<

کە خوا پێی دای، ناڵێ کوڕی کێی!

13/03/2026, 11:53 (GMT+1)
پاڤێڵ تاڵەبانی لەگەڵ کەناڵی فۆکسی ئەمریکی لێدوان ئەدا و ئەڵێ گۆڕینی ڕژێم لە ئێران مەحاڵە و ڕوو نادا، هەروەها پێی وایە ڕۆڵی باشوور ئەبێ وەك پردێك وابێ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا. هەروەها ئاماژە بە نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی سیاسی و سەربازی لە ئێراندا ئەدا.
پێشەکی تاڵەبانی باوك هەر زوو ئەم کوڕەی خۆی ناسیوە و هەر بۆیە ووتی (من کۆڕێك و کەرێکم هەیە)واتە ئەمەیان دووەهەمیانە وکەرەکەیە. جا بۆیە ئەبێ لە بەر ڕۆشنیایی ئەم ووتەیەی تاڵەبانی باوك بکەوینە وێزەی ووتەکانی پاڤێڵ و بزانین بۆچی بەم شێوەیە شیکاری بۆ دۆخەکە هەیە؛ سەرەتا باشترە ئەوە بزانین گەر ئەمریکا نەبوایە ئەبوو تا ئێستاش پاڤێڵ لە لەندەن کاری (بۆدی گارد)ی بکردایە لە یانە و باڕەکاندا و پاسەوانی بەر دەرگای دیسکۆکانی بکردایە، دیارە ئەمە وەك کار هیچ نەنگی نیە و جۆرێکە لە بژێوی و پارە دروست کردن. بەڵام کاتێ داڵەکە بەسەر شانی وەیخر پاشانەوە ئەنیشتێتەوە و لە پردا خۆت ئەبینی دانیشتووی لەسەر کورسی دەسەڵات و بوویت بە فەرمانڕەوای هەرێمێك وەیان شارێکی وەك سلێمانی و گوونی گووندار دەربێنێ ، ئەوا ئەبێ بزانێ ئەوە لە(فەزلی خواوە)نیەو لە (فەزلی ئەمریکا_یە). کەواتە هەروەك چۆن تۆیان لەسەر ئەو کورسیە دانا، ئاوهاش ئەتوانن ، لات بەرن و خۆ گەر بیانەوێ تیرۆریش ئەکرێت.
هەروەك چۆن مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچی ئامۆژگاری بنەماڵەکەی و مەسعودی کرد کە (تورك و تورکیا)بە برا گەورەی خۆی بزانێ لە فەرمانیان دەرنەچن، ئاوهاش جەلال تاڵەبانی بۆ کوڕەکانی هەمان وەسیەتنامەی هەیە و داوایان لێ ئەکا لە فەرمان و ئامۆژگاری ئاخوندەکانی ئێران دەرنەجن و گوێڕایەڵیان بن. بۆیە کەسێکی ناسیاسی و بێ ئاگا لە ڕووداوەکانی وەك پاڤێڵ بەو شێوەیە شیکار و شرۆڤە بۆ ڕووداوەکان ئەکا، دەنا پێوستە ئەو ڕاستیە مێژووییە گرنگە بزانێ کەوا هەریەك لە (عەرەب، فارس و تورك) لە ١٤٠٠ ساڵی ڕابردووە جگە لە ماڵوێرانی و کاولکاری ودزی و داگیرکاری و ئەنفال و جینوساید و کورد کوشتن هیچیان لەوە زیاتر پێ نەبوە بۆ گەل و نیشتمانی کورد. هەر بۆیە هەر هەلێك بێتە پێشەوە ئەبێ زۆر بە ووردی و لێزانانە هەڵسەنگاندی بۆ بکەیت و پلانی بۆ دابڕێژی.
پاڤێڵ لە دایك نەبوە کە کورد لە رۆژهەڵات هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کارا بوون و خەباتیان کردوە و لەو پێناوەدا چەندین قوربانی و گەشمردەیان هەیە..ئەو نازانێ هەر لەدوای ڕاپەڕینەوە چەندین سەرکردەیان لە سلێمانی و ڤێناو ئەڵمانیا و فەرەنسا ، بەدەستی ئەم کۆمارە بەناو ئیسلامیە، تیرۆر کران.. پاڤێڵ ئەڵێ دەوڵەتی ئێران دراوسێمانن و لەکاتی پێوستدا دەستی یارمەتیان بۆ ڕاکێشاوین ، گەر ئەم کەسێکێ سیاسی بێ ئەبێ دان بەوەدا بنێ کە ئێران دراوسێمان نیە، بەڵکە داگیرکەرمانە.. ئەوان کەسەر خاکی ئێمە دەوڵەتیان بۆ خۆیان بنیات ناوە هەروەك تورك و عەرەب. بۆیە گەر تۆ وەك دوژمن و داگیرکەر نەیانناسی ناتوانی سەربەخۆیی و رزگاری بۆژ گەل دەستەبەر بکەی.
پاڤێڵ زۆر بە متمانە بەخۆبوونەوە ئەڵێ ڕژێمی ئێران ناگۆڕێ و مەحاڵە لە ڕێگای سەربازییەوە ببەزێنرێ!! ئەم کەسە وەك سیاسی نیە، سەربازیش نیە. لەبەرئەوەی کوڕی تاڵەبانیە و بەس ، دەنا بەچ پێوەرێك ئەم کەسە خۆی کردوە بە سەرۆکی پارتێکی سیاسی کە ڕۆژگارێك باوەڕی وابوو ئەتوانێ دژ بەم ڕژێمەی ئێستا بوەستێتەوەو یارمەتی و هاوکاری براکانی لە رۆژهەڵات کرد و چەندین گەشمردەی لەو دەڤەرەدا،بەخشی بە کوردستان. ئەوڕۆ ئێران چ وەك دەزگای سیاسی و خزمەتگوزاری و سەربازی لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل تووشی نوشست بۆتەوە و سەرخان و بنخانی وێران کراوە..ئێران وەك کەسێکی بریندارە کە لنگە فرتێتیەتی و بەچەپ و ڕاستدا ئەسووڕێتەوە و زۆر بەزوویی ئەکەوێتە سەر زەوی، کۆتایی دێ. ئەم ڕژێمە بۆ ئەم سەردەمە ناگونجێ و ئەبێ بڕوا مل بشکێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان