<

ناهەقی و گەندەڵیەكیتری وەزارەتی دارایی

08/02/2026, 21:17 (GMT+1)
ناهەقی و گەندەڵیەكیتری وەزارەتی دارایی
شیلان عەزیز
خوێندن لە زانكۆكان مافێكی قانونی هەموو كارمەندانی حكومەتە، بەڵام بەبڕیارێكی وەزارەتی دارایی ئەم مافە زانستیە لە كۆمەڵێك لە كارمەندانی بانك و فەرمانگەكانیتری وەزارەت لێ زەوت كراوە، وەزارەت ئامادە نیە مۆڵەتی خوێندنمان بۆ بكات و بەبێ مۆڵەتیش بخوێنین شەهادەكانمان بۆ حساب ناكرێت.
وەزارەتی دارایی سیاسەتی بانێكە و دوو هەوا جێبەجێ ئەكات، چونكە:
-دەیان كارمەند كە هەموو مەرجە قانونیەكانیان هەیە، ڕێگریان لێكرا.
-چەندین كارمەندی وەزارەت بە واستەی لقی دووی پارتی لە هەولێر كارئاسانیان بۆ كراوە.
-كۆمەڵێ راوێژكاری گەندەڵ لە وەزارەتدا هەن كە بە موچەی زۆر دامەزرێنراون، لەجیاتی ئەوەی ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان جێبەجێ بكەن كە چاودێری كارەكانی وەزارەت و راوێژكردنە لەكاتی كێشە و گرفت، بەڵام وەزارەت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی دیراسیش ڕێگەیان داوە بخوێنن بۆ ماستەر و دكتۆرا!. مەسئولە پارتیەكانی وەزارەت و ئاواتی شیخ جەنابیش ئەم گەندەڵیەیان بۆیە ئەنجام داوە تا راوێژكارەكان لە ئەركەكانیان لە وەزارەت دوور بخەنەوە، هەم چاوشۆڕی بەردەم پارتی بن و ئەگەر یەك قسەش بكەن لە داهاتودا ئەم گەندەڵیەیان لێ ئاشكرا بكەن.
هەر بۆنمونە باسی ئەكەین كە وەزارەت بەگەندەڵی و بە پێشێلكردنی ڕێنماییەكان رێگەیان داوە بە راوێژكارێكی یەكێتی لە وەزارەتدا بەناوی -فیصل عەلی خورشید- ناسراو بە خاڵەفشە كە ئێستا لە پارتی نزیكە، بەدەر لە یاسا و رێنمایەكانی وەزارەت بخوێنێ چونكە مۆڵەتی دیراسیشی وەرنەگرتووە، شوێنی دەوامەكەی لە شاری هەولێرە بەڵام ماجستێر لە زانكۆی سلێمانی ئەخوێنێت. هەموو هەفتەیەك  چەند رۆژێك غیابی دەوامی لە وەزارەتدا هەبووە لەبەر خوێندنی ماجستێر بەبێ مۆڵەتی دیراسی!.
ئێمەیش داواكارین لەوەزارەت چاوخشاندنەوەیەك بەم غەدرە گەورەیە بەرامبەر كارمەندەكانی بكات، پێشینان وتویانە جام كە پڕ بوو لێی ئەرژێ و ناچارین بایكۆتی دەوام بكەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان