داهاتووی کوردستان
17/01/2026, 20:13 (GMT+1)

نه‌ته‌وه‌يه‌ك بە چەقۆی جوامێری و گەمژەیی خه‌ريکی کوشتنی خۆيه‌تی
سه‌ده‌يه‌كه ئەدەبیاتی کوردی خەریکی ساغکردنەوەی "مەزلوومییەت" ە وەك تەنیا سووتەمەنی بۆ دۆزەکەی، وه جوگرافیا و پیلانی نێودەوڵەتی و خیانەتی دراوسێ و دۆسته‌کانی بە بەرپرسیاری شکسته بەردەوامه‌کانی دۆزی کورد زانیوە.
بەڵام تێڕوانینێکی سارد و ورد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەگوزەرێت، ڕاستییەکی تاڵتر دەردەخات: ئێمە تەنیا بە دەستی دوژمنەکانمان ناکوژرێین، بەڵکو بە "جوامێری"یەکی دەستکرد، و گەمژەییەکی ستراتیژیی بۆماوەیی، و لێبووردەییەك کە سنووری لۆژیکی مرۆیی بەزاندووە، خەریکی کوشتنی خۆمانين..
لە ستایشی دڵڕەقیدا: بۆچی کورد پێویستی بە "که‌ڵبه"يه‌که کە نییەتی؟
مێژوو سەلماندوویەتی کە "چیا" هەرگیز بەس نەبووە بۆ پاراستنی نەتەوەیەك کە فیکری "تۆڵە و به‌رپه‌رچدانه‌وه" (الردع)ی نەبێت. لەکاتێکدا دراوسێکانمان ئیمپراتۆریەتەکانیان لەسەر تەرم و که‌له سه‌ری نەیارەکانیان بونیاد دەنا، کورد ده‌ستی بە کۆمه‌ڵه دروشمێکی به ڕواڵه‌ت جوان و به ناوه‌رۆك پوچ و بێماناوه گرتوه کە به‌ده‌ردی جيهانێك ناخوات که له ڕابردوی دوور و نزيك و له ئێستاشدا به ده‌ردی که‌س وه له سه‌روو هه‌مويانه‌وه به ده‌ردی کورد ناخوات.
ئه‌م دروشمانه که زۆر له‌لايه‌ن کورده‌وه ئه‌وترێنه‌وه ئه‌مانه‌ن : ئێمه ميلله‌تێکی ئاشتيخوازين ، ئێمه هيچ کات خاکی هيچ نه‌ته‌وه‌يه‌کی ترمان داگير نه‌کردوه ، ئێمه لێبورده‌ين له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانمان ، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش که ئه‌نفالمان ئه‌که‌ن ، کيميایی له دژمان به‌کار دێنن ، شار و دێکانمان بۆردومان و وێران ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش که شه‌ره‌فمان ئه‌تك ده‌که‌ن!
ئەم لێبووردەییە نالۆژیکییەی کە هەزاران ساڵە بەردەوامە، هۆکاری سەرەکییە کە بووینەتە پاروویەکی ئاسان بۆ نەتەوەکانی دەوروبەرمان
. لە جیهانی سیاسەتدا، ئەو نەتەوەیەی تۆڵەی قوربانيه‌کانی نەکاتەوە و باجێکی قورس بۆ هەر دڵۆپە خوێنێکی ڕژێنراو دانەنێت، نەتەوەیەکە گڵۆپی سەوز بۆ جەلادەکەی دادەگیرسێنێت تا دووبارە سەری ببڕێتەوە.
کۆتایی جوگرافیا: بۆچی کورد بەرگری لە جەلادەکەی دەکات؟
لوتکەی شێتیی سیاسی ئەمڕۆ لەوەدا دەبینرێت کە پیاوانی ئایینی و خەڵکی ئاسایی کورد دەبینین بەرگری لە پاشماوەی تاقمە تیرۆریستییەکان دەکەن کە لە حەلەب و عەفرین و شەنگال خەڵکی ئێمەیان سەربڕی.
ئێمه‌ی کورد چۆن گەیشتینە ئەم قۆناغەی "دابەشبوونی کەسایەتی"؟
دوژمنان سەرکەوتوو بوون لە داگیرکردنی مێشکی کورد لەژێر ناوی "برایەتی درۆینە"، تا گەیشتووەتە ئەوەی قوربانی لۆمەی پارێزەرەکەی دەکات و پاساو بۆ سەربڕەکەی دەهێنێتەوە. ئەم "خۆکوژییە فیکرییە" مەترسیدارترە لە داگیرکاریی سەربازی که قۆناغی پێش هێرشی سه‌ربازی گه‌وره‌يه يان هاوته‌ريبه له‌گه‌ڵی و کار له‌سه‌ر ناوخۆی کورد ده‌کات و له‌ق و فشۆڵی ده‌کات و ده‌بێته ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك “ ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی کورد له ڕۆژاوا و باشور به نمونه “ وه ده‌يکاته ڕووداوێکی ئاسایی و قبوڵکراو لای تاکی کورد
ئيسلامی سياسی له‌ڕێی مه‌لاکان و ئيخوان و سه‌له‌فيه‌کان و له‌شکرێك که‌سی داشۆراو له کورد بون که‌وتونه‌ته ناشرينکردنی کورد بون ، نا ، که‌وتونه‌ته به تاوان نيشاندانی کورد بون ، که‌وتونه‌ته به‌رز ڕاگرتنی سوڵتانه تۆپيوه‌کانی عوسمانی و جۆلانی تيرۆريست و ئه‌ردۆغانی کوردکوژ و به ڕاست و چه‌پدا به کورددا ده‌ڕشێنه‌وه. ئه‌مانه بێ هۆ ئاوا به چڕی ده‌ستيان به جوڵه نه‌کردوه. به داخه‌وه له باشور له‌سه‌ر ئاستی حکومی و جه‌ماوه‌ريش جوڵه به‌رامبه‌ر ئه‌مانه نيه. .
کۆماری هۆل-ی داهاتوو: پاسەوانیکردنی ئەو چەقۆیەی ئاماده ده‌کرێت بۆ سه‌ربڕينمان
ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات سەرکەوتن نییە، بەڵکو چاوەڕوانییەکی کارەساتبارە بۆ "کاتژمێری سفر". هێزەکانمان کە پاسەوانی هەزاران داعشی ناو کەمپەکان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی شەرعییەتێکی نێودەوڵەتی بێبایەخ، لە ڕاستیدا پاسەوانی "سوپایەکی شاراوە" دەکەن کە لەگەڵ یەکەم هێرشی تورکیا و جۆلانی، لە ناوەوە وەك خەنجەرێکی ژەهراوی لە جەستەی کورد دەدرێن له‌و کات و ساته‌دا که تورکيا دياری کردوه.
بەخێوکردنی بکوژ و پاراستنی لە جیاتی سزادانی، گەمژەییەکی ستراتیژییە کە کارەساتی گەورەتر لەوەی ئێزیدییەکانی لێ دەکەوێتەوە
هێزه‌کانی سوريای ديموکرات ساڵانێکی زۆره بونه‌ته پاسه‌وانی کۆمه‌ڵێك که‌مپ که گه‌وره‌ترينيان کامپی هۆله و پڕه له داعشی کورد کوژ و مرۆڤ کوژ و ئه‌مانه بۆمبێکی ته‌وقيت کراون به کوردانی ڕۆژاوادا ده‌ته‌قنه‌وه به‌مزوانه.
خیانەت لە باشوور و مەترسییەکانی ڕۆژهەڵات
لەکاتێکدا دەستەبژێری سیاسی لە باشوور خەریکی کۆکردنەوەی سەروەت و ئاسانکاری بۆ "تەعریبی نەرم"ن لە ڕێگەی فرۆشتنی زەوی و شوقه و ڤێلا به عه‌ره‌ب که ئه‌نجامه‌که‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ئه‌بێت، مەترسییەکی گەورە له داهاتويه‌کی نزيكدا ڕوو لە ڕۆژهەڵاتيش دەکات. ڕووخانی ڕژێمی ئێران تەنیا بەرەبەیانی ئازادی نابێت، بەڵکو ئەگەری دەستپێکی شەڕێکی نەتەوەیی ماڵوێنکەرە لە نێوان کورد و ئازەرییەکان بە هاندانی تورکیا بۆ دەرپەڕاندنی کورد لە مەهاباد و نەغەدە و زۆر ناوچه که دانيشتوانی تێکه‌ڵن له ڕووی نه‌ته‌وه‌ييه‌وه ئێمە لەبەردەم جوگرافیایەکین کە خەریکە لە هەموو لایەکەوە دەخورێت ، چاره‌نوسی به‌شێکی فراوانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌مان چاره‌نوسی عه‌فرين و ناوچه‌کانی ڕۆژاوای کوردستان ده‌بێت وه په‌که‌که له ڕێی پژاکه‌وه شه‌رعيه‌ت به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تورکيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتيش فه‌راهه‌م ده‌کات وه‌ك چۆن له ڕۆژاوا و باشور کردی.
کۆچی گەورە: پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و ڕاگوێزانی فراوان له ئاينده‌دا
ڕووداوه‌کانی ڕۆژاوا به خێرایی به‌ره‌و سيناريۆيه‌کی تاريك و ترسناك بۆ کورد هه‌نگاو ده‌نێن. دياره که سه‌رانی کورد له‌و به‌شه‌ی نيشتيمان نه‌يانتوانيوه هيچ گه‌ره‌نتيه‌کی ياسایی و سه‌ربازی بۆ مانه‌وه‌ی کورد به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌يه به‌رده‌وام شار و دێ و ناوچه‌ی نوێ ڕاده‌ستی تورکيا و ميليشيا گرێدراوه‌کانی ده‌که‌ن “ هه‌ڵبه‌ت هه‌موو جارێ دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌رگری و شه‌هيدبونی ژماره‌يه‌کی زۆر کورد ، تا ڕای گشتی وا هه‌ست بکات که ئه‌مانه شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ی کورد ئه‌که‌ن. کام مانه‌وه ؟ له کاتێکدا تورکيا و ميليشياکانی هه‌ر شوێنێکيان په‌لامار دابێت گرتويانه و کورديان لێ کوشت و بڕ و ده‌ربه‌ده‌ر کردوه و يه‌په‌گه‌ش هه‌ميشه کشاوه‌ته دواوه
دوای ڕاده‌ستکردنی ئه‌شره‌فيه و شێخ مه‌قسود “ هه‌ڵبه‌ت سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هيدانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌که کورديه و ته‌واوی شه‌هيدانی ڕۆژاوا داده‌نه‌وێنين ، چونکه ئه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر نيه “ به‌ڵام ته‌سليمکردنی منبج دوای ڕووخانی ئه‌سه‌د بوه هۆی پچڕانی په‌يوه‌ندی نێوان هێزه‌کانی يه‌په‌گه و کوردانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌که. باشه گه‌ر هه‌ر ده‌کشانه‌وه بۆ هێشتتان ئه‌و هه‌موو گه‌ريلا و هاوڵاتيه ئاوايان به‌سه‌ر بێت؟ چاوه‌ڕێی ته‌سليمکردنی دێر حافر، ته‌بقه ، ڕه‌قه ، و به‌نداوی تشرين بن له ڕۆژانی داهاتوو. چاوه‌ڕێی ته‌قينه‌وه‌ی وه‌زعی کامپه‌کان بن وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، وه چاوه‌ڕێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی ناو هێزه‌کانی سوريای ديموکرات و هۆزه عه‌ره‌به‌کانی حه‌سه‌که و دێر زۆر و قاميشلی بن. به داخه‌وه ئه‌گه‌ری ڕاگوێزانی به کۆمه‌ڵی کوردانی ڕۆژاوا ئه‌گه‌رێکی زۆر به‌هێزه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه‌ی چه‌ندين ساڵه سه‌رانی يه‌په‌گه کوڕان و کچانی کورديان بۆ ده‌که‌نه سوته‌مه‌نی دياره که له‌گه‌ڵ تورکيا ڕێك که‌وتون و جۆلانی يان کرده ئازاديخواز و کورد ئه‌که‌نه‌وه تيرۆريست و ده‌رچوو له ياسا و پاشماوه‌ی ئه‌سه‌د ، ئه‌م ده‌سته‌واژانه له که‌ناڵه عه‌ره‌بيه‌کان به‌کارهێنانيان ده‌ستی پێکردوه. .
کۆتایی: مێژوو قوربانییە جوامێرەکان ناينوسنه‌وه ە، بەڵکو سەرکەوتووەکان دەینووسنەوە کە دەزانن کەی دڵڕەق بن. کورد ئەمڕۆ لەبەردەم دوو ڕێگەدایە: یان بوونی "چنگ"ی سیاسی و هۆشیارییەکی نەتەوەیی تیژ کە دەستی دەستدرێژکار ببڕێت، یان بەردەوامبوون لەم خولگەی گەمژەییەدا تا ئەو کاتەی "کوردستان" دەبێتە لاپەڕەیەکی داخراو لە مێژووی ئەو نەتەوانەی کە فەوتان.
ئه‌م نوسينه بۆ ترساندنی که‌س نيه ، بۆ لێدان له که‌س نيه ، ئه‌م نوسينه زه‌نگی ئاگادار کردنه‌وه‌يه که من وه‌ك خودی خۆم لای که‌م ٩ ساڵه پێش بينی ڕوودانی ئه‌که‌م و که‌سانی نزيکم بڕوايان پێی نيه.
هيوادارم من هه‌ڵه بم له‌هه‌موو ئه‌و پێشبينيانه ، هيوادارم موعجيزه‌يه‌ك ڕووبدات و زلهێزانی جيهان و ناوچه‌که له‌سه‌روويانه‌وه ئه‌مريکا و ئيسرائيل بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که قوربانيدان به کورد له زيانيانه و ڕای خۆيان به په‌له بگۆڕن پێش له‌ده‌ست چوونی ئه‌وه‌ی ماوه. .
ئایا کەسێك هەیە گوێ له‌م هاواره بگرێت و پەند وەربگرێت؟ به‌داخه‌وه بڕوا ناکه‌م
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























