<

ئاپۆی دوێنێ و ئۆجەڵانی ئەمڕۆ

02/02/2026, 19:30 (GMT+1)
ئەرێ پێیم ناڵێن ئەوە( ئۆجەلان ) باسی چی دەکات , هەموو خەڵكی كورد بەگێل و گێژ دەزانێت؟، خۆ شوکور کوێرو کەڕیش نین، هەتا كو دوژمنکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەبینێ و نەبیسێ کەچۆن دەوڵەتەكەی ئەردۆغان و.دەوڵەت باخچەلی بە ڕاست و چەپدا کار بۆ لەناو بردنی کورد دەکەن، باشە ئەو نۆێنەرانەی _دەم_ پارتی كوردانی باكور لەسەردانەکایاندا بۆ لای ئۆجەڵان لە ئیمرالی، باسی ڕووداوەكانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ ناكەن، ئەی پێ ناگەیەنن، چۆن هاكان فیدانەكان لەگەڵ داعشەكانی جۆڵانی دا، بەهاو شانی یەك شەڕی قڕکردنی ڕۆژئاوا دەكەن.تورک و حکومەتەکەیان، زۆر ڕاستگۆن لەگەڵ دەربڕینی ناخەوە و دەرەوەی ناخیانا، واتا دەربڕینەکانیان لە( زاهیرو باتنی دا ) دژایەتیەکانیان بەرامبەر بەکوردو مافەکانی ناشارنەوە، تورکەکان زۆر بەڕاشکاوانە، دەڵێن نامانەوێ و وەنا هێڵین کورد نینۆکیشی هەبێت سەری پێ بخورێنێت، ئۆجەلانیش ئێژێ : ئێمەی کوردانی باکور ڕازین لە سایەی کۆمار ێکی تورکی دیموکراسی دا، پێکەوە ژیان بکەین و دەسەڵاتی ئیداریمان هەبێ لەشارەکوردییەکاندا، ئێمەی کورد ئەمانەوێت لەتورکیایەکی یەکگرتودا بژێن، بەردەوام دەبێ ئۆجەڵان، ئێژێ مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە بەسەر چوو، کۆمەڵگای دیموکراسی جێگای گرتۆتەوە، نا بێت کورد بەهیچ شێوەیەک داوای دەوڵەتی کوردی بکات ! ئۆجەڵان بەوەیشەوە ناوەستێ دەڵێت : دەبێت کوردانی سوریا بەقسەی ئیسرائیل و ئەمریکاو دوژمنانی تورکیا نەکەن، نا بێت کوردانی سوریا باس جیابوونەوە بکەن لەسوریادا.
ئۆجەڵان دەبێژێ، دەبێت کوردانی سوریا لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا ڕێک بکەوون، پەیامەکەی ئۆجەلان زۆر ئاشکرایە لێرەدا بەکورتی و کرمانجی، ئۆجەڵان بانگەوازی ئاشبەتاڵ دەکات لەکوردانی ڕۆژئاوا، ئۆجەڵان، دەیەوێت کورد لەڕۆژئاوا و باکوردا ملی خۆیان بخەنە ژێر چەقۆی قەسابە بێ بەزەیانەکەی تورک و جۆلانییەداعشەکان، بەڕەزامەندی خۆیان بڵێن: ئەمە ملی ئێمەیە و ئەو یش تیخی ئێوە، جا بۆ خۆتان وەکیل بن چۆنی دەبڕن، بیبڕن.ئۆجەڵان دەڵێت ٧٠٪ی پەکەکەم بەم بیرو بۆچونەم ڕازی کردوە، بەم قسەیەی ئۆجەڵان بێت، کوردانی باکوری کوردستانی کردوە بەگیسکەقوربانی و بۆ سەربڕین ئامادەیکردوون.
هەر كەسێ ڕۆژانەگۆێ لەکردارو ڕەفتارەکان، سەرکردوەو حکومەتی تورک بێت لەئەنکەرەدا، کەچۆن تیخ ساودەدەن بۆ لێکرنەوەی گەردنی میللەتی کورد، هەر کەسێ بە وردی گوێ لەو قسە و باسانەی ئۆجەڵان بگرێ کەکردوونی بۆ نوێنەرانی ئاکا پارتی و مەهەپە لەپەرلەمانی تورکیا، دەبێت چ خوێندنەوەیەك بکات بۆ ئەو بارو دۆخە سایکۆڵۆژییە دژوارەی ئۆجەلانی تێدایە لە ئیمرالی.لەم کاتی مەینەتی و نەهامەتیییەکی، کە گەلی کورد لە ڕۆژئاڤادا تێیكەووتوە، ئەردۆغان و حکومەتەکەی و دەوڵەت باخچەلی بەدوو قۆڵی، قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە بە ڕاست و چەپا، خەریکی کێشانی بەمستەکۆڵن، بەدەمو دەنگی ئازادییەکانی میللەتی کوردا، هەڕەشە لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان دەکەن، بەئاشکرا دەلێن نابێ کورد داوای مافی چارەنووسی خۆی بكات. لەهەمووی سەیر و سەمەرەتر ئۆجەڵان دەڵێت ئیسرائیل و ئەمریكا دەیانەوێت سوریا دابەش بكەن، دەیانەوێ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستکاری بکەن، ئیسرائیل ئەگەر كوردی لەگەڵ دا نەبێت، ناتوانێ ئەو كارە بكات، ئۆجەڵان ئێژێ من دژی پرۆژەی گۆڕانكارییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلم لەناوچەکەدا، ئۆجەلان لەم قسانەی بەردەوام دەبێت و دەڵێت من دەتوانن مەزڵوم کۆبانی ڕازی بکەم، لەگەڵ حوکومەتی ئێستای سوریادا ڕێک بکەوێ، ئۆجەڵان بەتورکەکان دەڵێت ئەگەر من ئازاد بکەن ئەو بیرو پرۆژەی دەوڵەتی کوردییە لەب یر و فکری میللەتی کورد-دا، ئەسڕمەوە.ئەم ئۆجەلانەی ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک لە ئابۆکەی پێشتر ناچێ، ئۆجەڵان هەر لە سەرەتای گرتنەکەیەوە نەی توانی خۆ ڕاگر بێ و ببێت بە ماندیلا بۆ کوردو نەتەوەی کورد شانازی پێوەبکەن.ئەو ئاپۆیەی کاتێک ئازاد بوو، دەیویست تورکیا لەت و پەت بکات، ئەم عەبدوڵە ئۆجەلانەی ئەمڕۆش پارێزکاری لەمانەوەی تورکیایەکی ئەردۆغانی و باخچەلی دەکات !!
ئۆجەڵان دەیەوێت کورد ڕازی بکات لەژێر سایەی دەسەڵاتەپاشماوەکەی عوسمانی و ئەتاتورکدا لە ئەنکەردا بە یەخسیری بژێن.ئیدی ئەو ئاپۆیەی دوێنێ بوو بە میژوو، واتا کۆتایی بە خۆی هێنا، خۆی لەناو برد و خۆکوژیی فیکری و ئەخلاقی شۆڕشگێڕیەی لەئێستادا لەدەستدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان