<

تۆرکەکان لە بەرگی سورییەکاندا شەری کورد دەکەن

19/01/2026, 20:09 (GMT+1)

نەخۆشی کورد لە سەر دڵ و مێشکی تۆرکەکان

راستییەکی مێژۆیی هەیە دەبێت بە راشکاوی بەرای گشتی گەلەکەمان و جیهان رابگەیێنین، ئێدی پێویست بە شاردنەوە ناکات، یان بیانووبێنینەوە، یان بلێین دەبێت بە زمانەکێ دیپلۆماسی رامیاری و سیاسەت بیکەین. کوردەکان، دەبێت بە ئآشکرا و بە دەنگێکی بلند و زۆلال رابگەیێن، دەولەتی تورکی دەگیرکەری کوردستان، دژی نەتەوەی کوردە، بە ئاشکرا بە هەموو شێوەیەک هەولدەدات بو نەهێشتن و لەناو بردنی کوردەکان.  ئەگەر بگەرێینەوە بو مێژوو، لەو کاتەی کە تورکەکان لە مەنگۆلیاو وئاسیای  ناوەراستەوە هاتنە ناوچەی مەزۆپۆتامیا و ئەناتۆلیایان داگیر کرد، کە دەکاتە کوردستانی ئەمروو، لەو کاتەوە هەرگاڤ نەتەەی کورد رۆبەرووی کۆشت و تالان و دەربەدەری و کۆمەلکۆژی بوونەوتەوە لە لایەن تورکەکانەوە. پێش هاتنی تورکەکان، کوردەکان دەستهەلات ومیرنشینی مەروانییان هەبووە، دواتریش میرنشینی ئەیۆبی بە سەرکردایەتی سەلاحەدین ئەیووبی، دواتر کە تورکەکان بە فرت وفێل ودرۆست کردنی کێشەی ناوخووەوە لاوازیان کرد و دەستییان بەسەردا گرت و ئیمپراتۆرییەتی عۆسمانییان لە شوێنی دامەزراند. تا سەدەی ١٩ش کوردەکان توانییان میرنیشینەکانی خۆیان بپارێزن لە ژێر ناو و دەستهەلاتی جیاوازدا.  لە دوو سەدەی رابردووشدا، کوردەکان لە هەرچوار بەشی کوردستان بەرخۆدان و شۆرشیان دژی داگیرکەرەکانی کوردستان کردووە.
چۆنکە تورکەکان وولاتی خۆیان لە سەرخاکی کوردەکان دامەزراندووە، هەردەم، ترسێکیان لەدلدا هەیە لەوەی کە کوردەکان رۆژێک ئازاد ببن و وولاتی خۆیان دابمەزرێنن. ئەم ترسە، نەخۆشییەکی  ترۆماتیکی دروونی و رۆحییان بوو درۆست کردووە کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکەن بو نەهێشتنی کورد. کۆمەلگای تورکی وا بە رق و قین و رەگەزپەرەستی دژی کورد جۆشداو، کە هەر ئەلێی کوردم، یان گوێیان لە ووشەی کورد دەبێت، تؤشی ئالۆززیەکی دەروونی شێواو و توندووتیژی دەبن. لە سەر ئاستی دەستهەلات و داموو دەزگاو و دەمەزراوەکانی دەولەتیش کار بو نەهێشنی کورد دەکەن. تا ئێستا، زۆربەی کورد ئەو بروایەی بوویان درووست کرا بوو کە دەولەتی تورک دۆژمنی رێخراوێکی سیاسی کوردە نەک هەموو کورد، بەلام ئەم بانگەشەیە هیچ راستییەک و بناغەیێکی  راستی بوی نییە، ئەوەی بیەوێت راستی بزانێت و هزر و بیرو سیاسەتی دەولەتی تورک روون و ئآشکرایە کە بە درێژایی مێژوو دەولەتی  داگیرکەری تورک هەولی لەناو بردن و بە کۆیلە کردنی کورد دەدات. سەرکردەکانی تورک لە هەر شوێنێک و کووبوونەوەیەکدا لە ناوخوو و دەرەوەشدا، راستەوخوو هێرش دەکەن سەر کورد و دژایەتی بوونی کورد دەکەن. لە هەر کۆبۆنەوەیەکی سیاسی، کۆمەلایەتی و ئابۆری کە هیج پەیوەندییەکی بەکوردیشەوە نەبێت، باسی کورد دەکەن و بە لێزانینەوە و ساختەکاری و چەواشەکاری کێشەی نەتەوەیەک بە تیرۆروە گرێدەدەن. تورکەکان نە هەر دژی کوردی باکور و رۆژئاوان، ئەوان دژی هەبوونی هەر کیانێکی کوردین. زۆربەتان لە بیرە لە کاتی رێفراندوومی باشۆری کوردستاندا، ئۆردۆغان رۆژانە دوو تا سێ جار ووتاری تۆندو و دژە کوردی دەدا، داوای ئێک هەلوێستی عێراق و ئێران و سۆرییان دەکرد دژی سەربەخۆیی کوردستان. تا ئەو رادەیەی دەولەتی دەگیرکەری عێراق بەو رادەیەی دژایەتی کوردی نەدکرد. نەخۆشی سۆندرۆمی کورد لە دەرۆنی تورکەکاندا وایلێهاتووە کە لە خەویشدا رابچلکێن و خەوی نەخۆش بە کوردەوە ببینن. ئەگەر برواناکەن، هەر ئەمروو، بەیانی یان دووبەیانی، هەر رۆژێکی خۆتان ویستان سەرێک بە هەر مالپەرێک یان چاو لە تەلەفیزیۆنێکدا بیکە، کە رۆژ نییە دەستهەلاتدارە تورکەکان ‌‌هێرش نەکەن سەر کورد چ بەراستەوخوو یان نەراستەوخوو. 
ئێستا، ئێمە رووبەرووی پاکتاوێکی رەگەزی و کۆمەلکۆژی بوینەتەوە، رۆژانە گەنجەکانمان لە باکۆر، رۆژژهەلات، رۆژئاڤا وباشۆر تیرۆر دەکرێن، رەزو باغ و بؤستانمان وێران دەکرێن و ژینگەو و ئەشکەوتوو دارو و بەردوو و شوێنوارەکانم وێران دەکڕێن. ئیشتا، روون و ئآشکرایە، دەولەتی تورک، مەترسیدارترین رژێمە لە سەر کۆمەلگەکەماندا، تا گاریگەری لە سەر دەولەتە داگیرکەرەکانیتری کوردستانیشدا هەیە، لە ئاستی نێودەولەتیش، وەکو دەولەت و ئەندامی ناتوو هەموو هێزو و کارگەرییەکانی بو دژی کورد بەکار دێنێت.
پێویستە چی بکرێت؟
• هەر ئێستا دەبێت هەول بدرێت لە لایەن هێزە سیاسی و ئایینی  وچالاکوانەکان رێکخستنێکی سەرتاسەری لە باکوری کوردستان دروست بکرێت بو جۆلاندنی کوردەکانی باکوری کوردستان لە هەموو شارو و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان  دژی دەولەتی تیرۆرستی تورک بێنە سەرجادەو و شەقامەکان و دەست بەسەر دامۆدەزگانی دەولەت داگیرکەری تورکدابگرن. هەر کەسێک لە سۆشیەلمێدییدا دەبێت پشگیری ئەم ئارمانجە بکەتن و کار بو رێکخستنی ئەم بانگەوازە بکەتن. لە پێش هەموویان دەم پارتی دەبێت بەم کارە هەستێت.
• پێویستە ناوەندێکی بریاردانی  دەستهەلاتی سیاسی درۆست بکڕێت، هەموو هێزەکان وپارتە سییاسیەکان لەسەر کێشە نەتەوەییەکان خاوەن ئێکدەنگی بن، لە کێشە نەتەوییەکان راگەیاندنێکی ئێک دەنگ و ئێک هەلوەێست رابگەیێن بە ئاشکرا بو رای گشتی کورد و جێهان.
• ‌‌کار بکرێت بو دروستکردنی ‌هێزێکی سەربازی کوردستانی لە ئاستی کوردستانی گەورەدا
• بەزووترین کات هەول بدرێت حکۆمەت و پەرلەمانی باشۆری کوردستان  چالاک بکڕێت ولەماوەی شەش مانگ دا ‌هێزەکانی پێشمەرگە بکڕێنە ئێک ‌‌هێز.
• هەول بدرێت کار بکرێت کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان کە لە زووترین کاتد دابمەزرێنین بەبێ پەراوێزخستنی هیج هێزو وپارت و رێکخراوێکی کۆمەلایەتی وسیاسی و دینی.
• کار بو نەهشتنی گەندەلی و درۆستکردنی ئابۆرییەکی بەهێز لە هەموو بوارەکاندا
• دەرفەت رەخساندنی ئابووری بو گەنجان لە بواری خووێندن و پەروەردەدا، ناردنی گەنجان بو دەروەی وولات بو  فێربوون و سوودوەگرتن لە زانستی سەردەمدا، بەتایبەتی لە بواری ئەی ئای و ئایتی و سایبەر سکوێریتی ، نانوو و کوانتووم فیزیک و تادوایی
• کار کردن بو بە‌هێز کردنی لۆبی کوردی وپەیوەندی بەهێز لەگەل کۆمەلگەی کوردی لە دەرەوەی وولاتدا
• درۆستکردنی دامەزاوە زانستی و هزرییەکان و کۆکرنەوەی مێشکە گەورەکانی کورد لەدەوری ئێکتردا بو کارکردن و توێژینەوەی بەکۆمەل لە بواری زانستی و ئابوری و رمیاریدا. 
لەم باردووخەی ئێستا دەبێت چی بکرێت 
• ئەم ئێک دەنگییەی کورد دەبێت زیاتر پەرەی پێبدڕێت لە سەرانسەری کوردستان لە بواری میدیایی و سیاسی و سەربازی و ئابوری بو پشتگیری رۆژئاوا.
• دەبێت بە روون و ئاشکرا، بە ئێکدەنگی وهەلوێستێکی سیاسی لە لایەن سەرکردە کوردەکان و پارتە سیاسیەکان ومامۆستاو و دامەزراوەیە ئاینییەکان بە دەولەتی تورک رابگەیێنین دەست لە دژایەتی کورد هەلبگرن. ئەگەر، هەر بەردەوامیش بوون، دەبێت ئێمەش هەلوێست و بەرپەرچدانەوەی خۆمان هەبێت وکار بکەین  دژی تیرۆرزم و سەرکۆتکاری دەولەتانی داگیرکەری سەردەست.
• شاراوە نییە، دەولەتی داگیرکەری تورک و سۆریاو زۆربەی وولاتانی عەرەبی وئیسلامی پەیوەندی ئابۆری سیاسی و سەربازییان لە گەل ئێسرائیلدا هەیە، کوردیش دەبێت بە ئاشکرا رابگەیێنیت هەر وولاتێک پشگیری ئێمە بکات و ئێمە بپارێزت، دووستی ئێمەیە و پێشوازی لێ دەکەین. دەبێت بە ئاشکرا رابگەیێنین ئێمە هیچ کێشەیێکمان لە گەل ئێسرائیل و خەلکی جۆدا نییە.
• نزیکەی ٤٠٠ هەزار کوردی جۆ لە ئێسرائیل هەنە، دەبێت پەیوەندی و لۆبییەک بەهێز لەگەلیان درۆست بکەین. بنگەڤیر ئیتیمار، وەزیری ئاسایێشی ئیسرائیل کوردە، دەبێت هەول بدەین پەیوەندی لە گەل بکەین کە پشتگیری و لۆبی بو کوردی بکەت، چۆنکە، دەستێکی بالای هەیە لە سیاسەتی ناوخۆی ئێسرائیل و ئەمریکاشدا. ئیلهام ئەحمد وەزیرێ دەرڤەی رۆژئاڤا، پێویستە، ب زۆترین کات پەیوەندیدا ب ئیتیمار بنگەڤیرڤە بکەتن و داوای هاکاری لێ بکەتن.
• نابێت هیچتر بە ناوی دینەوە هەلبخەلەتنرێین، ئەگەر ئێوە دەلێن نابێت کورد وولاتی خۆی هەبێت، کەواتە بو دەولەتانی داگیرکەرانی کوردستان  بودەبێت دەولەتییان هەبێت. هەر کاتێک ئەوان سنۆری خۆیان لابرد، ئەو کاتە دەتوانن بلێن ئێمە براین و بە ئێمە بلێن با کورد دەولەتی نەبێت.
• نابێت رێگا بدرێت  بە بیانووی بیروورای ئازاد و لە ژێر ناوی ئایین و چەپ و برایەتی پەرە بە دەنگی دژە کورد و دابەش کردنی هێز و تواناو و رای گشتی درۆست بکڕیت
• مەرج نییە، ئەو خالانەی کە باسم کردوونە هەموویان بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجام بدرێن، زۆر لە مانە دەکرێن بە نهێنی و دیبلۆماسی بکرێن. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان