەلەب )دەکەن .، ئاگربارانی هەردوو گەڕەکی (ئەشرقیە و شێخ مەقسود دەکەن .
 ئەرکی نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکێکی کورد ە ، بەهەموو توانا جیاجیاکانەوە ،پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمخۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە هەڵبێت و بگاتە هەمووبستێکی نیشتمان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان