ئەو کاتەی کە یەکێتیی باسی سەروەری یاسا دەکات
22/03/2026, 12:33 (GMT+1)

پێمان دەڵێن ڕاستی نەدرکێنین و چاوپۆشی لە هەموو بەد کارییەک بکەن لەبەر ئەوەی گەر باسی بەدکاریەکانی زۆنی سەوز بکەن دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ..!!
حەزرەتی مەحوی دەفەرمووێت
بەحەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە رۆژێ بووم
وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم
باجی ووتنی ڕاستی هەرچیەک بێت من دەیدەم گەر تەخوینکردنیشم بێت هەر بۆیە ئادەی پێم بڵێن
• یەکێتی دێت و دەڵێت پارتی هەموو شتێکی قۆرخ کردوە و گرد و دۆڵەکانی داتاشیوە بۆ خۆی بەڵام کاتێک یەکێتی دار و بەردی سلێمانی لەسەر ئیدارەی گشتی تاپۆدەکات و فڕۆکەخانە و خوێندنگە و نەخۆشخانە دەکات بە ناوی جەلال تاڵەبانیەوە و گۆیژە و ئەزمەڕ دادەتاشێت و دارەکان دەبڕێتەوە و نەوتی ڕەش دەکاتە ئاوی خواردنەوەوە و خەڵک ژەهراوی دەکات و سیمای سروشتی سلێمانی بە شووقەی کۆمپانیاکەی شانازی پوری بافڵ و بنەماڵەی تاڵەبانی تێک ئەدات ، گەر بێت و باسی ئەمانە بکەم دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ..؟؟
• کاتێک یەکێتی باسی سەروەری یاسا دەکات و دەڵێت نابێت هێزی چەکدار لە ژێر دەستی حزبدا بێت بەڵام کاتێک یەکێتی خۆی هێز دەباتە سەر سلێمانی و بە ڕۆژی ڕووناک بە چەکی قورس سلێمانی ئاگر باران دەکات و بارەگایەکی حزبی دەسوتێنێت بەوانەی کە لە ناویشیدان گەر بێت و باسی ئەمە بکەم دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• یەکێتی و سکرتێرە بەڵتەجیەکەی و بەرپرسانی حزبەکەی دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەهێنن بۆ سلێمانی و ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە دەگەیەننە ئاستێکی مەترسیدار گەر بێت و باسی ئەمانە بکەیت دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• یەکێتی خۆی پێڵاودانەری پارتیە گەر بڵێیت یەکێتی کاسە لێس و پێڵاو دانەری پارتیە ئەمە دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• گەر بڵێیت چەندین ساڵە ئۆجالان و قەندیل ئێمە فێری دژایەتی پارتی دەکەن بەڵام کاتێک سەرانی قەندیل دەچنە لای بارزانی و باوەش بە بارزانیدا دەکەن گەر بێت و من بێم بڵێم قەندیل تا دوێنێ ئێمەی دژی پارتی هان ئەدا ئێستا خۆتان لە باوەشی بارزانیدان و هەر ڕۆژەو وەفدێکتان دەچێت بۆ سەری ڕەش و ڕاست و چەپی بارزانی دەگرن لە کۆبونەوەکاندا ئەم پرسیارەی من دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• کاتێک ئیسلامیەکان کە خۆیان ناو ناوە ئۆپۆزسیۆن پێمان دەڵێن پارتی و بارزانی پیاوی ئێران و تورکیان بەڵام هەر خۆشیان دەبینیت پارە لە تورکیا و ئێران وەردەگرن و هەر ڕۆژە و لایەکیان ئەرکدسر دەکرێت و فایلداری بەعسن من بێم ئەم ڕاستیە بە بەڵگەوە باس بکەم ئەم باسکردنە دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• کاتێک چەپەکان تیایاندا شیوعی دێن و باسی نادادی پارتی دەکەن من بێم بە بەڵگەوە بیخەمە ڕوو کە عەزیز محمدی سکرتێری پێشوویان مووچە و پارەی لە بارزانی وەرگرتوە ئەمە دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• کاتێک بەرپرسانی یەکێتی ڕۆژنامەنووس دەکوژن و ئەشکەنجە ئەدەن من بێم و باسی ئەمە بکەم کە سەرانی یەکێتی ئەمەیان کردوە ئەمە دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
• کاتێک دێیت کارێکی ئابڕوبەرانەی سەرانی حزبەکان لە کاری دەستدرێژی سێکسی و کوشتن و فڕاندن و دزی و جەردەیی بڵاو بکەیتەوە ئەمە دەچێتە گیرفانی پارتیەوە ؟؟
کەس خۆی نەکات بە شەریف ووتان پارتی حزبی بنەماڵەییە ، کام حزب لە کوردستان بنەماڵەیی نیە ؟؟
گەر کوڕ و کچی بارزانی کۆمپانیا و شوقە و ڤێلایان هەبێت کام بەرپرس و کوڕ و کچە بەرپرسی حزبەکانی دیکە خاوەنی کۆمپانیا و ڤێلا و شووقە نیە ؟؟
دەڵێن پارتی بندیواری هەیە کام حزب و بەرپرسی حزبی لیستی بندیواری نیە ؟؟
دەڵێن بەرپرسانی پارتی زەوی و زاریان داگیرکردوە کام بەرپرس و حزبی تر زەوی و زاری داگیر نەکردوە ؟؟
دەڵێن پارتی حساب بۆ پەرلەمان ناکات ئەی ساڵ و نیوێکە هەڵبژاردن کراوە لە کۆیی ١٠٤ کورسی پارتی ٥٠ کورسی هێناوە ٥٤ کورسی هی لایەنەکانی دیکەیە بۆ تا ئێستا مووچەی بێ دەوام دەخۆن ؟؟
دەڵێن پارتی کەوا سوری بەر لەشکرە کام لە حزبەکان و سکرتێری حزبەکان لە خزمەتی دوژمن نیە
ئەمانەی سەرەوە باس بکەیت و ئەو پرسیارانە بوروژێنیت بە مەفهومی کەڵفامەکان دەچێتە خزمەتی پارتیەوە هههههههه
بەوەش ناوەستن جگە لە ناو ناتۆرە و جنێو هەڕەشەشت لێدەکەن ، وەک لە سەرەوە ووتم باجی ووتنی ڕاستی هەرچیەک بێت من ئەیدەم
پارتی و بارزانی گەر جارێک تاوانبار بن حزبەکانی دیکە هەزار ئەوەندە هیچ حزبێک لە کوردستان نیە لە پارتی کەمتری کردبێت ، ئیتر ئەم ئیزدیواجیەتە بۆ ؟؟ ئەم دەبڵ مۆڕاڵیە بۆ ؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























